رونكردنەوەیەك له راگەیاندن وروناكبیرى مەلبەندى 31ى ریكخستنى داقوق
Saturday, 04/07/2009, 12:00
رونكردنەوەیەك
دەربارەى لێپرسراوى كۆمیتەیەكى (ی.ن.ك) لە داقوق لەپۆستەكەى لادەبرێت و جێگرەكەى ئەبێت بە سەرپرشتیارى كۆمیتە بەرێز كوردستان پۆست بەراستى ئەو هەواڵەى كە بەناوى هاوڵاتیەكى ڕاستگۆ وە ئەم بابەتەى نووسیوە . كە بەراستى تەنها ناو نیشانى هەواڵەكەى ڕاستە ناوەڕۆكى هەواڵەكە دوورە لە ڕاستیەوەو هیچ ڕاستگۆیەكى تێدا نییە :-
1- نەجات عەساف لێپرسراوى كۆمیتەى 2ى داقوقە نەك كۆمیتەى 1ى داقوق.
2- نەجات عەساف دەرنەكراوە بەڵكو گوازراوەتەوە بۆ ناو مەڵبەند بۆ ماوەى سێ مانگ وەكو سزادان.
3- جیگرەكەى ناوى (بورهان) ە نەك (كەمال).
4- ناو براو لەسەر لیستى گۆران سزا نەدراوە بەڵكو سزادانەكەى لەسەر سەرپێچى و كەم توانایى كارى رێكخراوەیى و بێ ئیلتزامى بەمەڵبەندەوە سزا دراوە.
5- سەبارەت بە پێشمەرگەكەى كۆمیتە بە هیچ شێوەیەك لەمەڵبەند نەبووە ونەهێنراوەتە مەڵبەندو ,زیادكردنى مووچەیش لەدەسەڵاتى مەڵبەند نییە
6- لێپرسراوى مەڵبەند بەهیچ شێوەیەك هەڕەشەى لێى نەكراوە نە ڕاستەوخۆ وە نە ناڕاستەوخۆ
7- نەجات عەساف لەعەشیرەتى(زەنــــــــد) نییە.
ئێمە تەنها بەم چەند خاڵانەى لاى سەرەوە وڵاممان داوەتەوەو وڵامى ترو وزانیارى ترمان لایە
لەگەڵ رێزدا بۆ سایتى كوردستان پۆست
راگەیاندن وروناكبیرى مەلبەندى 31ى ریكخستنى داقوق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست