سەگێكى تۆپیوو لەئاوى چەمچەماڵدا ,بەڵێنەكانى هەڵبژاردنى قائمقامیەتى چەمچەماڵە!!
Thursday, 17/06/2010, 12:00
لەم هەفتەیەدا لە حەوزى ئاوى چەمچەماڵ كە لەبانى مەقانەوە دابەشى چەمچەماڵ دەكرێت سەگێكى تۆپیووى تێدا دەدۆزرێتەوە و خۆیانى لێ بێدەنگ دەكەن بەتایبەت قائمقامى چەمچەماڵ كە لە كۆنگرەدا دەبێت و ئەو شارە بەجێدەهێلێ دواتر پێیان دەڵێت بێدەنگ بن با خەڵك نەیاتە سەرجادە لێمان و هەر بەوەشەوە ناوەستن زیانى تەندروستى گەورە لە خەلكى چەمچماڵ دەدەن لەوەتەى ئەم قائمقامە بێكەڵكە هاتۆتە چەمچاڵ هەڵبەت كە یەكێتى دایناوە دۆخى چەمچەماڵ بەرەو خراپبوون دەروات رۆژ بەرۆژ.
-كوشتنى شە كەس لە رۆژێكدا
لەهەفتەى پێشودا لە چەمچەماڵ شەشە كەس دەكوژرێت لە كاتێكدا لەهەموو عێراقدا یەك كەس دەكوژرێت و نەلەمەقادیشۆ نە لەسۆمال نە لە قەندەهار كەس نەكوژرا كەچى هێزەكانى دژە تیرۆر بە شێوزاێكى زۆر ناشرینانە هەڵدەكوتنە سەر تاوانباران و كەسێكیان بەدیلى دەكوژن برادەرێكى ئاسایش پێشتر بەجوانى لەم سایتە ئازیزە(كوردستان پۆست) باسی كردووە كە چیان كردووە چۆن بەهەڵە كارى توندوتیژى دەكەن.
ئەم قائمقامە فاشیلە
هەموو ئەم پۆخڵەواتەى ئەم شارەى بردوە بەرەو دواوە كارە ناشیاوەكانى ئەم قائیماقەمەى چەمچەماڵە كە لەهەڵبژاردند بەڵینى بەخەڵكى داماوى ئەم شارە دەدات كە زیاتر خزمەت بەخەڵكى بكەن كەچى ئەوە خزمەتەكەیەى ئاوى بۆگەناوى سەگمان بۆ دەنێرت و دۆخى ئەمنى ئەم شارەى تەواو تێكداوە و هیچ دەستەڵاتێكى نییە چونكە تاوانبارەكان بەئارەزووى خۆیان دەسورێنەوە هیچ حسابێك بۆ ئەم قائمقامە فاشلە ناكەن.
قوربانى دوو ئافرەت بەناوى (داستان و ناهیدە)
دیارە ئەم دوو ئافرەتە لەرێًگَاى كێشەى ئاوە وە تووش بوون ئەویش بەهۆى دەستكارى كردنى ماتۆرى ئاو هەڵمژینى ئەو ئاوە سەكاوییەیى كە قائماقماكەى چەمچەماڵ بەدەستى هێناوە
بۆ یە ئەكەر ئەو خاوەن قوربانییانە مافى خۆیانە كە لەدادگا دواى روونكردنەوە بكەن بەهۆى ئەو ئاوە پیسەوەبووە ئەگینا بۆ دەبوونە قوربانى.
ماوەتەوە بڵێن لەچەمچەماڵدا دەستەڵاتى مەڵبەند بەسەر هەموو شتەكاندا زاڵە و هەر شتێك هەبێت خۆیانى لێگێل دەكەن بەتایبەتە ئەو سەكە تۆپیوەى لە ئاوەكەدا بووە بۆ خەڵكى وەك دیارییەكى هەڵبژاردن دەیدەن كە دەنگیان پێداوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست