یه کێک له چوار بڕیاره که ی بارزانی په یوه ندی به جه لالی شێخ که ریمه وه هه یه
Monday, 29/08/2011, 12:00
یه کێک له بڕیاره کانی سه رۆکی هه رێم بریتیه له پێک هێنانی لیژنه یه کی ده ست به جێ و بێ چه ند و چون به مه به ستی گه ڕاندنه وه ی نانبڕاوه کانی ئۆپۆزسیۆن که هه موو که س ده زانێت پشکی سه ر ه کی نانبڕاو ڕاگوازراوه کان له پشکی شێر به ر وه زاره تی ناو خۆ و پیشمه رگه ده که وێت به تایبه تی وه زاره تی ناو خۆ کاتی خۆی خه ڵک ڕۆژنامه گۆڤار هه موو که س هاواری کرد ئه م کاره هه ڵه یه لانی که م ژیان و قوتی خه ڵک له سه ر مووچه یه که رامه تی خه ڵک به هه رچی ده شکێنن به مووچه برین نا چونکه مناڵێکی 3 ساڵان چ تاوانێکی هه یه تۆ قوتی ئه بڕیت به ڵام که س گوێ ی نه گرت به تایبه تی که هه موو که س ده زانێت ئه و پاره یه نه قوتی باوکی جه لال تاڵه بانیه و نه هی گۆڕه که ی مه لا موسته فا به ڵک و پاره یه کی موفت له به غداده وه دێت و که چی ئه مانه له وه ش به شی خه ڵکی ناده ن ئه وه ی که پێوێسته که سانی زانستی و ئه کادیمی هه ڵوێسته ی له سه ر بکه ن ئه وه یه که کۆی ئه م زوڵم و زۆر و چاو سورکردنه وه و گواستنه وه و نان برین و نا دادی کۆمه ڵایه تیه بووه هۆی سه ر هه ڵدانی دۆخێکی وه ها که ئێستا تێی که وتووین و سه رۆکی هه رێم هه ر فریای ئه وه ده که وێت باره که به ره و باشی ببات که من دڵنیام به ر ره و خراپتر ده ڕوات به هۆی ئاماده بوونی ئه م جۆره له عه قڵانه وه له نا و ده زگاکانی حکومه تدا .
دوێنێ سایتی سبه ی سه باره ت به و بڕیاره ی بارزانی سه باره ت به نان بڕاوه کان پرسیاری له بریکاری وه زاره تی ناوخۆ جه لالی شێخ که ریم کردبوو ئه ویش وتویه تی بێ چه ندو چون جێ به چی ی ده که ین و(ئه گه ر فه ر مانیشمان پێبکات ده چینه سه ر باره گای هه ر حیزبێک که بیه وێت)
به ڕێزان سه رۆکی هه رێم خه ڵکی کوردستان سه یری ئه م جۆره له عه قڵیه ت سه یری ئه م پله یه له نه زانی سه یری ئه م وه ڵامدانه وه قه زافیانه بارزانی بڕیاری به مه به ستی ئاشته وای ده ر کردووه بۆ ئه وه ی شه قی زه مانه ی به ر نه که وێت که ناوچه که ی گرتۆته وه که چی جه لالی شێخ که رێم بێ ئه وه ی که س پرسیاری ئه وه ی لێکردبێت یان هیچ په یوه ندیه کی به و پرسیاره وه هه بێت ده ڵێت (ئاماده ین بۆ داگیر کردنی هه ر باره گایه ک) جا بۆ ئه وه ی یه کێتی له وه سوک تر و ڕسوا تر بوایه ئه بوایه ئه م پیاوه له کۆنگره دا سه ر که وتایه بۆ سه ر کردایه تی و مه کته ب سیاسی چونکه به قه ناعه تی زوربه ی خه ڵکی جه لالی شێخ که ریم تاکه به ر پرسی سه ر بازی نه زانه که سه ر نه که وتووه بۆ سه ر کردایه تی چونکه هه موو سه ر بازیه نه زانه کانی هاوڕێ ی سه ر که وتوون .
ئه م ماستاو کردنه ی جه لالی شێخ که ریم هیچ نیه جگه له وه ی که ده زانێت زوربه ی تاوانه کانی نان برین له ئه ستۆی خۆیدایه و ئێستاش بێ چه ندوو چون هه موو ئه و که سانه به به ر چاوی ئه وه و بێحساب کردن بۆ خۆی و بۆ حیزبه که ی ده چنه وه شوێنی خۆیان و ئه وه ی بۆ خۆی و حیزبه که ی مایه وه ته نها دادگای مێژوو و تۆڵه کردنه وه ی خه ڵک له داهاتوودا جا بۆ ئه وه ی ئه م شتانه دووباره نه بێته وه پێشنیار بۆ ده سه ڵاتداران ده که ین:-
1- ئه م سه ره گه نده ڵ و نه زان و نه خوێنه وارانه ی وه ک جه لالی شێخ که ریم له م ده زگاسه ر بازیانه دور خه نه وه تا چیتر نه بنه هۆی ڕق ئه ستوور بونی خه ڵکی و که ڵه که بوونی نادادی چونکه هه موو که س ده زانێت بریکاری وه زاره تی ناوخۆ چۆن و به ته زکیه کۆلێژی یاسای ته واو کرد و چۆنیش وه ک زه روو کێچ له سه ر خوێنی شه هید حه مه ره ش بوو به و پیاوه ی که ئێستا هه یه بپرسن جه لالی شێخ که ریم پێش بریکاری چی هه بووه و ئێستا چی هه یه له سلێمانی له ڤێلا و ده یان سه یاره و باخ و کۆمپانیا (ئه وه ڕێز گرتن نیه له خوێنی حه مه ڕه ش که براکه ی بووه ته ره مزی گه نده ڵی ئه وه گه وره ترین سوکایه تی یه به خوێنی شه هیده که ی خۆی ده یکات)
2-بۆ راستی و دروستی زانیاریه کان نموونه یه ک له و کاره قێزونانه ی ده ر ده خه ین که یه کێتی و حوکومه تی هه رێمی به و ئاسته دا برد
ا-گواستنه وه ی به ڕێوبه ری پۆلیسی سلێمانی له سهر ده ستی ئه م پیاوه بۆ زیاتر له سێ جار له ماوه ی ساڵێکدا
ب-گواستنه وه ی چوار به ڕێوبه ر ی پۆلیسی هاتوو چۆ له ماوه ی ساڵێکدا
ج-گواستنه وه ی سێ به ڕێوبه ری توندو تیژی ژنان له ماوه ی که متر له ساڵێکدا
د-لابردنی زیاتر له دوو به ڕێوبه ری گازو نه وت له ماوه ی که متر له ساڵێکدا
ه-ده ر کردنی ده یان ئه فسه ر و گواستنه وه یان و ناچار کردن به واز هێنانی ده یان کارمه ند
و-گواستنه وه ی به ڕێوبه ری پۆلیسی به رگری شارستانی زیاد له سێ که س له ماوه ساڵێکدا
ی-گواستنه وه ی دوو به ڕێوبه ر له ڕه گه زننامه
ده یان تاوانی تر له وه ی که هه موو که سانی سه ر بازی گه رانده وه بۆ وه زاره تی پێشمه رگه ته نها کوره که ی خۆی و موقدم عومه ر چه ندین پیاوی خۆی باره که ڵڵا جلالی شێخ که ریم بۆیه وا باڕه ت لێهه ستاوه ته نها خۆت و خواو دادگا ده زانن له داهاتوودا که چه ند گه نده ڵیت کردووه و چۆن ڕه فتاره کانت بونه ته هۆی خه ڵکی له تۆ و له یه کێتی و حکومه ت ئێمه ش به کوێرای چاوی تۆ به م نزیکانه په یوه ندی ده که ینه وه و ه ک جاران حسابت بۆ ناکه ین و تۆ ش به رده وام به له سه ر قسه و کرداره نه زانه کانت تا به ڵکو به یه کجاری سه ری یه کێتی بخۆیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست