ئەو بریارە پێویست و حەكیمانەى دەبوایە ساڵانێك بەرلەئێستا بدرابایە شوكر دراو دەرچوو، بۆ راستكردنەوەى هەلەیەكى لەمێژینە و بەرگرتن لەڵافاوى بەهەدەردانى بەشێكى زۆر لەسەروەت وسامانى ئەم وڵاتە لەدەزگایەكى بێ پەیام و ناسنامەى وەك تەلەفزیۆنى (نەورۆز) كەجێى داخە هەڵگرى ئەو (ناوە)جوان و پیرۆزەیشە، حكومەت لەبەرامبەر...