ئایا بڕیارەكانى وەزارەتى دارایى بۆ كێ و كێ گوێى لێدەگرى تاكویێ بڕەدەكات؟
Friday, 04/05/2012, 12:00
بەڕیزان وەزارەتى دارایى وەزارەتى تەندروستى حكومەتى هەرێم ئایا ئیوە تاچەند متمانەتان بەنوسراوەكانتان هەیە ئایا ئەوبەڕێوەبەرایەتیانەى كەئیوە نوسراویان ئاماژە دەكەن كە گوێ نادەنە فەرمانەكانتان ئایا لێپێچینەوەتان لەگەڵ كردون یاكەس ئاگاى لەكەس نیە یا بەدیویكى دیكەدا دەركردنى فەرمانتان لەچى بۆكێ لەبەروارى (19 / 8/ 2009) بە ژمارە (19205) لەلایەن وەزارەتى هەرێم بۆكاروبارى دارایى فەرمانیك دەرچووە سەبارەت بەدەرماڵەى مەترسى بۆ كارمەندانى تەندروستى دەڵێت هەر كارمەندیكى تەندروستى ئەگەر هەستێت بەكارى گارگێرى واتە دور لەپیشەكەى خۆى دەرماڵەى مەترسیەكەى كەڕێژەكەى (50%) یە دەبڕرێت وەلەلایەن فەرمانگەى گشتى تەندروستى سلیمانى بەژمارە (6331) لە(16/5/210) فەرمانى پێدەركراوە بەلام زۆرسەیرە ئەواماوەى دووساڵە ئەم بڕیارە دەرچوو بەلام نەچووەتە بوارى جێبەجێكردنەوە هۆى چیە ئایا رەواى هەقە كارمەندیكى تەندروستى هەڵدەسێت بەكارى كارگێرى دەرماڵەى مەترسى وەربگرێت بەلام كارگوزاریك یا تویژەكارگێریەكانى دیكە بێبەش بكرین بەچاوى هاولاتى پلە(2) لەناوەندەتەندروستیەكان سەیربكریت ئەمە و ویژدان و یەكسانیە كەس پابەند نیەبەبڕیارەكانتانەوە بەهەمان شێوەپزیشكانیش كارى كارگێرى دەكەن وە دەرماڵەى مەترسى (100%) وەردەگرن لەناو بەرێوەبەرایەتى یە گشتیەكاندا و ئەم دەرماڵەیە وەردەگرن بۆیە تكایە سەرۆكى حكومەت پەرلەمان وەزیرى دارایى كەكەس پابەند نیەبەبڕیارەكانتانەوە بۆخوتان ئەخەنە ئەم كەوانەیەوە و فەرمانى واَدەردەكەن بۆیە داواكارم لەبەڕێزتان ڕێزى فەرمان وبڕێارەكانتان بگرن كاتى ئەوەهاتووە وەزارەتەكان هەریەكە لەئاوازێك نەخوێنێت بەخویاندا بچنەوە بەڕێزیشتان بەدواداچون بكەن وەبریارەكانتان مەكەنە قوربانى خاترى خاتران هەرسەركەوتوبن .
كارمەندیكى كارگیرى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست