ئەوەی شوان ئەحمەد دەربارەی گەندەلییەكانی دەزگای سەردەم باسی نەكردووە، من باسی ده‌که‌م
Friday, 18/06/2010, 12:00
كاك شوان ئەحمەد لە دوو بەشدا باس لە گەندەلییەكانی دەزگای سەردەم و بەرپرسەکانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌کات، به‌تایبه‌تیی خوودی شێركۆ بێكەس. وێرای دەستخۆشی لە كاك شوان بەجورئەتەوە پەنجەی بۆ گەندەلی و رەفتارە بێرەوشتیەكانی بەرپرسانی نێو ئەم دەزگایهی كردووە.
زۆربوونی نمونەی وه‌ک كاك شوان پێویستییه‌کی هه‌نوکه‌ییه بۆ ئەم بارودۆخەی ئه‌مڕۆی کورد، که لەو هەرێمهدا پێیدا ده‌ڕوات و له لێواری مه‌رگی نزیک خستوویتهتهوه.
منیش وه‌ک کارمه‌ندێک لە نزیكەوە ئاگاداری ناو دەزگای سەردەمم، هه‌ر چه‌ند زۆر شت له ژێره‌وه ده‌کرێت و ئێمه‌ومانان لێی ئاگادار نیین، بەڵام به‌شی خۆی زۆر رووداو به‌رده‌ممان ده‌که‌وێته‌وه، ناچارین له‌ناو خۆماندا به چرپه باسی لێوه بکه‌ین، که زۆربه‌یان بۆ ئه‌مڕۆ به جوانی نازانم بیخه‌مه ڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاره بهدڕهوشتییانهی، که تێدا رووده‌دات و کۆمه‌ڵگای پێ ناشرین کراوه. ئه‌وه‌ی پێویست بێت من لێره‌دا هه‌ندێ زانیاریی و سه‌رنجی خۆم له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
شتێك من ئاگادارای بم ئەوەیە، كاك شوان ئەحمەدیش ده‌زانێت، که ده‌بوو باسی لێوه بکردایه، ئه‌وه‌یه ناوهێنانی چه‌ند كەسانێكی پاراستووە، دەبوو ئاماژەی بەمانیش بدایە، بۆ نموونه (
د.شاهۆ سەعید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێم سەر به لیستی گۆران)، هەروەها (
نووسەر رێبین هەردی)، که ماوەی دە ساڵە شاهۆ سەعید و رێبین هەردی موچەی دەزگای سەردەم وەردەگرن و ئەندامی ئەم دەزگایەن. هەر بەم شێوه‌یه بەختیار عەلی نووسەریش، که وه‌ک باسی ده‌که‌ن، مانگانه له خوودی شێرکۆ بێکه‌سه‌وه پاره و مووچه‌ی پێده‌درێت. حه‌ز ده‌که‌م کاک به‌ختیار عه‌لی بێته ده‌نگ و بزانین ئه‌مه راسته یان درۆ؟ چونکه له ده‌زگاکه‌ماندا زۆر باسی ئه‌مه ده‌کرێت.
لە دیدارێكی تهلهفیزیۆنییدا پرسیار لە رێبین هەردی دەكرێت لە سەر گەندەلییەكانی دەزگای سەردەم، بەلام ئەم بەرێزە خۆی لە باسكردنی گەندەلییەكانی سەردەم لائەدات. پرسیاری ئێمه لێره‌دا له کاک رێبین ئه‌وه‌یه:
ئه‌مه بۆچی؟
ماوەیەكی زۆرە ئه‌و بەلگەنامانه له‌سه‌ر گەندەلییەكانی دەزگای سەردەم له لای سەرنووسەری هەفتەنامەی ئاوێنە (كاك شوان محمد) هەیە، كە لە مەكتەبی چاودێری داراییەوە وەرگیراون، بەلام بڵاوی نەكردونەتەوە.كاك ئاسۆس هەردی (بەرپرسی كۆمپانیای ئاوێنە كە برای كاك رێبین هەردییە)، كاك رێبین هەردی و د.شاهۆ سەعید رێگربوون لە بڵاوكردنەوەی ئەم بەلگەنامانە. تەواوتر بووترێت سەرنووسەری ئاوێنە رازیی نه‌بووه. لێرەدا دووبارە دەپرسمهوه
ئه‌ی ئه‌مه بۆچی؟ ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و زنیارییانه له سه‌ر ده‌زگای سه‌رده‌م و شێرکۆ بێکه‌س، دهمێکهله لایانه، که‌چی له کاتێکدا ئاوێنه وه‌کو لیژنه‌یه‌کی دابه‌شکاری خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حه‌مه، هات و ده‌نگی دا تا شێرکۆ بێکه‌س خه‌ڵات بکرێت،
ئه‌ی ئه‌مه‌یان بۆ؟
كاك ئاسۆس هەردی وەك نوێنەری هەفتەنامەی ئاوێنە بەشدار بوو لەپێشكەش كردنی خەلاتەكاندا هەرچەندە راستیەكانیشی دەزانی. خەلات بۆ ئەو شێركۆ بێكەسەی كە ئێستا له سلێمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ده‌ستی بۆ راده‌کێشێت، که یه‌کێکه له ملیۆنێره‌کانی سلێمانی. ئه‌و شێرکۆ بێکه‌سه‌ی مانگانە دە هەزار دۆلاریش بۆ گیرفانی خۆی لەخودی تالەبانی وەردەگرێ، وەك لەنامەكەی خۆیدا بۆ مەكتەبی چاودێری دارایی نووسیویەتی.
ئه‌مه پارەی كێیه، بۆ كێ و بۆ چ مەبەستێك؟
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم که شێرکۆ بێکه‌س و هەڵكەوت عبداللە، گه‌وره‌ترین خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییشیان له کورد کردووه، هیچی که‌متر نییه له‌و خیانه‌ته‌ی تاڵه‌بانی، که له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و کوردیی کرد، ئه‌ویش کاتێک فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئازادکرد. ئه‌م دووانه‌ی تریش، هاتن و ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی بزوتنەوەی ریفراندومیان بۆ مەبەستی خۆیان فرۆشت و خواستی خه‌ڵکی کوردستانیان بێ هیوا کرد و خستیانه ژێر گله‌وه،! ئاخر جه‌لال تاڵه‌بانی له خۆڕایی ناڵێت کورد نابێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی، چونکه ئه‌م شاعیره‌ی گه‌وره‌ی کورد و نووسه‌ره پیسخۆر و ده‌رباره‌کان له پشت کاره خیانه‌تکاره‌کانی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن، له‌گه‌ڵ خواستی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تیی کوردییدان.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم: بەرێز كاك شوان ئەحمەد تۆ بەتەنیا نیت و ئێمە پشتگیریت لێدەكەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست