بڕیارێكى زۆر پێویست و حەكیمانە بەڵام ماویەتى.....
Friday, 23/04/2010, 12:00
ئەو بریارە پێویست و حەكیمانەى دەبوایە ساڵانێك بەرلەئێستا بدرابایە شوكر دراو دەرچوو، بۆ راستكردنەوەى هەلەیەكى لەمێژینە و بەرگرتن لەڵافاوى بەهەدەردانى بەشێكى زۆر لەسەروەت وسامانى ئەم وڵاتە لەدەزگایەكى بێ پەیام و ناسنامەى وەك تەلەفزیۆنى (نەورۆز) كەجێى داخە هەڵگرى ئەو (ناوە)جوان و پیرۆزەیشە، حكومەت لەبەرامبەر ئەو هەڵەیەى چەند سالێكە بەردەوامە خۆشبەختانە هاتە دەست و بریارە بوێرانەكەى خۆیدا، لەبەرامبەردا چەند دەنگێك لەنێوان رازی و نارازى بەم بریارە دروست بوون، ئەمەش ئاساییە لە بەرامبەر وەها هەلوێستێكى دروست دا دەنگى جیاواز ببیسترێن، بەڵام ئاسایى نییە دەزگایەك *مانگانە(210)ملیۆن دینار كەدەكاتە نزیكەى (ملیۆنێك و سێچارەك ملیۆن دۆلار)بەخەساربدات و بەشى زۆرى ئەو پارەیە بۆكارى كرچ و كاڵ سەرفبكرێ و بەناونیشانى قەبەوزلى بێ بەرهەم خەلكانێك وەك ئاغاوكوێخا حەپەلوشی بكەن، ئەم گوژمە پارەیە ئەگەر بۆئامانجەراستەقینەكەى لەخزمەتى بوارى رۆشنبیرى میللەت خەرج بكرایە لەجێى خۆیدابوو، بەڵام مخابنە بۆگیرفانى كەسانێك و شوێن و جێگەیەك بەخۆرایى بروات كوردگوتەنى هیچ لەدواى خۆى شین نەكاتەوە.. بەبرواى ئێمە هۆكارى بابەتى و گرنگ بۆ وەرگرتنى وەها بریارێك لەلایەن سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە لەبەرچاوگیراوە، واتە بریارەكە دیراسەتكراو بووە پێش ئەوەى دەربچێت ،ئەمەش هەمووئەو واتەواتانە رەت دەكاتەوە گوایە هۆكارى لاوەكى لەپشت وەرگرتنى ئەم بریارەوە هەبوبێت، لێدوانى بەرپرسانى پەیوەنداری ئەو مەسەلەیە مافى حكومەت و راستى هەڵوێستەكەیان دەسەڵمێنێ لەدەركردنى بریارەكەیان،
(ئازادئەرگۆشى) بەرێوەبەرى سەتەلایتى نەورۆز دەربارەى ئەم بریارە دەلێت
*"نەمانى ئەو دەزگایە باشترە،چونكە كەس نەیدەزانى سەربەكێیەو كێ مەرجەعی كەناڵەكەیە،هەوەها ئەرگۆشى پتر رونكردنەوە دەدات و دەلێت، دەزگا نابێت بەشێوەى بەرزەخ بێت واتە دەزگاكە نەمردووبێت نەزیندوو،چونكە ئەوە پتر زیان بەسامانى گشتى وڵات دەگەیەنێت" بەلاى خۆشیەوە(هەڵگوردجوندیانى)بەرێوەبەرى گشتى راگەیاندن لەوەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان،پێى وایە*"هۆكارى گۆرینى ئەو كەنالە دەگەرێتەوە بۆ ئەدائى خراپى سەتەلایتى نەورۆز، كەخۆى لەوگرفتەئیدارى و زیادە رۆییە حسابیانە دەبینێتەوەكە لە ودەزگایە رویانداوە، هەروەها (جوندیانى) دەڵێت، ئەوگرفتانە نزمى ئەدائى كارى نەورۆزى لێكەوتەوە كە وایكرد كەمتر لە خزمەتى بوارى گشتی دا بووبێت".. ئەگەر ئەمە حاڵى كەناڵێك بێت وەك ئەوەى لەسەرزارى كەسە بەرپرسەكانیەوە دەگوازرێتەوە چۆن نەمانى باشترنییە لەبەردەوامبوونى، لەگەڵ رێزى تەواومان بۆبەشێكى زۆر لەكارمەندانى دێرینى ئەو دەزگایە كە لە زۆربارودۆخى ناسكدا درێژەیان بەئەركى خۆیان داوە و وەك سەربازى وون شەویان داوەتە پاڵ رۆژ بۆكارەكانیان .. ئەم هەنگاوە بوێرانەیەى حكومەتى هەرێم جێى دەسخۆشییە، بەڵام داخوازین حكومەتى هەرێم هەربەو بریارەى نەوەستێت لەگۆرینى سەتەلایتى (نەورۆز)لەكەناڵێكى بێ مەرجەع بۆكەناڵێكى پەروەردەیى موعتەبەر،بەڵكو جێى خۆیەتى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران بەرنامەیەكى زانستى دابرێژێت بۆ یەكلاییكردنەوەى كێشەى راگەیاندن بەهەموو جۆرەكانییەوە تاوەكو راگەیاندنى كوردى لەسەربنەماى ئەدائو پیشەیى و پسپۆرى هەڵسەنگادنیان بۆبكرێ و ئەوەى پێویست بێت هاوكاریان بكرێ و ئەوەى سەربار و زیادەبارى سەرشانى میللەت و حكومەتیشە با بریارى جدى لەبارەیانەوە وەربگرێت بۆپێداچونەوەو داخستن ونەهێشتنى هەندێك چاپەمەنى و كەناڵ و ئۆرگانى دیكە لەشێوەى نەورۆزى ئێستا، بۆنمونە گۆڤارى(هەرێم) كەسەروەختێك برادەرێكى سەرنووسەرى گۆڤارەكە بەناوى كورتكراوەى (هێ كاف) واتە هەرێمى كوردستان دەری دەكردوخەڵكیش بەدرێژكراوەیى دەیانگۆت(هێلكەى كوڵاو) ئەو گۆڤارە لەپەناى زمانحاڵى حكومەتى هەرێم، وەك كارخانەیەكى بەخەساربردنى سامانى وڵات ساڵانێكە لەكاردایەو جگە لەسووتانى ووزەیەكى زۆرى مرۆیى و پارەوپولێكى زۆر و بەرژەوەند پەرستى و باڵاكردنى سەرمایەى خەڵكێكى دیاریكراو! هەرێم هیچ ئیزافەیەكى بۆدونیاى خوێنەرى كورد زیاد نەكردووە. ئەو ئۆرگانەى حكومەت!دەتوانێ خۆى لەكوێى كارى رۆژنامەوانیدا نیشان بدات، ئەگەر ئیدعاى ئەوە دەكات زمانحاڵى حكومەتە ئەوا حكومەت (حەییاعەللاسەلات) دەلێت من راگەیاندنم ناوێت، حكومەت راست دەكات راگەیاندنى لەوجۆرەى گۆڤارى هەرێمى بەیەك نانى سوتاو ناوێت، ئاخر كێ زاتى ئەوە دەكات ئەو ماڵە قەڵپە بەهى خۆى بزانێ كەلە (رۆژى بردنەوەى روفاتى مناڵانى ئەنفالكراوى گەرمیان) كاتێك زۆربەى میدیاكانى كوردستان لەناوخۆودەرەوە هاوشێوەى خەڵكى كوردستان ماتەمینیان راگەیاندو پرۆگرامى كارەكانیان تەرخانكردبوو بۆبەرز راگرتنى ئەم یادەپرلەحوزنە،بەڵام هەرێمى زمانحالى حكومەت!لەژمارەى (550ى13ىنیسانى2010) كەهاوكات بوو لەگەڵ رۆژى مەراسیمەكە، ئەو رۆژە و لەو یادەدا روى بەرگى گۆڤارەكەى بەوێنەى كیژۆڵەیەكى دەم بەخەندەى باسك رووت رازاندبۆوە!!
نەك هەرئەوە، زۆربەى جاران لە بۆنەو یادەكانى كوردستان هەرێم لەگوێى گادا نوستووەو ئاگاى لە مام شاب نییە، تەمشاى ناوەرۆكى تێكراى ژمارەكانى ئەو گۆڤارە بكەن نازانیت چ نەهجێك پەیرەو دەكەن دەلێى سەردەمى عەهدى بائیدە، لەزۆربەى ژمارەكاندا بەپێى زروفى پێویستى كاكى بەرپرس لوتت دەژنێت بەیەك دیدارى پڕ موجامەلەى تایبەت بە مەنسولێك بەووشەى جەناب و مامۆستا و بەرێز موقابەلەییەك بەئەلبومێكى وێنەى دووقۆڵى رازاوەتەوە، ئینجا لەناواخنى لاپەرەكاندا (سیاسەت بەسەقەتى ،مێژوو و ئابورى و كۆمەڵایەتى بەنیوەچڵى و نەكوڵاوى)مرۆڤ تووشى شۆك دێت لەو تەرحە دارشتنە سەیرەى لاپەرەكانى هەرێمى زمانحاڵى حكومەت!لاپەرەهەڵدەدەیتەوە لە سیاسەتەوە یەكسەربۆكفتەو دۆینەو بەڕەكۆن و دیزەوگۆزە و حكایەتى خەت خەتۆكەى منداران و حەقایەتى شیرن و فەرهاد) . باسى لایەنى ئیدارى و مالى ئەو گۆڤارەش حالى لە(نەورۆز)ى دەستە خوشكى باشتر نییە، ئەگەر دەشلێن وانییە دەكرێت تەفسیرى ئەوە بۆخوێنەران روونبكەنەوە،چۆن بوو سەرنووسەرى هەرێم كەخانەنشینكرا بەپلەى راوێژكار(بەبروانامەى ناوەندى)دواتر كرایەوە بەسەرنوسەر بەراتبى تەقاعودى و گرێ بەستێكى چەور ، كەدەكاتە دەبڵ راتب وەك ترومبێلە دەبڵ كابینە ژمارە شینەكەى وەزارەت كە مامۆستا دەیهاژوشت، لۆوەناكەن مامۆستا بەهارەكەى خۆشەوە تۆركەوماست و دۆینە لەو مەمەلەكەتى هەرێمە زۆر وزەوەندە...
*پوختەى لێدوانەكانى هەردووناوبراولەگەڵ رۆژنامەى ئاوێنە(ژمارە219سێشەممە13/4/2010)لەگەڵ بۆكسى زانیاریەكان لەهەمان دیدار.
*ببورن لۆگۆكانمان لەلانەبوو ئى نەورۆز و هەریم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست