پارتی خانوه‌که‌ی داگیرکردم..!
Saturday, 12/09/2009, 12:00
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م چیرۆکه‌ی له‌خواره‌وه ده‌یخوێنیته‌وه به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌یه که‌له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا ڕویداوه‌و زوڵمێکه له‌به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌ش و دیکتاتۆریه‌کانی جیهانی سێ و هه‌موو دنیا نمونه‌ی زۆرکه‌مه له‌م سه‌رده‌می مرۆڤایه‌تیه‌داو ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که‌پارتی چۆن ماڵی خه‌ڵکی خواردوه‌و خه‌می ژیانی خه‌ڵکی نه‌بووه که‌ئه‌مه‌ش مشتێکه له‌خه‌روارێک و ئه‌وه‌تا له‌خواره‌وه به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم و خێزانمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌کاندا ئه‌م چیرۆکه دڵته‌نگه‌تان بۆ ته‌واوا ده‌که‌م :
من که‌ناوم (ئاری ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین) ه خه‌ڵکی هه‌ولێرم له شوقه‌کانی گه‌ڕه‌کی زانیاری ده‌ژیام له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م که‌خاوه‌نی دوو کچ و کوڕێکم و خێزانه‌که‌یشم ناوی (شنۆ عه‌لی ساڵح) ه و ئه‌و شوقه‌یه‌ی داگیریان کرد لێم به‌ناوی خێزانمه‌وه‌یه‌و ژماره‌و ناونیشانی شوقه‌که‌ش (42/4/زانیاری) ه .
ساڵی 1998 و گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براکوژی بوو خه‌ڵکی نان و ئاویشی نه‌بوو بخوات و بارێکی گرانی ئابوری ڕۆژێکی ڕه‌ش بوو به‌سه‌رشانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بوو له‌سایه‌ی شه‌ری براکوژی پارتی و یه‌کێتیدا له‌باتی یارمه‌تی و ژیان و ئاو‌و کاره‌باو پارێزگاری له‌شه‌ره‌فمان بکرێت ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌هه‌ولێر شوقه‌که‌یان داگیرکردم و له‌وکاته‌وه هه‌تا ئێستا (1998 / 2009) که‌یانزه ساڵ ده‌کات ماڵ و منداڵم له‌ماڵی باوکم بوون تاماوه‌ی چه‌ند ساڵێک و که‌ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکی گه‌وره بوو بۆ ماڵی باوکم چونکه ژنێک و سی منداڵ هه‌روه‌ها ئاسان نی یه که‌له‌هه‌موو شوێنێکدا جێگایان ببێته‌وه به‌تایبه‌ت که‌خۆم ئاواره‌ی ئێران بووم و له‌هه‌ولێر نه‌بووم بێچگه له‌وه‌ش که‌له‌به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هه‌یه شتومه‌کی ناوماڵه‌که‌یشیان داگیرکردووه .
دوای په‌یمانی یه‌کێتی که‌پێی دابووم ماڵه‌که‌م بۆ وه‌رگرێته‌وه زۆر دڵخۆش بووم به‌ڵام که‌یه‌کێتی گه‌ڕاوه هه‌ولێر یه‌کێتیش له‌پارتی خراپتر له‌سلێمانی موڵک و ماڵی خه‌ڵکیان داگیرکردبوو نه‌یتوانی ماڵه‌که‌م بۆ وه‌رگرێته‌وه . به‌ئه‌مری پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێز فرانسۆ حه‌ریری و به‌بێ ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه له‌به‌رواری 24/2/1999 شوقه‌که‌مان کرا به‌ناوی (ڕێبوار ئه‌حمه‌د غوڵام) ه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین که‌ئه‌مه‌ش له‌هیچ ووڵاتیکدا نه‌کراوه‌و به‌هیچ یاسایه‌کیش ناکرێ کارێکی چونکه نامرۆڤانه‌و نایاسایی یه .
بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م به‌سه‌رهات و بابه‌ته هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌خواره‌وه ئاماده‌ن و که‌سه‌کانیش که‌ماڵه‌که‌یان لێداگیرکردوم ماون و ئه‌مه ناوه‌کانیانه :
1/ ڕێبوار ئه‌حمه‌د غوڵام .. ئه‌و که‌سه‌یه که‌ڕاسته‌وخۆ ماڵه‌که‌ی داگیرکردووه‌و هه‌تا ئێستا‌و هه‌تا به‌رواری نوسینی ئه‌م سکاڵایه له ناو ماڵه‌که‌مدا ده‌ژی .
2/ کوردۆ نه‌قشبه‌ندی .. ئه‌م که‌سه ژن برای ڕێبوار ئه‌حمه‌د غوڵامه .
3/ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی . کارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و برای کوردۆ نه‌قشبه‌ندی یه که‌ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م دوو برایه به‌چه‌که‌وه هاتن و شوقه‌که‌میان بردوو وتیان ئه‌مه ماڵی پارتی یه‌و که‌س مافی ئه‌وه‌ی نی یه تێیدا بژی غه‌یری ئێمه نه‌بێت .
ئه‌و شوقه‌یه‌ی که‌موڵکی ئیمه‌یه‌و به‌ناوی خێزانمه‌وه‌یه کردیان به‌ناوی خۆیانه‌وه‌و داگیریان کرد به‌یارمه‌تی ئه‌م لێپرسراوانه که‌له پارتیدا به‌ده‌سه‌ڵات بوون :
1/ فرانسۆ حه‌ریری . پارێزگاری ئه‌وکاتی هه‌ولێر .
2/ شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی . وه‌زیری ئه‌وقاف .
من له‌به‌ر باری ناخۆشی ده‌رونم و ماڵ داگیر کردنم له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی نه‌فس نزمه‌وه چارم نه‌ماو بیرم کرده‌وه سه‌ردانی به‌ڕێز که‌ریم سنجاری بکه‌م له‌به‌رواری کۆتایی ساڵی 2005 دا بۆ ئه‌و کێشه‌یه که‌ئه‌وکات کاک که‌ریم وه‌زیری ناوخۆ بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو گوێم لێبگرێ و سه‌یری به‌ڵگه‌نامه‌کانم بکات .
به‌ڕاستی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌یه ناچێت به‌ڕێوه که ئه‌وان پیاوو ماستاوچی یه‌کانیان زه‌وی و ماڵ و ناموسی خه‌ڵکیان پێ ڕه‌وایه‌و ده‌یانده‌نی به‌ڵام ئیمه‌ش که خه‌ڵکی کوردستانین زه‌قه‌ی چاومان بێت و له‌برسان بمرین . ئه‌مه‌یه یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری که ریکلامی بۆ ده‌که‌ن و په‌یمان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی که جارێکی تر بێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئێمه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌هامه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌یه بچین ده‌نگیان بۆ بده‌ین ئه‌مه کارێکی هه‌نده قێزه‌ونه که هیچ مرۆڤێکی ده‌به‌نگ نایکات .
ورده‌کاری زۆریش هه‌یه له‌م چیرۆکه‌دا به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری خوێنه‌ر نه‌یه‌شێنم به‌کورتی نوسیومه‌و هیوادارم که‌ئه‌مه بچێته به‌رده‌ستی لێپرسراوانی به‌ڕێزی ئێستای کوردستان و خۆیان سه‌رپشک بن و بڕیار بده‌ن .
ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌کانه که خۆیان ده‌دوێن .
تێبینی :
خوێنه‌ری به‌ڕێز به‌وردی به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره حه‌وت بخوێنه‌ره‌وه که شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بینیت که‌ئه‌ویش ئافره‌تێکه ناوی (چنار ئه‌حمه‌د غوڵام) ه که‌ئه‌ویش خوشکی (ڕێبوار ئه‌حمه‌د غوڵام) ه ئه‌وی شایانی باسه ئه‌م خوشکه هیچ پله‌وپایه‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی حوکمه‌تدا نی یه‌و له‌حکومه‌تیشدا کارمه‌ند نی یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که فه‌رمانێک به کتابێکی فه‌رمی به‌ناوو داواکاری و فه‌رمانی ئه‌وه‌وه ده‌رچووه که‌ئه‌مه‌ش وه‌کو کورده‌واری ده‌ڵین ئه‌و ماسته گوریسێکی تێدایه .. !!! .
هاوڵاتی دڵ شکاوو ماڵ داگیرکراو
ئاری ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین
2009-07-21
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/partixanwexalk.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست