جێگرى سكرتێرى دیموكراسیخوازان و سیاسەتى تەهمیش و دوورخستنەوە .
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
بۆ پشت راستكردنەوەى وتەكانى سەركەوت گەرمیانى
رەشترین رۆژێك لە مێژووى دیموكراسیخوازاندا ئەو رۆژەیە كە بەهادین نورى فیڵ باز و تەڵەكە باز ئامێزى بۆ چەند ئەندامێكى پارتى كارى هەڵوەشاوە كردەوە . یەكێك لەو ناكادیرانە شوكروڵڵا بوو , هەر زوو توانى فەرزى هەیمەنەى خۆى بكات لە نێو سەركردایەتى دیموكراسیخوازاندا , دووركەوتنەوەى بەهادین نورى و قەیرانى ئەو بڕە پارەیەى كە دزرا لە بارەگاى سلێمانى , زەمینەیەكى باش بوو بۆ هاتنە پێشەوەى شوكرڵا .
بەرنامەى شوكروڵڵا بەم شێوەیە بوو :
-دەستگرتن بەسەر داهاتى حزب
-دوورخستنەوەى دامەزرینەرینەرانى حزب .
-لاواز كردنى پێگەى رێكخراوە دیموكراتیەكانى حزب
-دوورخستنەوەى كادیرە رۆشنبیر و بەئەزموونەكان .
لەم كارانە شوكروڵا سەركەوتوو بوو ,توانى لەماوەیەكى كەمدا ببێتە كەسێكى خاوەن بڕیار و تاكڕەو .
تاكە رێگا چارە بۆ رزگاربوونى سەركردایەتى دیموكراسیخوازان لەو شۆفێر تەكسیە (شوكروڵا) تەنها ئینشقاق بوو , بۆیە باڵى سامان عەلا بارەگاى سلێمانیان كۆنترۆڵ كرد : سامان عەلا لە رۆژنامەى چاودێرەوە رایگەیاندن كە شوكروڵا هیچ شەرعیەتێكى نەماوە و خاوەنەكانى وەك دانكیشۆ وایە .....
پارتى و یەكێتى هەردوو لا خۆشیان بە نێو چاوانى شوكرولا دا نەدەهاتەوە بۆیە . بیر لەوەكردەوە كە كەسێكى تر بكاتە سكرتێرى باڵى هەولێر كە ئەویش حاجى مەلا بوو , حاجى مەلاش پێشتر ئەندامى دیموكراسیخوازان بووەو كەسێك بووە خاوەن فایل , بەڵام حاجى مەلا تەنها وەك رەمز بووە هەموو كارو پلانەكان لاى كاك شوكر بووە ..
دواى ئەوەى مەسەڵەى وەرگرتنەوەى مۆڵەت و لە كارخستنى حزب و بڕینى بودجەكە هاتە پێشەوە سامان عەلا و شوكروڵا هەموو ناكۆكیەكیان بەلاوە ناو سامان عەلا بێ گەرانەوە بۆ باڵەكەى چووە هەولێر و شیرینى یەكگرتنەوەى دیموكراسیخوازان بەخشییەوە , سامان عەلا ئێستا لە ئەوروپا , پێشتریش بێ ئاگاداركردنەوەى یەكێتى و پارتى دووجار سەفەرى تهرانى كردووە !! .
دواى یەكگرتنەوەكە شوكروڵا كەوتە قڕكردنى سەركردایەتى ئەوەى بەدڵى نەبوو لە حزب دوورى خستنەوە , بەشێوەیەك ئێستا خۆى حاكمى شارێكى وێرانە . بۆیە بەدڵنیایەوە وەزعى دیموكراسیخوان لە تەقینەوەدایەوەو جارێكى تر پێدەچێت كاك شوكر ببێتەوە بە شۆفێرى تەكسیەكەى .
بەرێزان ئەم بابەتە بەم ناونیشانەوە بڵاوبكەنەوە بە ناوى ئاسۆ رۆژبەیانى , من ئەندامێكى سیاسى دوور خراوەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست