ئەو هۆكارانە چین بوونەتە هۆی گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزاریەكانی وەزارەتی تەندروستی
Saturday, 19/07/2014, 12:00
یەكێك لەهۆكارە هەرە سەرەكییەكان خودی وەزیری تەندروستی و ئەو كەسانەن ئەو وەزیرە نەزان و نەشارەزایەیان داناوە هەروەكو بینیمان لەخولی پێشوودا لەسایەی ئەم وەزیرەدا دەیان هاووڵاتی چاویان كوێربوو . هەروەها خزمەتگوزاریەكانی تەندروستی لەئاستێكی زۆر خراپ بوو , هێنانی دەرمانی ماوە بەسەر چوو یەكجار زۆر بوو . ئەمە سەرباری ئەوەی دوو ئیدارەیی بەئاشكرا و بەزەقی بەدیدەكرا و كەئێستاش هەر ماوە , پارتی كام پزیشك زۆر كۆیلە و ماستا وچی و گەندەڵە ئەو دەكاتە بەڕێوەبەری گشتی هەرتەنیا بڵێن وەزارەتی تەندروستی وەزارەتێكی گەندەڵ و فاشیلە , چونكە هی لایەنێكی ترە, جەنابی وەزیریش لەبەر ئەوەی بەمافی خۆی نەگەیشتۆتە ئەو پۆستە, ئەو هەر تەنیا بۆ مانەوەی خۆی و ئەو مافییانەی كەبودجەكەانی وەزارەتیان لەنێوان خۆیاندا بەشكردووە ئامادەیە هەموو شتێك بكات و چاو پۆشی لەم شتانە بكات. لەناو وەزارەتدا هەندێك كەس هەنە چەندین پۆستیان هەیە لەوانە دكتۆر خالێ كەبەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری خۆپاراستن و بەڕێوەبەری نەخۆشییە درمەكانە و بەرپرسی چەندین لیژنەی ناو وەزراەت و دەرەوەی وەزارەتە , ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت كەوا قۆرخكاری لەناو وەزراتی تەندروستیدا گەیشتۆتە ئاستێكی بێشەرمانە و هەر بەو پێیە چەندین پزیشكی عەرەبی فاشیل و ئاست نزمیان هێناوە هەندێك بەرپرسیاریەتیان داونەتێ بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت مونافەسەیان بكات , چونكە ئەزانن عەرەبەكان بەهەموو شتێك ڕازین و ئەو ئاستەشیان نیە هەروەها زمان نازانن ئەمەش باشترین دەرفەتە بۆ ئەوان تاكو گەندەڵی بكەن , توخوا مایەی شەرمەزاری نیە لەناو وەزارەتێكدا هەتا یەك پزیشكی كورد ببینی ئەوا چەندین پزیشكی عەرەبت بەرچاو بكەوێت , ئەو پزیشكە عەرەبانەش ببنە مەسول بەسەر پزیشك و كارمەندە كوردەكانی خوارەوەی وەزارەتی تەندروستی واتە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان و فەرمانیان لەسەر بكەن . لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە چەندین پزیشكی بەیتەری عەرەبیان هێناوە هەر كەسێك ببینێت دەڵێت ئەمە وەزراتی كشتوكاڵە نەك وەزارەتی تەندروستی ئەو پزیشكە بەیتەرە عەرەبانە نەك هەر شارەزاییان لەپیشەی تەندروستی و پزیشكی نیە بەڵكو لەپیشەكەی خۆشیان فاشیلن . ئەوانە تازە دامەزراون و هیچ شارەزاییەكیان لەكاروباری ئیداری و پیشەییدا نیە جگە لەوەی زمانی كوردی نازانن كەزۆر پێویستە , نازانین بەچ پیوەرێك ئەمانەیان كردۆتە مەسول بەش , جا وەزارەتێك بەم شێوەیە بێت و ئەمە هەناوی بێت , دەبێت چی لێ ڕەچاو بكرێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست