کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەندازیارە گەندەڵەكەی شارەوانی ڕۆژهەڵات!! خۆپیشاندان ماف مانە، سەرای ئازادی چەك مانە

Friday, 25/03/2011, 12:00


ئەندازیارە گەندەڵەكەی شارەوانی ڕۆژهەڵات!! خۆپیشاندان ماف مانە، سەرای ئازادی چەك مانە
(وتویانە ئەگەر بتەوێ لە ناو سوارچاكاندا دیار بیت وڵاغت تێر جۆ بكە). 
مامۆستا ئارام، دانیشتوی گەڕەكی قڕگە
ئەو پەندەی سەرەوە زۆر جوان شیكاری هاوكێشەی ئەو مرۆڤە گەندەڵَ و فێڵ باز و چەورە لێسانە دەكا. كە لەپشت درگا تاریكەكانەوە خۆیان حەشارداوە و خەرمانێكی مۆڵی لوشدانیان بۆ خۆیان بنیات ناوە لەسەر مافەكانی هاوڵاتیان. تا لەسەر ئەو كارە گەنیوانە ئاواتە گڵاوەكانی خۆیان بێنە دی و لەسەر دائیرە و كورسی دائیرەو خەڵكی ئەم شارە ببنە مرۆڤێكی تێر و پڕ چالاكی گەندەڵ و بۆگەن بۆ ئەوەی باشتر دەركەون و بناسرێن بۆ مێژو. هەر ئەمانەن كەبونەتە شێواندنی وڵات و ئیفلیچ كردنی سیستەمی دەزگا كان و كەڵەكە بونی گەندەڵی و ڕۆتین و چەوسانەوەی هەژاران. لاف و گەسی خۆشیان لەو لاوە بوەستێ. چونكە ماشینەوەی خۆیان پێش هەمو خەڵكی و هاوپیشەكانیان و پیشەكەی و تەنانەت هەست و شعوری و بنەما ئەخلاقیەكانی خۆشیانە. ئیتر دەبێ دائیرەكان و شار و وڵات لەسەر دەستی ئەم جۆرە بیر سەقت و دەستە چەپڵەو قەڵەم چەورانە و كاسەلێسانە چۆن بچێتە پێشەوە. ئەمانە لەگەڵ دەركەوتنی سوچی پارە بۆیان هەروەك هەنگی خورشاو تێت دەئاڵێن. تا شیرینت پێوە بێت. ئەگەر ئەو كورسیە چەور نەبێ ئەی بۆ هەست و شعورتی لەبیر بردوی؟ دیارە خەمی نەخشەی تەلار و هۆتێل و مۆتێل و گیرفان پڕكردنی خۆت لا گرنگە یان خەمی میلەتێ یان شارێك یان گەڕەكێك یان كاری مامەڵەی دایكە شەهیدێ یان كچە ئەنفالێ یان پێشمەرگەیەكی ماندو یان گەنجێكی دانەمەزراو...هەتاد. كە ڕۆژانە چەندەهای وەك من بۆ كاری مامەڵەكەی ڕو لە شارەوانی رۆژهەڵات دەكەین و دێنە بەردەم ژورەكەی جەنابت و تۆش وەك ئەندازیارێكی گەندەڵ تا بتوانی بە ئارەزو و هەوەسەكانت و بەمیزاج و بەكارە شێواوەكانت و بە نەشارەزایی و بودەڵی خۆت یاری بە مامەڵەی خەڵكی بكەی..

ئایا تۆ ئەندازیاری یان مشەخۆریت؟؟؟؟؟؟؟؟ (دەك سڵاو لەخۆت و گەندەڵیت شارەوانی ڕۆژهەڵات)



هاوڵاتیانی شاری سلێمانی وەرن ببینن ئەوەی بەسەر مندا هاتوە لەشارەوانی ڕۆژهەڵات لەلای (ئەندازیار شیلان) كەناسراوە بە(كوپەڵە گەندەڵَەكەی شارەوانی ڕۆژهەڵات). ئاخۆ دەبێ چەندین كەسی تری وەك مامەڵەكەی منی لێ كردبێ. ئەم ئەندازیارە گەندەڵە بەس مەگەر خۆی بزانێ چی دەكا و چۆن مامەڵە دەشوێنێ بەفكرە ترشاوەكەی. سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی. ئایا بەڕەوای ئێوە شیاوە مامەڵەی خانوەكەم بە 47ڕۆژ تەواو بێ لەساڵی 2010دا لەلای ئەم ئەندازیارە گەندەڵە (شیلان). بەس ئەم ئەندازیارە گەندەڵەی كە لەم دائیرە دانراوە زیاتر لە یەك مانگ و نیو یاری پێ كردم. چوار كەسی خێزانەكەمان خەریكی ئەم مامەڵە بوین. 8 كەشفی بۆ كردوم جگە لە كەشفەكانی دیزاین و تاپۆ. كە هەموی لەسەر دەستی ئەم گەندەڵ چی یە دەی ناردم. لە ئاخیرشدا تەنها بە عەقڵە سەقت و گەندەڵیەكەی خۆی كارەكەی بۆ كردم هەمو ئەو شتانەی زەڕبی سفر كرد (ئەمە وەك سوكایەتی و یاری كردن بوە بەمامەڵەكەی من یان دەت ویست دەمت چەور بكەم. لێرەوە دڵنیات دەكەمەوە دەبێ لەژێر پشكنینی گەندەڵ چی یەكان هەرچی سڕو تڕت هەیە بیخەمە ڕو لەم سایتە حەق بێژەوە. چونكە بەس ئەم سایتە پشت و پەنای هەژاران و شەهیدانە). ئەم گەندەڵە هەمیشە دەیوت ئەوەی من دەیزانم تۆ نایزانی. واتە وەك پرۆفیسۆرێ یان شارەزایەكی نێو دەوڵەتی خۆی پیشان دەدا (دەشیوت هەر دەبێ بێتە لای من تا كارەكەت بۆ بكەم ئەمەش بۆ چڵكاوخۆری خۆی وای دەكرد تادەمی چەور بكم). بەڵام هەر كە دەهاتیتە دەرەوە چەندین هاوڵاتی وەك من بە جنێو و قسەی ناشیرین دایان دەگرتەوە لەو دیو ژورەكەی!!! هەر بۆیە لەناو خەڵكدا ناونراوی كوپەڵە گەندەڵەكەی شارەوانی ڕۆژهەڵات واتە كەتەقیەوە بەسەر هەر كەسێكدا وەك من بەو دەردە دەچێ...

ئایا لەمە گەندەڵ تر و پۆخڵاوات تر هەیە؟؟؟؟. ئایا سەرۆكی شارەوانی تۆ خەوتیت؟؟؟؟ ئایا ئەمە دێوەزمەی ناو شارەوانیە یان مافیای ناو شارەوانیە بۆ گیانی ئێمەی هاوڵاتی؟؟؟ بۆیە ڕۆژانە لەسەراكەی ئازادیەوە بەسەدەهای وەك من هاوار دەكەین (نا بۆ گەندەڵی، نا بۆ مافیاخۆری دائیرەكان، نا بۆ دەزگای ڕۆتین). مەیدانی ئازادیە ماف مانە، مەیدانی ئازادیە شوێن مانە بۆ راپەڕین دژی دز و جەردەكانی حكومەت و دائیرەكان و گەندەڵستانەكان و هاوشێوەكانی تۆ نا ئەندازیار شیلان. بۆیە بەزوترین كات داوا لەسەرۆكی شارەوانی و بەرپرسەكانی ناو شارەوانی دەكەم چیتر ئەم جۆرە گەندەڵ و پۆخڵاواتانە لە دەزگاكاندا دانەنرێن و دوور بخرێنەوە و بەتوندیش سزا بدرێ تا هاوڵاتیانی وەك من گیرۆدەی دەستی ئەم گەندەڵ چی یانە نەبین. یان دیارە لە شارەوانی سلێمانی ئەندازیار قڕانە؟؟؟؟؟؟؟ بۆیە گەندەڵ چی یەكی وا بۆتە بەرپرس یان دیارە ئەم گەندەڵ چیانە ئەو كورسیانەیان بۆ خۆیان قۆرخ كردوە و پاروی چەوری خۆیانی لێ دەخۆن؟؟؟؟؟؟؟؟



ئەم هۆنراوە پێشكەشە بە شارەوانی ڕۆژهەڵات



هەر خۆپیشاندان ماف مانە

دژی گەندەڵ و بودەڵانی دەزگاكان

بەردەوام دەبین و تێ دەكۆشین

نا بۆ گەندەڵی، نا بۆ ئەندازیاری مافیا

نا بۆ سیستەمی گەندەڵی نا بۆ كاسەلێسی

بژی خۆپیشاندان و شەهیدانی 17 شوبات

بژی سەرای ئازادی و تۆڵەی شەهیدانمان


دانیشتوی گەڕەكی قڕگە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە