نەجمەدین كەریم كورد و كەركوكی قوربان پارە كرد:
Friday, 11/06/2010, 12:00
نوسەرێك
پێشەكی من زۆر لەلام ئاسایە ناوی خۆم بنوسم بەڵام بە ھۆی كارەكەم ناتوانم چونكە زۆربەی ئەم زانیاریانە لە رێگای كارەكەمەوە بەدستمكەوتوە، بۆیە ناتوانم ناوی خۆم بنوسم. پاش بەشداری كردنی نەجمەدین كەریم لە پلیلنیۆمی یەكێتی و پاشان خۆ كاندیدكردنی لە سەر لیستی یەكێتی لە ناو لیستی ھاوپەیمانی ،پاشان بەشداریكردنی لە كۆنگرەی یەكێتی. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتێكی رادەستی نوسینگەی كۆنگرسی ئەمریكی كردوە بە تایبەتی كۆمیتەی پەیوەندێكانی دەروە، كە بەھیچ شێوەیەك مامەلە لەگەڵ نەجمەدین كەریم نەكەن. ئەمەش پاش ئەوەی چەندین ساڵە ناوبراو پەیوەندی ھەبوە لەگەڵ گۆنگرسمانەكان و وەزارەتی دەرەوە وەك كەسێكی بێ لایەن. كە لە ڕاستیدا بێ لایەن نەبوە. لە راپۆرتەكە ھاتوە كە نەجمەدین درۆی كردوە لە گەڵ حكومەتی ئەمریكا بە تایبەتی لە دۆسیەی كەركوك و پەكەكە، وە چەندین ساڵە ھەوڵی بۆ جەلال تاڵەبانی بە تایبەتی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە گشتی داوە. ھەرەوھا ئاماژە بە نوسینگەی نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان دراوە، بەتایبەتی قوباد تاڵەبانی، كە گۆمانی لێ دەكەن ئەمەش ھەر وەك نەجمەدین كەریم پشتگیری بۆ باوكی پەیدابكات نەك كار بۆ حكومەتی ھەرێم و سەركەوتنی پرۆسەی ئەمریكا لە عێراق بكات.بە ھۆی ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوێنەری راستەقینەی كوردستان ئەزانێت . ئەمە كردەوەیەی نەجمەدین گورزێكی زۆر بە ھێزە وەشان لە دوسیەی كورد لە ئەمریكا كە بەڕاستی نە دەبوایە نەجمەدین وایبكردایە.
لە راپۆرتەكە ھاتوە نەجمەدین كەریم سەروەت و سامانەكەی لە رێگای فرۆشتنی پشكی نەوت پەیداكردوە، پاش ئەوەی پیتەر گالبرتس وچەند بەرپرسێكی ئەمریكی دۆزیەتەوە بۆ تاڵەبانی. ئینجا پشكی نەوتی پێیان فرۆشتوە بەپارەیەكی زۆر كەم، بەرامبەر ئەو پشكە نەوتانە ئەوان پشتگیری تاڵەبانیان كردوە لە لای حكومەتی ئەمریكا لە كاتی جەنگی عێراق. لە نێوان ئەوانیش نەجمەدین پارەی باشی دەستكەوتوە بۆیە ئێستا نەجمەدین قەرزاری تاڵەبانیە ، تاڵەبانیش لە بڕی ئەو پیاوەتییە داوای لە نەجمەدین كەریم كردوە فریای بكەوێت لە ناو حزبەكەی و یارمەتی بدات لە ھەڵبژاردنەكان. نەجمەدینیش نەیتوانیوە ئەو داوایەی تاڵەبانی رەدبكاتەوە، بە ھۆی ئەو پارانەی دەستی كەوتوە لە ناوچەوانی تاڵەبانی.
بەڕاستی ئەوەی كردەوەی ئەمانە ئەبینێت كوردایەتیشی لە پێش چاو ئەكوێت، ئێستا لە ھەمو دەزگاكانی پەیوەندیدار بە دۆسەی كورد بە چاوێكی سوك سەیری كورد ئەكرێت. كورد ئێستا بە خەڵكێكی خۆفرۆش و پارەپەرست ناویداوەتەوە. ئەمەش لە سایەی نەجمەدین كەریم .
10/060
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست