سکانداڵی هەندێ لە کاندیدەکانی گۆڕان (بەشی دووەم)
Tuesday, 27/08/2013, 12:00
زنجیرە وتاری(ناعەدالییەتەکانی ناو گۆڕان و شکاندنی خاوەن هەڵوێستەکان)
گه‌ر سیاسه‌ت کردن له مۆراڵ و پرنسیپ دابڕیندرا و له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و ئازادی به‌کارنه‌هێنرا ، کاره‌سات بۆ کۆمه‌ڵانی خەڵک ده‌خوڵقێنێت و ده‌بێت به ئامرازیک بۆ چه‌واشه‌کردنی خەڵک و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک ئیمتیازاتی شه‌خسی. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دیده‌کرێت ، به تایبه‌تی له دوای روداوه‌کانی 17 شوبات ، به ته‌واوی جیایه له روانگه‌ی دید و بۆچۆن و پراکتیکه‌وه ، له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی 2 سالی یه‌که‌می دروست بوونی.
له‌گه‌ل هینانی 25 کورسی له هه‌لبژاردنی 25/7/2009 دا ، زۆریک له کادیرانی هەلپەرست، حیزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان جێهیشت و به‌تایبه‌تی یهکێتیەکان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که ته‌واو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دەسەڵات بۆ گۆڕان دەبێت و یەکێتی و پارتی کۆتایی به ته‌مه‌نی دەسەڵاتی سیاسیان دێت.
هه‌ر لێرەوە ده‌بینین باڵانسی هێز بەهۆی دیدو بۆچوونی زاڵی ههلپهرستانەوە بە قازانجی ئەوان ته‌واو دەبێت و ئەوانەی کەسانی دڵسۆزی بزوتنه‌وه‌کە بوون و شه‌ڕی دادپه‌روه‌ری و ئازادییان دژ به دەسەڵاتی کوردی ده‌کرد بوون به که‌مینه وپەراوێز خران.
له راستیدا 3 ره‌وتی جیا له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا زۆر به رونی ده‌بینرێن ، له دوای روداوه‌کانی 17 شوباتەوە ، باڵانسی هێز به به‌رژه‌وه‌ندی 2 ره‌وتی یه‌که‌م ، که له روی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه له یه‌ک نزیکن ، ته‌واو بوو.
ره‌وتی یه‌که‌م: ئه‌و که‌سانه ده‌گرێتەوە که بۆ به‌دیهینانی هه‌ندیک ئیمتیازاتی شه‌خسی هاتونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه. به‌شیکی زۆری که‌سانی سه‌ر به‌و ره‌وته، کۆنه یەکێتی و پارتی و ئیسلامی و چەپە جۆراوجۆرەکانن. کاتیک نه‌یان توانی هه‌ندیک ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی و تایبه‌ت له ناو حیزبه کۆنه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن وه له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌لبژاردنی 25/7 دا ، هاتنه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە.
ره‌وتی دووه‌م؛ ئه‌و که‌سانه له‌خۆ ده‌گرێت، که سیاسه‌ت ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای رق و قینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. گۆڕان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی رقوقینهکانیان به‌رامبه‌ر به لایه‌نیکی دیاریکراو دەبینن. بۆ نمونه که‌سیک له ناو یەکێتی ئیهانه و سوکایه‌تی پێکراوه ، ئه‌مرۆ هاتۆته ناو گۆڕان وه‌ک تۆڵەسهندنهوه. وه یان که‌سیک له ناو پارتی پشتگوێ خراوه ، هاتۆتە ناو گۆڕانەوە، تەنیا بۆ تۆڵەسهندنهوه.
ره‌وتی سێهه‌م: ئه‌و که‌سانه‌ن که سیاسه‌ت ده‌که‌ن له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خەڵکی کوردستان و به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری و ئازادیی، زیاتریشیان لەگەنجانن. ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که به‌ر له دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتی کوردی بوون ، میژوی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌مانه بۆ گۆڕان ناگه‌ریته‌وه. که‌سانی سه‌ر به‌م ره‌وته هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌موو جۆریک له قوربانیان تیا بووه ، وه کاتێک بینراوه که خه‌ریکه ده‌ورو کارکردیان هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمەڵگا و له‌سه‌ر ریکخستنه‌کانی گۆڕان ، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان لێدراو‌ن و په‌راوێز خراون.
ئه‌وه‌ی له 2 سالی رابردوودا ده‌بینرێت ، باڵاده‌ستی 2 ره‌وتی یه‌که‌من و پەراوێزخستنی که‌سانی سه‌ر به ره‌وتی سێهه‌من. 2 ره‌وتی یه‌که‌م جڤاتی نیشتمانیان کۆنترۆڵ کردوه ، خاوه‌ن میدیاکانی گۆڕانن و مالیه‌ی گۆڕانیان خستۆته ژیر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و بەهەمان عەقڵیەتی یەکێتی و پارتی مامەڵە لەگەڵ رەخنەگرەکانیان دەکەن.
بۆچی بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه و به به‌رژه‌وه‌ندی 2 ره‌وتی یه‌که‌م کۆتایی هات؟ ئه‌مه پرسیارێکی ئیجگار گرنگه و پیویستی به لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر ورد و سیاسی هه‌یه ، ناکرێت به‌راستی و دروستی وەڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه بی ئه‌وه‌ی ئاورێک له که‌لێن و روداوه‌کانی جه‌ند سالی رابردودا نەدرێته‌وه. دیارە ئەمە پەیوەندی بە باسەکەی منەوە نییە و ناچمە سەری، بەڵام رووداوەکانی ١٧ ی شوبات، دواتر سازشەکانی گۆڕان و لەماوەی رابردووش‌دا، نەجوڵاندنی شەقام (لای کەم وەک خۆپیشاندانێکی زۆر هێمنانەش)، کاری کردە سەر کێرڤی دابەزینی ئاستی جەماوەری گۆڕان بەهۆی باڵادەستی ئەو دوو رەوتە هەلپەرستەی ناو گۆڕانەوە.
لیره‌دا ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ر به‌ره‌وتی سێهه‌م بوون و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سیاسه‌تیان ده‌کرد له ریزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ده‌نگی ناڕازی خۆیان به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌که به‌رز ده‌که‌نه‌وه و داوای بایکۆتکردنی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌که‌ن. هەندێک لەوانەی رەخنەی ئەوە لە من دەگرن، دەڵێن ئەگەر ناوی خۆم لە لیستی کاندیدەکاندا بوایە، ئەوە من ئێستا رەخنەم ناگرت، بەڵام من پێشتر بە ئاشکرا بانگەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنم کرد، رەخنەکانی من لەوێوەیە، من لەناو گۆڕاندا زوڵمم لێکراوە و ناعەدالەتیی بەرامبەر بە سەدانی وەک من کراوە، کە ئامادەن لەڕووی مەبدەئیەوە خزمەت بەگۆڕان بکەن، نەک بۆ بەرژەوەندی و هەریسەکەی پارلەمان.
بۆ نمونه به‌ریز عه‌دنان عوسمان نزیک به 2 سال پیش ئیستا له نوسینیکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که دەسەڵاتی کوردیی ته‌نها له ریگای شۆرش و ڕاپه‌رین ده‌ڕوات و هیج ڕیگا چاره‌یه‌ک نییه له‌به‌رده‌م خەڵک دا. وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش یەکێک دەبێ لە پارلەمانتارە رەخنەگرەکان و لە خودی بزوتنەوەی گۆڕانیش . له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات که دکتۆر شاهۆ بی ئیعتبار بکات وه‌ک وته‌بێژ و ئه‌ویش واز دەهێنێت.
هه‌مان بارودۆخ له ئاستی ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شار و شارۆچکه و قه‌زاکان و ناحیه‌کان ده‌بینرێن. من دڵنیام که سه‌ده‌ها که‌سی ناڕازی باسی ئه‌م بارودۆخه‌ی کردوه بۆ ریکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که ، به‌لام تا ئیستا یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نه‌نراوه بۆ کۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه ناهه‌موار و نامونسهجیمهی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له زۆریک له شار و قه‌زاکان ، ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌کی سیستیماتیک و به‌رنامه داریژراو که‌سانی دلسۆز له بزوتنه‌وه‌که دور ده‌خه‌نه‌وه و په‌راوێزی ده‌خه‌ن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌لکو هه‌ول ده‌ده‌ن تۆمه‌ت بۆ که‌سانی دلسۆزی بزوتنه‌وه‌کە هه‌ڵبه‌ستن و تیرۆری شه‌خسیان بکه‌ن.
ئه‌و کوتله گه‌راییه‌ی که گۆڕان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵینێت، دیارده‌یه‌کی زۆر ترسناکه بۆ سه‌ر داهاتوی بزوتنه‌وه‌که ، ئه‌م کوتلانه هیج جیاوازیه‌کی به‌رنامه‌یی و فیکریان نییه ، به‌لکو کوتله‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندیک که‌س و بەهۆی ره‌گ داکوتانیان له ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا، دەستیشیان زۆر دەڕوات . له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاری هه‌ولێردا ، 2 کوتله زۆر به راشکاوی ده‌بینران ، که کوتله‌یه‌کیان له لایه‌ن 2 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌غدای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی ده‌کرا ، که هه‌ردوکیان ده‌ستیان هه‌یه له گهندەڵیی و پاسه‌وانی بن دیوار‌یان هه‌یه ، وه کوتله‌که‌ی تر له لایه‌ن سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه سیاسه‌یه‌کانی گۆڕان پشتیوانی ده‌کرا. چەند سیاسەتێکی بێتامە، تۆ ئه‌ندام په‌له‌مان بیت و خه‌ریکی کوتله گه‌رایی بیت؟
له‌م نیوه‌نده‌دا هه‌ر که‌سێک سه‌ر به کوتله نه‌بوایه ته‌واو ده‌نگی نه‌ده‌بیسترا ، جونکه ئه‌وه‌نده به‌ڵێن و بهڵێنکاریی درابوو که بێوێنه بوو له چاو به‌ڵێنه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ ئه‌ندامه‌کانیان. به به‌رپرسی رایه‌ڵه و بازنهوانهکانیان (که تاکه که‌سانیک بوون مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو) گوتبوو گه‌ر ده‌نگمان پێبده‌ن ، ئه‌وا له هه‌لبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و پارێزگاکانی کوردستان کاندیدتان ده‌که‌ین ، وه یان ئه‌گه‌ر گۆڕان دەسەڵاتی سیاسی که‌وته ده‌ست له دوای هه‌لبژاردنی داهاتوو ، ده‌تانکه‌ین به به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگایهک ، یان به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌ی ئیداریی وه یان به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌زا.
کهسیێ که له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو ، که ئه‌و سات ، بۆ بەرژەوەندی خۆی، زۆر هاوڕێم بوو ، پێی گوتم ئەگەر کاک نه‌وشیروان موسته‌فاش خۆی کاندید بکردایه بۆ باژێروان، ئەوە ده‌نگی نه‌ده‌هێنا، چونکە وەعدی ماددیی بە کەس نەئەدا. به‌ڵێ که‌مپه‌ینه‌که ژه‌هروای بوو ، که‌مپه‌ینه‌که که‌مپه‌ینی نێوان هاوڕێیانی هه‌مان ڕێبازی خه‌بات نه‌بوو ، ململانێ بوو له پێناو بەرژەوەندیی شەخسی و بەتایبەتی بۆ پۆست و دەستکەوتی ماددی.
رۆژێک به‌ر له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ کاندیدێکی ته‌واوکاری جڤات له ده‌ره‌وه‌ی مه‌کۆی گۆڕانی هه‌ولێر پیاسه‌مان ده‌کرد و قسه‌مان ده‌کرد. ئه‌و به‌ڕێزه ئاماژه‌ی به 6 ناو کرد که پاراستنن و له ناو رێکخستنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی هه‌ولێردان و به به‌رده‌وامیی هاتوچۆی مه‌کۆ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری. منیش له‌و به‌ڕێزه‌م پرسی ئه‌ی بۆ ده‌ریان ناکه‌ن. له وه‌ڵامدا گوتی بوه‌سته دکتۆر گیان با بکه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردن. زانیم که به‌ڵینی له‌و 6 که‌سه وه‌رگرتوه که ئه‌وانیش ده‌نگی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوکاری جڤات ده‌ربچێت. سه‌یرکه‌ن لێره‌دا که‌سێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌خاته سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبەکەی خۆیشیەوە. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که 2 نوینه‌ری ئافره‌تان که سه‌ر به 2 کوتله جیاوازه‌که بوون ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌یه‌ها جمێنی بازاڕیی ناشرینیان به‌یه‌ک دا.
له‌به‌ر ئه‌وه زۆریک له‌و جۆرە کەسانە شه‌ری دادپه‌روه‌ری ناکه‌ن ، به‌لکو شه‌ری پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیی و ماددی ده‌که‌ن. بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و نا ئایدۆلۆژی له ناو خودی خۆیدا مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ل ئه‌ندامه‌کانی نه‌کات و بڕوای به ئازادی فیکر و مافی ره‌خنه نه‌بیت چۆن ده‌توانیت دادپه‌روه‌ری و ئازادیی بۆ کۆمه‌لگا بهێنێت، بەتایبەتی لەڕێی هەندێ کاندیدی نەفسنزم بۆ پارە و تەقاعودییەکەی پارلەمان، کە ئامادەن، خۆیشیان و حیزبەکەیشان بە پارەی زیاتر بگۆڕنەوە.
ئه‌وه بوو له کۆنفرانس‌دا ململانێی نێوان ئه‌م 2 کوتله‌یه ته‌قیه‌وه ، دواتر من نامه‌یه‌کم بۆ به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان نوسی و په‌نجه‌م خسته سه‌ر کێشه‌کان و پێشنیاری ئه‌وه‌م کرد که تاوه‌کو هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی کاتی پێکبهێنرێت بۆ کۆتایی هاتن به کوتله‌کاری ، به‌ڵام دیاره کاری له‌سه‌ر نه‌کرد . نامه‌که‌م ماوه و دواتر بڵاوی دەکه‌مه‌وه.
له کۆتایی دا من به‌لگه‌م زۆره و له کاتی خۆیدا ئاماژه به هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌م ، لەسەر رەدفیعلی هەندێ لەو کەسانەی رەخنەیان لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینە گرتبوو، له روانگه‌ی منه‌وه 3 شت ناکه‌ونه قاڵبی مه‌سه‌له‌ی شه‌خسییه‌وه، له ژیانی که‌سانیکدا که سیاسه‌ت ده‌که‌ن
1-سکانداڵی سێکسی
2-گه‌نده‌ڵیی و کارکردن بۆ به‌دیهینانی ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی
3-خراپ به‌کارهینانی ده‌سه‌ڵات و پله و پایه.
لەبەشی سیێەمدا، وەک ئینگلیز دەڵێ، تا سەر ئێسقان دەبڕم (cut to the bone)، ئەمکارەش لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەم
1. پێموایە، بزوتنەوەی گۆڕان، زۆر لەوە مەزنتر بوو، پەیامەکەی زۆر لەوە جوانتر بوو، کە کۆمەڵی مشەخۆر و پارەپەرست و خەتمایلی پارتی و یەکێتی بچنە ناو ریزەکانیەوە و ببن بە دەمڕاستی یان کاندیدی پارلەمان بن. هەرچەندە هەندێ بەڕێز و بە شەخسیەت و بە ویقار و بەتوانا لەناو لیستی گۆڕاندا هەن، بەڵام بەهۆی لاوازیی و داوەشاوی هەندێکیانەوە، بەهۆی ئەوەی وەک لە کوردەواریدا دەڵێ هەندێکیان تورەکەیان لەخۆیان بەستوە بەس بۆ پارە و ئیمتیازاتی پارلەمان، بەمپێیە کاندیدە بەهێزەکان و خودی لیستی گۆڕان بوونە بە قوربانی تەماعی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەتی ئەمانە.
2. کاندیدیان تیایە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی هەولێر، بەئاشکرا سەر بە پارتیی و پاراستنن، دوو کاندید تا دوو ساڵ لەمەوبەر پارتی بوونە، یەکێکیان لەسەر دزی و تەزویر گیراوە و ١٥ مانگ حوکمدراوە. پارتی بەو هەمو گەندەڵیەیەوە، لە ریزەکانی خۆی دەری کرد کەچی گۆڕان کردوویانی بە کاندیدی لیستی خۆی. گۆڕان خۆیشی بەمانە دەزانێ، بەلام بەهۆی کوتلەگەراییەوە چاوی لێیان خەواندوە. ئەگەر هەڵبژاردنێک بۆ دەنگدان بێت بە دەستی سێ و چوار، بۆچی خەڵکی کوردستان، راستەوخۆ و بەدەستی یەک، دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی نەدەن، بێن دەنگ بە کاندیدەکانی گۆڕانی بدەن، کە لەبنەوە کار بۆ پارتی و یەکێتی دەکەن.
3. کاندیدی گۆڕان، هەیە، بەدەنگ و رەنگ، سکانداڵی سێکیسی هەیە، کەچی گۆڕان بەمەیشی زانیوە، لەئاستی سەرەوەشدا،بەڵام هێشتا هەر پاڵپشتی دەکات.
4. لەهەموویشی تراژیدیتر، کاندیدی تێدایە، لاواز، شەرمن، چاوشۆڕ بۆ دەسەڵات، لەچەشنی محەمەد رەفعەت، پێش ئەوەی کاندیدی گۆڕان بێت، بەربژێری پیاوێکی بەدناوی وەک شێرکۆ کرمانج و نوێنەری نێچیرڤان بارزانیە(هەڤاڵ دۆسکی) لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئوسترالیا. مەگەر ئەوە نیە، پارتیەکان(پاراستن) و یەکێتیەکان و منداڵە ١٤ ساڵانەکانیان، بۆئەوەی زۆروبۆر بن، دیفاعی لێ ئەکەن و ئەڵین نا پارتی نەبوە و لە پارتیەوە نزیک نەبوە؟ ئەم پیاوە جگە لە فشە وخۆهەڵکێشان، جگە لەوەی تەنیا و تەنیا بۆ پارە و ئیمتیازاتی پارلەمانی بووە بە کاندیدی گۆڕان و تا چەند مانگ پێش هەڵبژاردن، ئەوەندەی لە پارتی و هەندێ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان(کە هەموویان پارتین) نزیک بوو، گۆڕانی هەر زۆر پێ فشە بوو، کاک نەوشیروانی وەک قەساب ئەناساند،. بەڵگەشم بۆ ئەم قسانە لەبەردەستدایە. بە دڵنیایەوە ئەگەر دەربچێ، بەقازانجی سیاسەتەکانی پارتی کار دەکات و دەبێ بە راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی و کڵاوێکی گەورە لەسەر گۆڕان ئەکات. ئەم مامۆستا علوجەی زانکۆ بۆچی دەبێ ببێ بەکاندید، لە کاتێکدا سەدان کادیری بەتوانای تەکنۆکرات و ئازا و چاونەترسی گۆڕان هەن؟
لەبەشی سێیەمدا، دەچمە ناو مۆخی ئێسقانی کاندیدە لاوازەکانی گۆڕانەوە، مەلەفی گەندەڵی و سکانداڵی سێکسی و موخابەراتی و واسیتەکانی پاراستن و یەکێتیی بۆ هەندێ کاندیدی گۆڕان بە بەڵگەوە، بە دۆکیومێنتەوە بڵاو دەکەمەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، هیوای سەرکەوتن بۆ گۆڕان دەخوازم و هیوادارم کاندیدە باش و پاک و ئازا و نەفسبەرزەکان دەربچن و ئەوانەی تەنیا بۆ پارەو ئیمتیازاتی پارلەمانتاری بوونە بە کاندید، خودی گۆڕان و جەماوەری گۆڕان ریسیوایان بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست