بۆ: دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كوردستانی عیڕاق - هەولێر

Monday, 21/03/2011, 12:00


ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار به‌ڕێزان له‌ کوردستانپۆست سڵاو و ڕێز
 لێره‌دا ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نێرین که‌ که‌مپینه‌که‌مان رۆژی 18.03.2011 گه‌یاندیه‌ ده‌ستی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و ئێستا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وانین
 هه‌ر شاد بن
  ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار
 


به‌ڕێزان له‌دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سڵاو و ڕێز!

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (LAGI)-دا له‌ڕۆژی ٢٤⁄٢⁄٢٠١١-دا ڕایگه‌یاند که‌''ئه‌گه‌ر ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتیی کوردستان داوا بکه‌ن ده‌ست له‌سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشیته‌وه‌، یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کێشیته‌وه‌''، ئێمه‌کۆمه‌ڵێک خوێندکاری زانکۆیی، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌که‌شێوازی سه‌رۆکایه‌تییکردنی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیمان بۆ هه‌رێمی کوردستان پێ قبوڵ نییه‌و پێمانوایه‌ئه‌و که‌فائه‌تی ته‌واوی بۆ به‌ڕیوه‌بردنێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌نییه‌و ئه‌م هه‌رێمه‌ی تووشی ئیفلیجیی و گرفتی قوڵ کردووه‌؛ وه‌له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌که‌ئێمه‌چاوه‌ڕوانییمان هه‌یه‌هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێک و پیاوێکی ده‌وڵه‌ت له‌هاوڵاتییه‌کی ساده‌زیاتر ڕێز بۆ گفت و قسه‌ی خۆی ڕابگرێت و به‌ڵێنه‌کانی بباته‌سه‌ر، ڕۆژی ٢٧⁄٢⁄٢٠١١ که‌مپینێکمان به‌ڕێخست بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای ٠٠٠ ٥٠ له‌و هاوڵاتییانه‌ی که‌ خوازیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانین له‌سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم.

ئێمه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ده‌مانه‌وێت:

یه‌که‌م، به‌سه‌رۆکی هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نین که‌ئێمه‌ئێستا ئیمزای زیاتر له‌ 50000 هاوڵاتییمان کۆکردۆته‌وه‌؛

دووه‌م، داوا بکه‌ین کاتێکمان بۆ دیاریی بکه‌ن و له‌رێگای ئیمه‌یڵی که‌مپینه‌که‌مانه‌وه‌([email protected]) ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌لێی تا ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپینه‌که‌مان بێت و نوسخه‌ی ئیمزاکان ڕاده‌ستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکات؛

سێیه‌م، چاومان به‌به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌وێت تا دوای ڕاده‌ستکردنی ئیمزاکان، وه‌ک موماره‌سه‌کردنی دیموکراتییه‌تێکی ڕاسته‌وخۆ، وه‌ک نوێنه‌ری ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتیی هه‌رێمی کوردستان، ڕووبه‌ڕوو داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی لێ بکه‌ین.


چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ڕێزتانین.

له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمان

ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ٠٠٠ ٥٠ ئیمزا
سلێمانی 18.03.2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە