سکرتاریه‌تی تاڵه‌بانی؛ پاره بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئاماده‌ده‌که‌ن.!
Thursday, 11/02/2010, 12:00
که‌سێکی نزیک له سکرتاریه‌تی تاڵه‌بانیه‌وه ڕایگه‌یاند، که دارایی گشتی خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆرن بۆ هه‌ولێر و به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وکانه‌وه‌ده‌درێته کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ی جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی و ڕێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی هه‌رێم.له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا که به‌رپرسێکی مالییه‌ی سکرتاریه‌ت به‌ناوی کاک خدر ئه‌وه‌ی پشت ڕاستکرده‌وه که بردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، له پێناو قبوڵکردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی که بۆی دانراوه، وه به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یاند، که ئه‌وان ئه‌زمونی زۆریان له‌گه‌ڵ گرژ بون و گیف بونه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵدا هه‌یه. بۆیه لایان ئاشکرایه که کۆسره‌ت بۆته پیاوێکی خه‌سیو نه‌ک که‌سێکی یاخی له تاڵه‌بانی،وه ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کرد که تاڵه‌بانی به ئاشکرا لای هه‌ندێک له مه‌کته‌بسیاسیه‌کان وتویه‌تی ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت ده‌یکات ته‌نها که‌فوکوڵی سه‌ره‌ڕێیه و تازه هیچی پێناکرێت.
تاڵه‌بانی بێشه‌رمانه باسی له‌وه‌کردوه که کۆسره‌ت به بتڵێ شه‌رابی شه‌قڵاوه‌و دووشیش که‌بابی هه‌ولێر پێکدێنمه‌وه.!
جا خودا ده‌زانێ تاڵه‌بانی مه‌به‌ستی چیبوه له‌م وته‌یه.؟
ده‌بێت بوه‌ستین تا کایه‌کان له‌م شه‌ڕه پۆسته‌دا ته‌واده‌بن.
ترسی تاڵه‌بانی له‌ده‌ستدانی کورسی سه‌ره‌ک کۆماره، گه‌ر ئه‌و کورسیه له‌ده‌ست بدات باشترین پۆست بۆ تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمه
بۆیه دیاری کردنی پۆسته‌که‌یان هه‌ڵگرتوه بۆ دوایی هه‌ڵبژاردن، چونکه ئه‌وسا ده‌بێت هه‌موو قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و کار بۆ سه‌رخستنی لیستی کوردستانی بکه‌ن.به ئاشکراش ترسیان له کۆسره‌ته. هه‌ر چۆنێبێ چه‌ند جارێک به پاره خۆی خزانه باوه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ئاماده‌ی کار ئاسانی بوو بۆ ده‌سه‌ڵات ، هه‌روا ده‌ڕواننه ساته‌کانی وه‌رچه‌رخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆیه ئه‌و پرده‌ی کۆسره‌ت کاری له‌سه‌ر ده‌کات هه‌روه‌ک خۆی ماوه، به‌ڵام پایه‌کانی له‌قن، چونکه کۆسره‌تیش ئه‌وکارتی یاریه‌ی سوتا که به‌کاری ده‌هێنا، تاکه تۆڵه‌ش هه‌ر ده‌توانێت له تاڵه‌بانی بکاته‌وه، که ئه‌مه‌ش بۆ مێژژو بێسوده‌و جێگا ناگرێت چونکه شه‌ڕه‌که‌ی له‌سه‌ر پۆست و کورسییه نه‌ک له‌سه‌ر میلله‌ت و شه‌هیدان، وه‌ک خۆی ده‌بێژێ.
مه‌لا سۆران ده‌لی به‌غداد... ناوچه‌ی سه‌وز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست