کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەكەركوك یەكیتیەكان دۆژمنایەتی یەكتر ئەكەن

Sunday, 28/04/2013, 12:00


بۆ میژو با هەموو خەلكی كوردستان و سەركردایەتی یەكیتی ئاگادار, بی , سەركردایەتی یەكیتی بەرپرسیارە لە شكستەكاتی یەكیتی لەكەركوك بەتایبەتی (كاك كوسرەت) و جەماعەتەكەی , وەك كاك رفعت عبدللە و كاك اسو , ئاشكرایە شەری تەكەتول و بالەكانی ناو یەكیتی لە كەركوك هەمو قیەمە ئەخلاقییەكانی بەزاندوە , شەرەكەی جەماعەتی كاك كوسرەت زیاتر بۆ تالانكردنی كەركوكە لە رێی بازرگانی نەوتەكەوە و پرۆژەكانی ناو كەركوكە كە دكتور نجمدین خۆی تیكەل كردوە لە گەل جەماعەتەكەی كاك كوسرەت , ئیمە كۆمەڵێک كادر و ئەندام و دوستانی یەكیتین لە كەركوك ماوەیەکه‌ چاودیری وەزعەكە ئەكەین, پیمان وایە كەركوك بەزەویی و ئاسمانەوە تەسلیمی كاك كوسرەت و جەماعەتەكەی كراوە هەر بویە , دزی و بازرگانی لە لایەن ئەمانەوە ئەكریت , بۆرژەكانی كەركوك هەر بە جەماعەتی ئەمان ئەدریت , حال گەیشتە ئەوەی بەشیك لە قەبرسانی ریگای شوریجە تەخت بكریت بە نامەی كاك كوسرەت بكریتە دوكان بۆ كری و سوپەر ماركیت لەنزیك نەخوشخانەی ئازادی , پیشتر بەعس قەبرسانەكانی كەركوكی تەخت ئەكرد بۆ پرۆژە ئەمرو كاك كوسرەت تەختی ئەكات , نزیكەی (250) دونم زەوی بە بەلاش دراوەتە شالاو كاك كوسرەت جەماعەتی كاك كوسرەت . بەدەیان گەراج و پرۆژەو شوینە گشتی یەكان و زەوی دراوەتە جەماعەتی كاك كوسرەت , ئەمانەو زیاتر لە هەندی كاری نابەجی كە یەكیتی سوك كردوە , بۆ نمونە پیاویكی زور ناشرینی ناۆ پارتی دەركراو بەناوی (حمید رەش) لەلایەن كاك ابراهیم مەردانەوە كرایە یەكیتی و پلەی پیدرا وەك كارگیری مەلبەن كە خۆی پارتی دەری كردبوو پاش یەك هەفتە گەرایەوە ناو پارتی و زور قسەی سوكی بە یەكیتی كردبوو كە حزب نیە.
ئەم هۆكارانەو هۆكاری تر زۆرە هەر بۆیە وەك ئاگادارین چەند جەماعەتیك لە ناو یەكیتی دروست بوو كە رۆبەرۆی جەماعەتی كاك كوسرەت بونەوە , ئیمە لایەنگری هیچ لایەكیان ناكەین بەلام شتەكان ئەخەنە یەر چاو لە ( كوردستان پوست) چونكە لەناو یەكیتی پرانسیپی حزبی نەماوە ئەزانین ئەم سایدە لایەنگری كەس نیەو هەمو دەسەلاتی كوردستان ئەیخویننەوە بەیانیان ..... هەندیك لەم جەماعەتانە ئیستا لەدەرەوی مەلبەندن و نزیكەی سەدو پەنجا كادری جوراو جوریان لەگەلە لەناو مەلبەندو شوینە ئیداریەكان , ئەمانە كەوتنە شكات وشكات كاری ,مام جلال) لیژنەی دروست كرد بەلام پاش نەخۆشیەكەی كاك كوسرەت ریگە نادات لیژنەكە بریار بدات و لەبەر ئەوەی جەماعەتی كاك كوسرەت تاوانبارن بە پیی كردەوە نا حزبیەكانیان , ئەو جەماعەتەی تر ئەم ناوانەن
. راپەر عارف لیپرسراوی مەلبەند بوو)))((((دكتور اكو لیپرسراوی مەلبەند بوو ((()))) محمد تورانی لیپرسراوی مەلبەندی تۆركمانی بو (((جمال شكر بەریوەبەری شارەوانی كەركووك بو)))) حمە سور دوشیوانی لیپرسراوی پەیوەندیەكان بۆ (((غازی كەركوكی و جەماعەتەكەی ئەندامی مەكتەبی هوشیاری روناكبیری))) بە پی زانیاریەكان غازی جەماعەتی جیاوازە بەلام موتەفقن لەسەر رۆبەرۆبونەی كوسرەتیەكانی لە كەركوك ,, هەوالەكانیش وایە كە ئەمانە نا ئومید بونە لە یەكیتی بیخاوەنەو هەر بۆ خۆیەتی و خەریكی بازرگانین و هەمو لەسەرەوە شەریكن ,بە پیی دەنگو باسەكان كە مەلبەند بلاوی كردوتەوە ئەم جەماعەتە بەم شیوەیە هاندراون وسەر بەلایەنەكانن لە ژیرەوە , (غازی كەركوكی بۆتە پارتی و ریكلام بۆ مەسعود بارزانی ئەكات , حمە سور بۆتە پارتی و چاوەروانە , جەمال شكر بۆتە گۆران , حمە تورانی بۆ میتی توركی كار ئەكات و ئەبیتە پارتی , دكتور اكو سەر بە محمود سنگاویە دەبیتە پارتی , راپەر سەر بە دكتور بەرهەمەو دەبیتە پارتی , ئەمانە لەوە سل ئەكەنەوە مەفرەزەكانی نهینی مەلبەند بیانگۆژیت وەك هەندیكیان باسی لیوە دەكەن بۆیە ناچار ئەبن ببنە پارتی , هەر ئەمانە پی یان وایە دژایەتی كاك ئاسو بۆگیان پارتی كیشەی گەورە بۆ یەكیتی دروست ئەكات و كاك اسو رق و كینەی بەرامبەر پارتی لەسەر ئەوەی دوای 1996 مەلەفەكەی كاك اسو لای بەعس بوو تەسلیم بە یەكیتی كرد,
ئیستاكە رۆژەنە لەسەر فەسیبوك ئەم دولایە سوكایەتی بەیەكتر ئەكەن و یەكتر بە خاین ئەزانن , لایەنی مەلبەند دەعمی مادی باش ئەكرین بەلام بەهیز نین لایەنی بەرامبەریش بەلگە زور بلاو ئەكەنەوە لەسەر مەلبەند , ئەمەش وایكردوە بیزاریەكی زۆر دروست بوە لەناو یەكیتیەكان و نا ئومیدی دروست بوە , هەركەس موتابەعەی فەیسبوك بكات ئەم راستیەی بۆ دەر ئەكەویت لەم پەیچ و گروپ و ناونەوە دژایەتی بەردەوامە:

1- مەلبەندی دووی ریكخستنی كەركوك زمان حالی مەلبەندە
2- گروپی راستیەكان بە دەعمی مەلبەند یاسین عزدین سەرپەرشتی ئەكان لیپرسراوی راگەیاندنی مەلبەندە.

ئەمەش موعارەزەكانی مەلبەندە
1- كادیرانی سنوری مەلبەندی دووی كەركوك
2- گرۆپی ریكخستنە ئازادەكان
3- ئوپوزسیونی مەلبەندی كەركوك
4-غازی كەركووكی
5- كەركوكی سەوز
6- كادیرانی كەركوك
7- كوردی راستگۆ
8- كەركوكە بیخاوەنەكەم

ئەمانە و دەیان گروپی تر، كە مەلبەند تاوانباری ئەو جەماعەتە ئەكات كە ئەوانن ئەم هەموو موعارەزەیە
جەماعەتی كاك كوسرەتیش بی گۆیدانە هیچ بنەمایەكی حزبی دەسەلاتی خۆیان ئەسەپینن
ئیمە لیرەدا كومەلی كادر و ئەندام هەوادری یەكیتین لەریگەی كوردستان پوستەوە بلاوی ئەكەینەوە چونكە دەترسین لە گەل هەر لایەك قسە بكەین بمانخەنە پال لایەكەی تر . لە كەركوك نابی یەكیتی بی دەبی جەماعەتی لایەك بی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە