پارله‌مانی ئاوخۆر و پارله‌مانی هه‌موو شتێکخۆر!
Friday, 09/10/2009, 12:00
ڕۆژنامه‌ی "یستاد ئالێهاندا"ی سویدیی ، ئه‌مڕۆ 09-10-2009 ، نوسیویه‌تی: "ساڵی ڕابوردوو له ته‌لاری پارله‌مانی سویددا 46375 مه‌تر سێجا ، ئاو به‌کارهێنراوه! ئه‌و ڕاده‌یه‌ش به‌رامبه‌ره به ڕاده‌ی به‌کارهێنانی ئاوی 21569 هاونیشتمانیی له ساڵێکدا".
بۆ زانیاریی خوێنه‌ران ، یه‌ک مه‌تر سێجا یه‌کسانه به هه‌زار لیتر ، واته ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه به لیتر ، ئه‌بێت به 46 میلیۆن و 375 هه‌زار لیتر.
ئه‌ندامێکی پارله‌مانی سوید ئه‌و "ڕاستییه تاڵه" ی ئاشکراکردووه و داوای لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه ئه‌کات!
ئه‌مه له وڵاتێک‌دا ڕوویداوه که به ڕاده‌ی خاک ، ئاوی پاک و سازگاری هه‌یه و ته‌لاری پارله‌مانی سوید به ڕوبار و ده‌ریاچه ته‌نراوه! به‌ڵام هه‌ست به لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌ر به ژینگه و ئاو و سامانه سروشتییه‌کان ، یه‌کێکه له دیارده گرنگه‌کانی ئه‌م وڵاته و هاووڵاتییانی.
ئه‌ی ئه‌بێت پارله‌مانه‌که‌ی خۆمان له‌و وشکه ساڵییانهدا و له‌و بێ ئاو و کارهباییهدا چۆن ئاو و کاره‌با به‌فیڕۆبده‌ن! تۆ بڵێیت ئه‌ندامێکی پارله‌مانه‌که‌ی ئێمه‌ش ، بوێرانه ئه‌و ڕاستییانه ئاشکرابکات و ته‌نیا "به‌فیڕۆدانه‌کان" نه‌ک "دزیی و گه‌نده‌ڵییه‌کان"ی ئاشکرابکردایه!
خۆزگه پارله‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کوردستانیش هه‌ر ئاوخۆر بوونایه ، نه‌ک هه‌موو شتێکخۆر!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست