کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ ڕێزی پیاوە هاوردەکان بە قودسیەتی زانکۆی سلێمانی و سلێمانی

Thursday, 21/11/2013, 12:00





بە ڕاستی نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم و جۆن باسی ئەو چیرۆک تراژیدیە بکەم کە توشم بوو لە کاتی کار کردنم کە ئەگەر بۆیان باس بکردمایە هەرگیز باوەڕم

نە ئەکرد ..بەڕێزان من وەکو مامۆستایەکی خویندنگای برادۆستی کچان لە سلێمانی لە کاتی وانە وتنەوەمدا هەستم کرد یەکێک لە خوێندکارەکانم فرمێسک بە چاویا ئەهاتە خوارەوەو ئەگریا ئەوەی سەرنچی ڕاکێشام ئەم کچەم هەرگیز نەدیبوو بەو شێوەیە و بە تایبەتی کە یەكێکە لە خوێندکارە سەکەوتووەکان .دوای ئەوەی وانەکە تەواو بوو بانگم کرد و لێم پرسی کە هۆکاری جیە وا بێ تاقەتە بەڵام ئەوەی کە چاوەڕێی نەبوو بیستم ........

وتی مامۆستا ڕۆژیک باوکم هاتۆتەوە ماڵەوە بە دایکمی وتتووە کە جانتای بۆ بپێ چێتەوە چونکە سەفەرێکی هەیە بۆ مالیزیا لە ڕێگەی زانکۆی سلێمانیەوە بۆ چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی ڕەوتی پەروەردە لە مالیزیا بەڵام پاش چەند ڕۆژێک بۆمان دەرکەوت کە باوکمان بەجێی هێشتووین کە ئێمە لە ماڵەوە سێ کچین و لەگەڵ دایکمانا ئەژین کە کچە شەهیدە لە خانوی مامۆستاکانی زانکۆ لە بەکرەجۆ. دوای زانیمان باوکمان لەگەڵ سکرتێرەکەی خۆی چووە بۆ دەرەوەی ووڵات بۆ بەسەر بردنی مانگی هەنگوینی.

ئیتر نازانین کە ئایا زانکۆ ناردویەتی بۆ بەرەو پێش بردنی ڕەوتی پەروەردە بۆ دەرەوەی ووڵات ؟ یان نا ؟ئایا کە ڕاگرەکان ئەنێرنە دەرەوەی ووڵات بە سکرتێرەکانیانەوە ئەیانێرن یان بە تەنیا ..

من وەکو مامۆستایەکی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئەپرسم ئایا ئەمە ئەگەر لە ووڵێتێکدا ڕوو بدات کە یاسا سەروەر بێت وڕەوتی پەروەردە لە ئاستێکی ستاندەردا بێت پێویست نیە لێ پێچینەوە بکرێت لەم دکتۆرەی کە دانراوە بۆ بە بەرپرسی یەکەمی یەکیک لە هەرە جومگە گرنگەکانی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی ....

دوای ئەوەم پەیوەندیم کرد بە دایکی خوێندکارەکەوە پێی وتم کە ئەم مێردەی ئەم دەمێکە خەریکی ئەم کارانەیە و خۆی بە وەچاخ کوێر زانیوە کە کوڕی نیە بۆیە لەگەڵ ئەم سکرتێرەیەی هاوسەرگیری کردووە ... لە کاتێکدا سکرتێرەکەی خوێندکاری خۆی بووەو چیاوازێکی گەورەی تەمەنیان هەیە .. لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە جیاتی لابردنی ئەم زاتە لەسەر کارەکەی کەبۆتە هۆی شێواندنی پەروەردەی مناڵەکانی خۆی خوێندکارەکانی کاندیدیان کردوووە بۆ پۆستێکی بەرزتر لەلایەن حیزبەوە ...

دایکی كچەکە ووتی من وەکو دایکێک و ژنێک و خوشکی شەهیدێک و نیشتیمان پەروەرێک داوا ئەکەم لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و لە سەرۆکی زانکۆ و لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی بەڕێز کە ئەم جۆرە کەسانە ڕابگرن و لە پلەوپۆستدا نەهێڵرێن جونکە نمونەیەکی خراپن بۆ حیزبەکە بێ گوێدانە دڵسۆزیان یان ڕادەی مەرایی کردنیان بۆ هەندێ بەرپرس..من دڵنیام کە سکرتێرەکەی کچێکی ساویلکەی هەڵخەڵەتێنراوە ...

مامۆستایان .ئەکادیمیان .سەرۆکی زانکۆ. وەزیری خوێندنی باڵا لەوە زیاتر ئاستی خوێندن و پەروەردە بە ناخی زەویدا مەبەن تکایە لەوە زیاتر مناڵانی هەژاری ئەم میللەتە تووشی نەهامەتی مەکەن پیاوە حیزبیە بێ ڕەوشتەکانتان لە زانکۆکان بەرنە دەرەوە هەموییان وا خەریکن وەک مەکتەب سیاسیەکانتان ٢ ژن و سێ ژن ئەهێنن کچی خەڵکی ئەمووڵاتە خراپ نەکەن ......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە