ئاشكرابوونی نووسەرێكی کوردی تەزویر، که وتاری عهرهبی بە ناوی خۆیەوە بڵاودهکاتهوه
Saturday, 17/04/2010, 12:00
مەهدی مەجید عبدالله ناوێك، که له سایته کوردییهکاندا جار بهجاره نووسینی عهرهبیی و کوردیی بڵاودهکردهوه، پێش چەند ڕۆژێك وتارێكی بڵاو كردوتەوە لە سایتی ئیلافی عەرەبی، دواتر وتارەكە لابردرا. هۆكاری لادانی وتارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناوبراو هەڵساوە بە كۆپیكردنی وتاری كەسێكی تر و بە ناوی خۆی بڵاوی كردوتەوە. ئەم ئاشكرا بوونە گومانی خستۆتە سەر وتارەكانی ناوبراو كە لە سایت و پێگەی جۆراو جۆر وەرگیرا بن و بە ناوی خۆی بڵاوی كردبنەوە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەم كەسە لە چەندین وتاردا ڕەخنەی لە دەسەڵات گرتوە گوایە دەسەڵاتداران دز و جەردەن. ئەمەش جێگای سەرنج و تێڕوانینە، كە بهداخهوه خەڵكانێك هەن ڕاستە ڕەخنەی ڕاست لە دەسەڵات ئەگرن، بەڵام خۆشیان لەوان كەمتر گەندەڵ نین.
ئەم ڕوونكردنەوەی خوارەوەم بە ئیمێیل بۆ كوردستانپۆست نارد، تا بزانن، كە چۆن مەهدی مەجید هەڵساوە بە بڵاو كردنەوەی وتاری كەسێكی تر بە ناوی خۆیەوە! بەڵام كوردستانپۆست ئاگاداریان کردمهوه، که تەواوی نووسینە عەرەبیەكە بڵاو ناكاتەوە كە تانەو تەشەری تیادا بە كار هێنراوە.
تکایه بۆ بینینی بهڵگهکان کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/mehdi.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست