کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
پێشەکىپلاتۆن بە تایبەتى لە دیالۆگى "تیمایۆس"دا (1)، لە ڕوانگەى فەلسەفە دوالیستییەکەی خۆیەوە گۆڕان بە تیۆریی کات و فەزا (Raum/Space) دەدات، واتا لەو ڕوانگە فەلسەفەییەوە کە جیاوازى لە نێوان دوو جیهانى ئەزموون (ماتەری، مادی) و ئیدێدا دەکات. سەرەتا وەک دەروازەیەکى پێویست بۆ چوونە نێو تیۆریى کات و فەزاوە،...
پێشگۆتنئەم توێژینەوەیە لەبارەى سێ لێچواندنەکەى خۆر و هێڵ و ئەشکەوت لە دیالۆگى ‘کۆمار‘دا بە بابەتێکەوە خەریکە کە دەکەوێتە قۆناغی ناوەڕاستی فەلسەفاندنی پلاتۆنەوە (1).پلاتۆن ناونیشانێکى لاوەکیى بۆ دیالۆگى ‘کۆمار‘ داناوە: ‘لەبارەى دادپەروەرى‘. ئەو لەم دیالۆگەدا لەبارەى ژیانى بەداد لە دەوڵەتدا دەپرسێت...
چیرۆکەکەچیرۆکی "تامپۆن" لەبارەی دوو مامۆستای نووسەرە بە ناوی محە و مچە. شوێنی ڕوودانی چیرۆکەکە بریتییە لەو خوێندنگەیە کە هەردووکیان وەک مامۆستا کاری لێ دەکەن.چیرۆکی "تامپۆن" لە سێ بەش پێکدێت: لە بەشی یەکەمدا مچە و لە بەشی دووەمدا محە دەبینین کە هەر یەکەیان بەتەنیا لە ژووری خۆیدایە. لە بەشی سێیەمدا هەردوو...
لە بنەڕەتدا تێگەی سیناریۆ دەگەڕێتەوە بۆ تیاتەر و واتای کردارنوێنی دەگەیەنێت. لە ئەدەبدا ئەوە کەسێکی ئافرێنەوە کە ئازادانە کردارنوێنییەکە لەنێو خۆیەوە بە نووسین دادەڕێژێت. لێ داڕشتن نە هەستەکییە و نە زەینییە (ئینتەلێکتییە)، بەڵکو تێیدا هەردووکیان کاران و نەشیاوی جیاکردنەوەن لە یەکدی. کاری هەستەکی بەبێ...
کوردەکانی ئێراق لانی کەم لە 1961 بەدوواوە لە تەنگژەی کەسێتیدان. ئەم ساڵە کەندکی وەرچەرخانێکی نێگەتیڤە لە مێژووی ئەواندا، چونکە لەم ساڵە بەدوواوە "شار"نشینانی ئەوان نزیکەی بە تەواوی بوون بە پاشکۆی خێڵەکییانی گوندی و سیاسەتکارانی کارەکتەر موستەشار، ئەوەش بە ئاکامێکەوە کە زۆرینەی شارنشینەکان هەستی کەسێتییان...
ئادەلبێرت فۆن کامیسۆ 1781 لە (Champagne) / فەرەنسا وەک کوڕى خێزانێکى بەگزادەیى لۆترینگن هاتە ژیانەوە. خێزانەکەى لەتاو شۆڕشى فەرەنسى لەو وڵاتە هەڵات و لە بەرلین نیشتەجێ بوو. کامیسۆ زوو هاتە نێوەندى ئەدەبیى بەرلینەوە و پەیوەندیى دۆستایەتیى لەتەک کلایست، ئولاند و هۆفماندا بەست. ئەو 21ى ئۆگوستى 1838 لە بەرلین...
1ماوەیەک لەمەربەر لەتەک دۆستێکمدا کەوتمە نێو گفتوگۆوە لەسەر "کوردەکانی باکوری ئێراق". با سەرەتا لەم پەیوەندییەدا کێشەیەک یەکلابکەمەوە، چونکە ئێمە لێرەوە بەگیرهاتین. ئەو لە ئاخافتنیدا هەر دەیگۆت: "کوردستانی باشوور"، ئەزیش بەرانبەر ئەوە دەمگۆت: "کوردەکانی باکوری ئێراق". دەمگۆت: "هەرێمی کوردستان" بە فاکتی...
کوردەکانی ئێراق، بە تایبەتی ئەوانەیان کە گۆیا ڕۆشنبیرن (هەروەک کورد لەنێو ڕۆشناییەکان و ڕۆشنگەریدا بژی!!)، زۆر جار لە مەدرەسەی بەرزانی و تاڵەبانی دەدوێن. کاتێک هەندێک ڕۆژنامەوانی ئەوان لە قەندیل دەرفەتی گفتۆگۆیەکیان لەتەک جەمیل بایکدا بۆ دەڕەخسێنرێت، ئەوجا یەکێکیان لەو میانەیەدا هۆکاری ناکۆکیی پارتی...
کاتێک لە داعش دەدوێین، ئەوا لە ئیسلام و کولتووری عەرەبی-ئیسلامی دەدوێین. بەڵام مەسەلەکە پەیوەند بە ئایینێکەوە تەنیا ئەوە نییە کە گەردووندیدییەکەی و ئەوجا ئامۆژگاری و ڕێساکانی دابڕاو لە مرۆڤ ڕاڤەبکرێن، واتا ناشێت ئایینێک دوای سەرهەڵدان و تەنینەوەی بەنێو خەڵکدا یەکسەر گۆڕانی چۆنێتی بەسەر مرۆڤانی وەرگریدا...
بۆ ئێمەومانان کە لە دوورەوە کەممان بینیوە و لە نزیکەوە زۆرمان بیستووە، بە تایبەتی بۆ نەوەکانی دوای "ڕاپەڕین" کە نزیکەی تەنیا حیکایەتیان بیستووە، تێگەیشتن لە "ئەودیو" پێویستە، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریى لەسەر ڕەفتار و پەیوەندییە نێوکەسییەکانمان هەبووە، بەڵێ تەنانەت کاریگەریی لەسەر ژیان و چێژمان یان لەسەر...
ڕووداوەکانی حەڤدەی شوبات و دوای ئهو ڕۆژە ڕووداوی نوێ نین، بەڵکو سەرلەنوێ بەڵگەیان بە دەستەوە دا کە کوردەکانی ئێراق هێشتا هەر درێژە بە ساولیکەیی دەدەن و بەدەگمەن لە رواڵەتگەرایی دوورکەوتوونەتەوە. بێگومان حەڤدەی شوبات ڕایچڵهکاندین، تەنانەت سهرهتا زمانی لێبڕین، بەڵام ئهمه پرسیارێکه که پێش هەموو...
کردارى مرۆڤ لە دۆخى داماوییەوە زۆر جار قێزەوەنە، هەندێک جار بزوێنەرى بەزەییە. ئێمە لە دۆخى داماویدا، بە پێچەوانەى "تێماوى"یەکەى هایدێگەرەوە، دازنانى کەسێتیمان هەیە. تێماوى دۆخێکە کە "مرۆ" نازانێت لەنێویدا "چى بکات"، بەڵام داماوى وەک دازنان بریتییە لەو بەدجۆربوونەى کەسێتى کە نیتچە ناوى ناوە "تێکشکان بۆ...
فێنۆمێنە کۆمەڵایەتییەکانی وەک جەبان، خوێڕی، سەرسەری، شەقاوە، چڵیت، چەکل، چەقاوەسوو و هتد، ئاماژەییانە سنووریان بۆ کێشراوە، بەمەش دەشێت جوودایی هەر یەکەیان لە ئەوانی دی ببینرێت. ئاگایی ڕۆژانەی خەڵک هەرگیز شەقاوەیەک ناونانێت سەرسەری، چونکە ئاشکرایە شەقاوە لە وەهمی دادپەروەریدا دەژی و ڕووبەڕوو کردار دەنوێنێت....
ئەمڕۆ لەسەر پرسیاری دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەموو شێوەکانی دەسەڵاتداری ناودەبرێن، وەک سەرۆکایەتی، پەرلەمانی، ئەوجا لە ڕووی خواستی دەسەڵاتداریی خێڵەکی-لادێییەوە ناوی دەسەڵاتدارییەکانی وەک شانشینگەرایی، کلیپتۆکراتی، تەنانەت سوڵتانیزم دەبرێن. شانشینگەرایی و سوڵتانیزم ناوی جیاوازن بۆ یەک شێوەی...
کورسى! نێوەندێکى دانیشتن بە چوار لاق و پاڵپشتێکەوە! کورسى دەسوێژێکى سوودمەندە، چونکە مرۆڤ لە "خۆ" دەگرێت. هەر بۆ ئەم مەبەستەش مرۆڤ کورسیى دروست کردووە. مرۆڤ حەز دەکات لەسەر کورسى دابنیشێت، کەمێک بەرزتر لە زەوییەوە، بەڵام هەروەها حەز دەکات لەسەرى بحەسێتەوە. کورسى! نێوەندێکى دانیشتن...