کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تەنها بە ووشـە ...عەرشى دەسەڵاتى مـافیـا كەوتۆتە لەرز.

Monday, 27/04/2009, 12:00


ووشەى ئێوە , لە دەمى گەنیوى سەگ دێتە دەرەوە , بۆنى كەلاكى نێو گەلى خەیانەت كارانەى تاران و ئەنكەرەو بەغدایە ,لە موژانەى كێبڕكێى خۆ لەبەر دوژمن كردن ,گوێتان سمراو , دەمتان بەسراو,چاوتان كوێرە,قەت قیژەى دایكە كۆست كەوتوەكانى باوە گوڕ گوڕو نزگرەى مناڵە ڕەشتاڵەكانى پێ دەشتى گەرمیانتان نایەتە گوێ...
ئێمە , ووشەكانمان لە ئاتاشگاى مەعبەدى گردێكى پیرۆزى ووڵاتى مادو كەیخوسرو هەڵدەقوڵێ , ووشەكانمان لەعنەتى ئاهو نوزەى دایكێكى ئەنفالە , گڕوگاڵى مناڵێكى پێ خواسى برێشكە فرۆشە, ئارەقەى شین و مۆرى بن لاجانگى باوكە شەهیدێكە لەبەر تاوى دەرگاى ئۆفیسەكانتان .
ئێوە تەنها لە ژێر كەوڵى دوژمن شێرێكى مێ یەن, لە سێبەرە سوواوەكەى خۆتان ئەترسن, ئێمە تەنها ووشەكانمانە,ووشەى زمانى گەندەڵى ئێوەى تەتڵە داوە , هەشتان بەسەر , ووڵات فرۆشتن ,جارێكى تر رشتنى خوێنى شەهیدانە , ئەزانن باجەكەى جۆرێكە, هیچ قوژبنێكى ئەم دنیایە ناتانگرێتە خۆ, بەهارى ئەم ساڵمان , تابلۆیەكە,شەپۆلى هێمنى زەریاێكى شینە ,ئاسمانێكى شین باڵى هێمنى بەسەر كێشاوە,گزنگى تیشكى خۆرەتاوە ووشەى كتێبێكى پیرۆزە لە كەلى شاخەكان بەسەر گردێكى پیرۆ ز دا دەبارێ .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە