کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کاوە جەلال: دەنگەدەنگ لەگەڵ کەردا باش نییە

کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەجارێک کەر بە پڵنگی گۆت:- "گیا شینە"پلنگیش وەڵامی دایەوە:- "نەخێر، گیا سەوزە."دانوستانی نێوان کەر و پڵنگ گەرم بوو، پاشان هەردووکیان ڕێککەوتن کە ڕازی ببن بە بڕیارێکی دادوەرانە، بۆ ئەم مەبەستەش چوون بۆ لای شێری پاشای جەنگەڵ کە لە ڕووبەری بێدرەختی نێو دارستاندا لەسەر تەختی پاشایەتی...

کاوە جەلال: سەرەتای فەلسەفەی سیستەماتیکی لە ئیسلامدا (3)

نووسینی: گێرت ‌‌هێندریش ئەلکندی و ئەلڕازی:فەلسەفاندنی سیستەماتیکی سەرەتا ئەو واتایەی دەگەیاند کە هزرڤانان دەگەڕانەوە بۆ سیستەمە فەلسەفەییە هەبووەکان، واتا بۆ فەلسەفەی مەزنی ئەنتیکە و ئەنتیکەی دەمەو کۆتایی (درەنگ): بۆ پلاتۆن، ئەڕیستۆتێلیس و نوێپلاتۆنییەکان. وەلێ فەلسەفاندنی سیستەماتیکی ئەو واتایەش دەگەیەنێت...

کاوە جەلال: شێرپەنجەی ئیسلامگەرایی؟

کێ لە سۆشیالمیدیادا بەوردی سەرنج بدات لە کۆمێنتگەلی ڕێکخراوی ئیسلامگەرایان کە لەبارەی هەر هەڵوێستێکی ڕەخنەییانەی توێژەرانی یان ڕەخنەگرانی ئیسلام دەنووسرێن، یەکسەر دەبینێت کە هۆشی کۆمێنت نووسان جام بووە – هیچ وەرناگرێت، ناتوانێت دانوستاندنێک بەربخات. دەربڕینە لە خۆ ڕازییەکانی وەک "دە کەرە کەر"، "تەنیا...

کاوە جەلال: یەکەم پرۆژە: ئەبو یەئقوب ئەلکندى

ئولریش ڕودۆلف کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەنەشیاوە ئەم سەرەتایانە لە ناوى ئەبو یەئقوب ئەلکندى (نزیکەى 800-870) جیا بکرێنەوە. کندى لە لایەن هاوچەرخانییەوە ناو دەنرا "فەیلەسوفى ئەرەبەکان"، لێرەشدا مەبەستیان لەوە بوو کە کندى بە زمانى ئەرەبى بەشدارییەکى بەواتاى لە هێنانەئاراى زانستی فەلسەفەییدا کردووە. جگە...

کاوە جەلال: ئەلڕازى و گومانگەرایى فەلسەفەیى

گێرت ‌هێندریش کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەئەوە کە پێشتر گۆتمان (واتا پشتگوێخستنى وەڵامدانەوەى پرسیارە فەلسەفەییەکان بۆ خاترى وەڵامدانەوەى ئایینى کە لاى کندى بینیمان – و) دووەم سیستەماتیکییە مەزنەکەى سەدەى نۆیەم ناگرێتەوە: ئەبوبەکر محەمەد ئیبن زەکەرییا ئەلڕازى.ئەم وەک گومانگەرا و ڕەخنەگرێکى ناوداری ئایین...

کاوە جەلال: باومگارتن

١- پوختەی ژیاننامەئالێکساندەر گۆتلیب باومگارتن ١٧/٦/١٧١٤ وەک پێنجەم کوڕی خانەوادەکەی لە بەرلین هاتە جیهانەوە. باوکی، یاکۆب باومگارتن، قەشە بوو، دایکی، ڕۆزینا ئێلیزابێت، سێ ساڵ دوای زایینی ئالێکساندەر جیهانی بەجێهێشت، پێنج ساڵ دوای ئەویش باوکی. ئالێکساندەر لە لایەن نەنکییەوە بەخێو کرا؛ ساڵی ١٧٢٧ لەتەک...

کاوە جەلال: ئەبوبەکر ئەلڕازى

ئولریش ڕودۆلفکاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە     ماوەیەکى کورت دواى مەرگى کندى دەرکەوت کە پێویستە لە کولتوورى ئیسلامیشدا فەلسەفە و تیۆلۆگیى لە یەکدى جیابکرێنەوە. با کندى ڕێزى لە کارى تیۆلۆگەکان گرتبێت؛ با تیۆلۆگەکانى سەردەمى کندى جەختیان لە ڕاسیۆنالێتیى خۆیان کردبێت، یان تەنانەت گرنگییان بە...

کاوە جەلال: ئیسلام ی درۆگ

گۆتە بەناوبانگەکەی مارکس کە دەبێژێت "ئایین ئۆپیومی گەلانە"، پێویستە ڕاڤەبکرێت. ئێمە لێرە ئایینمان وەک ئۆپیوم، کەواتە وەک درۆگ هەیە، لێرەشدا ئاشکرایە درۆگ ئەوە نییە کە کوردەکانی ئێراق بەهەڵە کردوویانە بە "مادەی هۆشبەر"؛ درۆگ هۆش نابات، بەڵکو بەرینی دەکات و هاوکات ڕەوشەکانی تیژ و ڕۆشن دیاردەهێنێت – وێنەییانە؛...

کاوە جەلال: بەرکەوتنەوەم لەگەڵ کوردستاندا (بەشی سێیەم)

3ژیان لە ڕانیە خۆش بوو. دۆستایەتیی ڕانێییەکان تایبەتمەندیی خۆی هەیە. مرۆڤ خێرا دەبێت بە برادەر. لەو چەند ساڵەی ژیانمدا لەوێ زۆر کەسی تایبەتم ناسی، کە شۆڕشگێڕ، ڕەخنەیی، کۆزەرڤاتیڤ (هەیەپارێز)، هۆشئاوەڵا و هتد، هەروەها کەم یان زۆر کراوە بوون. زۆرینەی دۆستان لە خوێندکارانی خۆم بوون کە بێگومان هەموویان کوڕی...

کاوە جەلال: بەرکەوتنەوەم لەگەڵ کوردستاندا (بەشی دووەم)

2کۆیە گەورە گوندە، ئەوپەڕەکەی شارۆچکەیە کە ژیان لێی خۆش نییە. بۆ من خۆش نەبوو. ناگات بە ڕانیە، یان هەڵەبجە. لەوێ ژیان زۆر سستە، بزاوتی کولتووری لەوێ بە ڕانیە و هەڵەبجە بەروارد ناکرێت. جارێک لەگەڵ بەرپرسێکی سەربازیی "یەکێتی"دا کە دراوسێی ماڵی برایەکم بوو، گفتوگۆمان دەکرد، پێی گۆتم، مام جەلال زانکۆی کۆیەی...

کاوە جەلال: بەرکەوتنەوەم لەگەڵ کوردستاندا (بەشی یەکەم)

1هاوینی 2004 لە ئەڵمانیاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان. پێشتر دوو سەفەرم بۆ ئەوێ کردبوو، یەکەمیان 1994 دوای 14 ساڵ بۆ ماوەی مانگێک، ئەویدیکەیان ساڵی 2003 بۆ ماوەی دوو حەفتە، لێ هەردووکیانم بەهۆی نامۆبوونمەوە لە ڕەچەڵەکی خۆم وەک شکست ئەزموون کرد. بۆیە ئەم جارە کە ڕۆیشتمەوە بۆ ئەوێ، "خۆم" بە پلەی یەکەم مەبەست...

کاوە جەلال: دۆڕان هەر دۆڕان دەهێنێت

دۆڕان دازناندن و لێڵبوونی پێشچاو دەهێنێت، بۆیە دۆڕاوانی کۆڵنەدەری سیاسی توانستی بیناکردنیان نییە. بێگومان بەبێ ڕەچاوکردنی کردەکێتی ناتوانین تا ڕادەی شیان لە پرۆسەی دۆڕان نزیک بکەوینەوە.سەرەڕۆیی هەوەسی چەکداری و زیتکردنەوەی "گەلەکۆمەکێ" کە ناوی "پارت"ی پێدا هەڵدەواسرێت، "ڕێکخستن" نییە، چونکە ڕێكخراو دامەزراوەیە...

کاوە جەلال: سەلەفی، نامۆبوویەکی دازناو

ئێمە پەیوەند بە کەسی سەلەفییەوە جۆرێکی لێرەبوونی نێوجیهانیمان هەیە، کە وەک ئەم جۆرەی لێرەبوون ئاستێکی بۆ خۆی سرەوتاندووە و بە یاریدەی تێکست، واتا گۆتراوی چەسپێنراو بە نووسین، ڕەوایەتیی پێدەدات.ئیمان بەگشتی بڕواهێنانە بە زاتێکی یان هۆشێکی دەرجیهانی کە هاوکات کاریگەریی مۆرالی لەسەر ڕەفتاری کەسی بڕواهێناو...

کاوە جەلال: مرۆڤکوژی لەنێو کوردانی ئێراقدا

کوشتنی ماریا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ناخی گەلێک کەسی هەژاند، پەرچەکردارەکانی نووسین، بەتایبەتی لە سۆشیال میدیادا، لێ کەمتر لە سایتەکاندا، دەریانخست کە لەنێو کوردانیشدا هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە کەم نین. پێدەچێت لەدژی ژنکوژی زۆرتر پەرچەکرداری ئاشکرا بنوێنرێت، چونکە کردارێکی ڕەگەزییە لەدژی ڕەگەزی مێینە و زۆر کەس...

کاوە جەلال: جەنگی ئوکرانیا وەک دەستوێژێک بۆ پارسەنگکردنەوەی هێزەکان

دەمێکە جەنگی لابەلا بەسەرچووە. ئەمە بەڕوونی تەنانەت لە ولاتێکی بچووکی وەک سوریادا دەبینین کە ئەکتەرەکانی نێوی بەپێی توانایان کۆشش بۆ بەرژەوەندییەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ کامیان شایانی ئەوە بێت ناونیشانی "شەیتان" لە بەرۆکی بدرێت. ئاخر سیستەمی سەرمایەگەری بۆ هەمیشە بنەڕەتی بەرژەوەندیی خستە جێی دوالیزمی...