30ساڵە تۆپخانەكانى ئێران باشورى كوردستان تۆپ باران دەكات...."
Friday, 18/06/2010, 12:00
لەساڵى 1980هەر لە یەكەمین تەقاندنى فیشەكى شەڕى نێوان عێڕاق و ئێران خاكى باشورى كوردستان كەوتۆتە بەر
ڕە حمەتى تۆپخانەكانى ڕژێمى فاشى ئێران ، دیارترین ناوچەش كە تاوەو ئێستاش كە دەكاتە 30ساڵ بەردەوام لەژێر
ئاگرو ئاسنى تۆپبارانەكانى ئێرانە ئەویش دەڤەرى پشدەرە و ناوچەى باڵەكایەتیى زۆرترین زیانیان بەركەوتوە ، بۆ ماوەى 8 ساڵ شەڕى ئێران عێراق دواتر ڕاگواستن بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێكان دواى ڕاپەرین خەڵكى گەڕانەوە بێ ئەوەى هییچ هاوكاریەك بكرێن ، بەهۆى سەر سنورى ناوچەكەوە خەڵكێكى زۆر خەریكى كارى قاچاخچییەتى بون دیسانەوە تۆپخانەكانى ئێران كەوتنەوە كار ، شەڕ ناوخۆ كە كەیەكێك بوو لەكارەساتە هەرە گەورەكان كەبەر ناوچەى پشدەر كەوتەوە دواى ئەوەى كەبزوتنەى ئیسلامى لەگەڵ پارتى ڕاونران بۆ سەرسنور سوپاى پاسداران دەرگاى ڕحمەتى بۆكردنەوەو بەهاوكارى بزوتنەوە و پارتى جارێكى تر تۆپ بارانى ناوچەكە دەستى پێكردەوە كە بوە هۆى كوشتن و ئاوارە بوونى سەدان كەس ، بەڵام ئەوە كۆتایى نەهاتووە لە /31/ئابى 1996 پارتى بەهاوكارى ڕژێمى فاشیستى بەعس توانى یەكێتى لەباشورى كوردستان وەدەر نێت بۆ سەر سنورەكانى پشدەر بەڵام ئەم جارە چى ڕویدا ڕژێمى ئایەتوڵاكان بە حوكمى اللە دەرگاى بەڕوى یەكێتیدا كردەوە و دەستى كردەوە بە تۆپ بارانى ناوچەكە ، بەردەوامە......!!!!! دواتر بە بیانوى هەبونى گەریلاكانى پژاك نەیارانى (ئۆپوزسیۆنى)ئێرانى بەردوام ئەم ناوچەیە بێ ئارامەو دانیشتوانى ئەم ناوچانە هیچ وەخت نەیان توانیوە شەوانە سەر بخەنە سەر سەرسەرین و بێ خەم لێى بخەون ، بەڵام ئەوەى جێگاى گومانە لاى خەڵكى ئەم دەڤەرە ئەوەیە تاوەكو ئێستا حكو مەتى هەرێم نقەى لێوە تایەت باسى دەستەڵاتى ئەو دوو حیزبە ناكەم ئاخۆ چ پەیوەندیەكى خزمایەتیان لەگەڵ ئایەتوو اللە خومەینیەكان هەیە .............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست