شەهیدانى لۆفەى كورتەك ڕەمزى تێكشكانى توركیان
Wednesday, 24/08/2011, 12:00
بۆ:ڕاى گشتى
لەچەند ڕۆژى ڕابردوو دا ڕاى گشتى كوردستان و عێراق و جیهان شاهیدى بینینى ڕووداوێكى جەرگ تەزێن بوون ئەویش شەهیدبوونى (7)هاووڵاتى بێتاوان لەئەنجامى هێرشى فڕۆكە شەڕكەرەكانى توركیا ئەم ڕووداوە لەكاتێكدابوو كەهاووڵاتیەكان لەهەوڵى دەربازبووندابوون لەسنورى ئەو جوگرافیایەى فڕۆكەكان بۆردومانى دەكەن بەڵام بەئامانج گرتنى ئەم هاووڵاتیانە كارێكى نائیسلامى و نائەخلاقى و نامرۆڤانەیە كەپارتەكەى ئەردۆگان بانگەشەى بۆ دەكات ئەم كارەساتە لەكاتێكدایە كەبۆ ڕاكێشانى سەرنجى جیهانى ئیسلامى ئەردۆگان برسیەكانى سۆماڵ كۆمەك دەكات بەڵام لەكوردستان بێتاوان و سڤیل بەئامانج دەگرێت و لەچركەساتێكدا لافاوێك خوێن لەسەر خاكى كوردستان هەڵدەستێنێت ئێمە لەوە دڵنیاین كەئەردۆگان سوودى لەڕووخانى دیكتاتۆرى عێراق وەرنەگرتووە و چونكە ئەو دیكتاتۆرەى كارى سەرەكى تەنیا خوێن ڕشتنى هاووڵاتیانى كورد بوو ڕووبەڕووى گەورەترین شكست بویەوە و كەوتە زبڵدانى مێژوو لەبەرئەوە دەبێت ئەردۆگان و سوپا خوێن ڕێژەكەى ئەو ڕاستیە بزانن باجى خوێنى ئەم شەهیدانە زۆر قورس و جەرگبڕدەبێت چۆن ئەوان جەرگى ئێمەیان بڕى دەبێت ئەوهاش چاوەڕوانى ئەوەبكەن كەگەلى كورد لەخوێنى ئەم شەهیدانە خۆش نابێت و هەقى ئەم شەهیدانە وەردەگرێتەوە درەنگ بێت یازوو هیچ كاتێك گەلى كورد لەڕووى خوێن ڕێژان چۆكى دانەداوە بەڵكو هەمیشە دوژمنانى بەچۆكدا هێناوە و تۆڵەى خوێنى شەهیدانى لێوەرگرتوونەتەوە ئێمەش وەكو ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسى هەرێمى كوردستان بەدڵگەرمیەوە جارێكى تر پرسە و سەرەخۆشى خۆمان لەو خانەوادە خۆڕاگرە دەكەین كەتوانیان بەسەر گەورەیى ئەم كۆسپەدا خۆڕاگربن وەكو بەشێكى زیندوویى كوردستان بەڵێن دەدەین خوێنى بەناهەق ڕژاوى ئێوە ببێتە هاندانمان بۆ ئەوەى تالەتواناماندابێت دژى توركیا بوەستینەوە و دۆست و هەوادارانى ڕیسوابكەین.
ژمارەیەك لەڕۆژنامەنووسانى كوردستان
كەلسوم حسێن-هەڵەبجە
1-جبار عزیز ڕۆژنامەنووس
2-فەرمان چۆمانى ڕۆژنامەنووس
3-ئەحمد سەفا ڕۆژنامەنووس
4-ڕێكان سەباح ڕۆژنامەنووس
5-هەڵۆ مەرگەیى ڕۆژنامەنووس
6-مەولود ئافەند ڕۆژنامەنووس
7-دیارى محمد ڕۆژنامەنووس
8-محمد گربداخى ڕۆژنامەنووس
9-دانا ڕەزگەیى ڕۆژنامەنووس
10-هەندرێن شێخ ڕاغب ڕۆژنامەنووس
07701211826
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست