په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیکاری که‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی 50000 ئیمزا بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم

Tuesday, 22/03/2011, 12:00




(تێبینیی: ئه‌م په‌یامه‌له‌و کۆنگره‌ڕۆژنامه‌یییه‌دا خوێندرایه‌وه‌که‌که‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌) رۆژی 19.03.2011 به‌ستی).

به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانیی!
پاش سڵاو و ڕێز ..
ئێمه‌به‌ناوی 50000 هاوڵاتیی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌پێت ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ئاواتێکی گه‌وره‌ی سیاسییمان ئه‌وه‌یه‌که‌به‌ریزتان واز له‌پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بێنن و به‌ڕێزی جارانی خۆتانه‌وه‌وه‌ک شۆڕشگێڕێکی نه‌ته‌وه‌یی، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بیت، درێژه‌به‌ژیان وچالاکیی سیاسیی خۆت بده‌یت.
به‌ڕێزتان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌تان، مانگی پیشوو ئه‌و مه‌رجه‌تان دانا که‌50000 هاوڵاتیی هه‌رێم ناڕه‌زایی خۆیان له‌شێوازی حوکمکردن و وڵاتبه‌رێوه‌بردنی به‌رێزتان ڕابگه‌یه‌نن ئینجا ده‌ست ده‌کێشنه‌وه‌. بۆیه‌ئێمه‌وه‌ک چه‌ند گه‌نجێک و خوێندکارێکی زانکۆیی، له‌که‌مپنیێکی ته‌نها سێ هه‌فته‌ییدا ئیمزای 50000 هاوڵاتیی ئه‌م هه‌رێمه‌مان کۆکرده‌وه‌، که‌ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ن چه‌نده‌بێزارن له‌بێکه‌فائه‌تیی به‌ڕێزتان له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا، که‌ئاماده‌بووون ئه‌و ئازاره‌بخه‌نه‌جه‌سته‌ی خۆیان و چه‌قۆ له‌په‌نجه‌یان گیر بکه‌ن و به‌خوێن ئیمزای بکه‌ن. بۆ هه‌ر سه‌رۆکێک که‌نه‌یه‌وێت له‌خه‌باتکارێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ببێته‌خه‌باتکارێک بۆ ناو و پله‌ و پایه‌، ده‌بێت ئیمزاکردنی هاوڵاتییه‌ک به‌خوێن مانای گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆی.
ئێمه‌ئێستاش پێمانوایه‌تۆ ئه‌وه‌نده‌غروری ئینسانییت تیایه‌و کبریا و ئیعتیبارێکی وا بۆ خۆت قایلیت که‌به‌ڵێنه‌که‌ت ببه‌یته‌سه‌ر و ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه‌.
ئێمه‌لێره‌وه‌وه‌ک کۆمه‌ڵێک گه‌نجی نه‌وه‌ی تازه‌له‌کوردستاندا، داوا ده‌که‌ین تۆ ئه‌و وێنه‌ی شۆڕشگێره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که‌ له‌سه‌ر تۆ له‌ڕیگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی دایکوباوکه‌کانمانه‌وه‌له‌زیهنی ئێمه‌دا دروست بووه‌، ده‌ست پێوه‌بگریت و خۆت له‌ژه‌هراوییبوون و ته‌وه‌هومبوون به‌ڕیاکاریی ئه‌و ڕاوێژکارانه‌ت بپارێزیت که‌هه‌وڵه‌ده‌ن وات لێ تێبگه‌یه‌نن که‌ تۆ ئێستاش ئه‌وه‌نده‌شه‌عبییه‌تت زۆره‌که‌ته‌نانه‌ت مومکین نییه‌‌50000 هاوڵاتیی هه‌بێت تۆی پێ قبوڵ نه‌بێت.
ئێستا ئێمه‌دوای کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزاکان ئیشێکمان به‌تۆپه‌که‌نه‌ما و هه‌ڵمانداوه‌ته‌نێو نیوه‌گۆڕه‌پانه‌که‌ی تۆوه‌و چاوه‌ڕوانین ببینین ئایا تۆ کام فیگوری سیاسیی بۆ خۆت‌هه‌ڵده‌بژێریت:)شۆڕشگێرێکی نه‌ته‌وه‌یی که‌خه‌مێتی به‌ناوبانگێکی سیاسیی خراپی سه‌رده‌می حاکمییه‌تییه‌وه‌نه‌چێته‌ناو کتێبه‌کانی مێژووه‌وه‌(، یان)ده‌سه‌ڵاتدارێک که‌بۆ پله‌وپایه‌ئاماده‌نییه‌ته‌نانه‌ت ڕێز بۆ قسه‌ی خۆیشی دانێت(.

ئیختیار لای ئێوه‌یه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە