ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بزانن كێ‌ كه‌ناڵی‌ نالیای‌ سووتاندووه‌

Saturday, 11/06/2011, 12:00



بۆ:ڕای‌ گشتی‌
دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ زیاتر له‌(90)ڕۆژ به‌سه‌ر سوتاندنی‌ كه‌ناڵی‌ نالیا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تی‌ سوتاندنی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ پێكهێنرا، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ كۆتایی‌ هاتووه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌نیه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ بۆ ڕای‌ گشتی‌ ئاشكرابكات.
ئاشكرا نه‌كردنی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ نهێنیه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌پێشتر لیژنه‌ی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ ڕاستیه‌كان له‌شاری‌ سلێمانی‌ ته‌واوی‌ ڕاستیه‌كانی‌ پێچه‌وانه‌كردبۆوه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌كی‌ به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندنكاران و گه‌مارۆدانی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن و ته‌شویش خسته‌ سه‌ریان نه‌كردبوو. له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان داوا ده‌كه‌ین كه‌ئه‌م لیژنانه‌ی‌ پێكده‌هێنرێن ئه‌نجامی‌ كاریان بۆ ڕای‌ گشتی‌ بخه‌نه‌ڕوو نه‌ك به‌شاراوه‌یی‌ بیهێڵنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ لای‌ ئێمه‌ قابیلی‌ قبوڵ كردن نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ش داوا له‌(عدنان عوسمان) ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ نالیایان سوتاندووه‌ ئاشكرایان بكات. كاردانه‌وه‌كه‌شی‌ هه‌رچیه‌ك بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم لێی‌ به‌رپرسیاره‌ و داواش له‌كونسوڵی‌ ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌زۆرجار باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌سیاسه‌تی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ كه‌پشتیوانی‌ كردنه‌ له‌میدیای‌ ئازاد پێویسته‌ ئه‌م دروشمه‌ بخاته‌ بواری‌ پراكتیكیه‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا دروشم بێت و له‌بواری‌ كرداریدا هیچ نه‌بینرێت.
گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان
هه‌رێمی‌ كوردستان-هه‌ولێر
Email- [email protected]
Web- www.besnuri.com
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە