به‌راوردێک له نێوان ڕووداوه‌کانی سکۆتلاند و کوردستان
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
زۆر که‌س له ئێمه فلیمی (دڵه ئازاکه)ی دیوه، که باسی مێژوی نێوان سێ نه‌ته‌وه ده‌کات، سکۆتله‌ندا وه‌ک هێزێکی جه‌نگاوه‌ری ڕزگاری خواز، ئیرله‌ندا وه‌ک هێزێکی خۆ فرۆش ، به‌ریتانیا وه‌ک هێزێکی داگیرکه‌ر.
ئه‌گه‌ر سکۆتله‌ندا به‌راورد بکه‌یت به هێزی ئازادی خوازی گه‌لی کورد (په‌که‌که)، وه هێزی داگیرکه‌ری تورک و فارس و عه‌ره‌ب به‌راورد بکه‌یت به به‌ریتانیا، ئه‌وا هێزی خۆ فرۆش و خیانه‌ت کار که ئیرله‌ندایه ده‌توانی به‌راوردی بکه‌یت به پارتی و یه‌کێتی.
ئه‌و خیانه‌ته‌ی ئیرله‌ندا هه‌تا ئێستاش ئیرله‌ندی یه‌کان هه‌ر پێوه‌ی ده‌ناڵینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانیان بۆ پله‌و پایه و پاره خیانه‌تیان کرد له جه‌نگاوه‌ره سکۆتله‌ندییه‌کان.
لێره‌دا ده‌مه‌ێت ئه‌وه بخه‌مه ڕوو که ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌کێتی به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌وری خیانه‌ته‌که‌ی ئیرله‌ندا ده‌بینن ڕوبه‌ڕوی گه‌له‌که‌ی خۆیان، مه‌سعود به‌رزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بوون به سیمبۆڵی خیانه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌و شکستهێنانه‌ی که سکۆتله‌ندی یه‌کان توشی بوون له ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که برا ئیرله‌ندی یه‌کانیان خیانه‌تیان لێکردن و پاڵیان دا به پشتی پادشای به‌ریتانیاوه ، به گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن هه‌ژمارده ده‌کرێت له مێژووی سکۆتلهندییهکاندا.
ئه‌مه بۆ؟
چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و شکسته‌شدا سکۆتله‌ندی یه‌کان ته‌سلیم نه‌بوون و شۆڕشه‌که‌یان په‌ره‌ی سه‌ندو بوو به پشکۆیه‌ک که ئاگرێکی مه‌زنیان پێ کرده‌وه، تا ئێستاش نه‌وه‌کانیان سوود له گه‌رمی یه‌که‌ی ده‌بینن.
به‌ڵام بۆ ئیرله‌ندییه‌کان ئه‌و خیانه‌ته بو به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش له مێژویاندا. تا ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ریتانیا هه‌ر به جاشولکهکهی جاران سه‌یریان ده‌کات!
ئه‌م به‌راورده بۆیه خسته ڕوو تا مه‌سعودی مێژوو پڕ له خیانه‌ت و جه‌لالی هاوشێوه‌ی که‌مێک به خۆیاندا بچنه‌وه، چونکه تاکه هێزێک که‌پارێزگاری له گه‌لی کورد بکات دژ به تورک و فارس ته‌نها هێزی په‌که‌که‌یه.
چونکه هێزی پارێزگاری هه‌رێم و زێره‌ڤانی و پێژمه‌رگه تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که کاری ئه‌وان ته‌نها پاراستنی هه‌رێمی کوردستانه!
ته‌نها په‌یامیشم بۆ مه‌سعود ئه‌وه‌یه که ده‌وری ئیرله‌ندییه‌کان نه‌بینێت و بچێته پاڵ دوژمن، به‌ڵکو باشترین هه‌ڵبژارده ئه‌وه‌یه که پشتی برا کورده‌کانمان بگرێت له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان.
خیانه‌ت کردن ئاسانه به هه‌موو خائیینێک ده‌کرێت، به‌ڵام پارێزگاری کردن له نیشتمان و شه‌رف به هه‌موو که‌سێک ناکرێت.
جا خۆت قه‌رار بده ده‌ته‌وێت به چ شێوه‌یه‌ک ده‌ته‌وێت خۆت تۆمار بکه‌یت له مێژووی گه‌له‌که‌تدا؟
هه‌رچه‌نده مێژوی خانه‌واده‌ی به‌رزانی و خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی پڕه له خیانه‌تی گه‌وره دژی نیشتیمان و گه‌لی کورد.
جاران باوکت و ده‌یه‌ها که‌سی ناسراوی کورد خیانتیان کردوه. مێژوو ئه‌مه‌ی تۆمار نه‌کردوه وه‌ک خۆی.
ئه‌گه‌ر تۆماریش کرابێت ئێوه مێژووتان شێواندووه، به‌ڵام هۆشیاری تاکی کورد زۆر له‌وه زیاتره که خیانه‌تی له‌بیر بچێته‌وه وه ئێوه چی دی ناتوانن خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن.
ئێستا هه‌موو خیانهتاکانتان له مێژودا وه‌ک خۆی تۆمار ده‌کرێت له سایه‌ی تهکهنۆلۆژیاو میدیای ئازاد.
نمونه (شه‌ڕ دژی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، شه‌ڕی برا کوژی، 31 ئاب، شه‌ڕ دژی په‌که‌که، ،که‌وتنه پێش سوپای پاسداران، که‌وتنه پێش سوپای عراق، ئیختیال کردنی کورده شۆڕشگێڕه‌کان ئیختیال کردنی ڕۆژنامه‌نوسی ئازاد..هتد).
پارێزگاری له نیشتمان پارێزگارییه له شه‌ره‌ف ، ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نیشتمان نه‌کات ئه‌وه ئاماده نییه پارێزگاری له شه‌ره‌فی خۆی بکات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست