کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بــــــارزانــی ســه‌دام حــســێــنــی بــه‌زه‌مـــــــانــه‌تــی كــورد زانــیــوه‌

Saturday, 13/06/2009, 12:00



Date: 13 Jun 2009 / ئاماده‌که‌ر: kurdonya / به‌شی: hawal 

barzani92.jpgKNA:
 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌ناوچووی عێراقی به‌زه‌مانه‌تی كورد زانیوه‌.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ گۆڤاری "ئه‌لف با"ی حزبی به‌عس، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌ناوچووی عێراق زه‌مانه‌تی كورده‌.
ناوبراو ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌كاتێكدا ئه‌نجامداوه‌ كه‌ كورد ته‌واوی دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی حزبی به‌عس و ڕژێمی ئه‌وسای سه‌دامی له‌شارو شارۆچكه‌ كوردیه‌كان وه‌رده‌رناو له‌ڕاپه‌ڕینی دووه‌مدا به‌پێشڕه‌وایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتنه‌وه‌ خاكی كوردستان.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی بارزانی كه‌به‌یه‌كه‌مین دیدار بۆ میدیای عێراقی داده‌نرێت ڕاستگۆیی سه‌رانی كورد ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ له‌كاتێكدا برینه‌كانی كورد كه‌له‌ئاكامی تاوانه‌ دڕندانه‌كانی ڕژێمی ئه‌وسای عێراق و خودی سه‌دام حسێن له‌جه‌سته‌ری درابوو ساڕێژ نه‌بووبوووه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە