کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەمى دەسەلات و شكستى بەڕێوەبردن بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى وەك نموونە

Wednesday, 17/12/2014, 12:00


كارى تەندروستى كارێكى مرۆڤدۆستى و ژیان دوستى وخزمەتكردنە بە كەسانێك كە پێوستیان بەچارەسەر و ڕزگاركردنى ژیانیانە لە و گرفتە جەستەیى و دەروونییە كەتوشیان هاتووە . كارى تەندروستى هەڵگرى پەیامێكە كە خۆى لە خزمەت كردن بە مرۆڤایەتیەوە دەبینێتەوە بە بێ جیاوازى و هەلاواردنى مرۆڤەكان . پیرۆزى كاركردن و خودى كارەكەش لەوەدایە كە خۆى لە سەرو نەتەوە و ڕەگەز و ئایدیا و ئاینەوە پێنا سەدەكات و خۆى دەبینێتەوە . واتە مرۆڤ بەهایە و ژیانێكى تەندروست مەبەستە .
 هەموو ئەو مرۆڤانەى لەم بوارەدا كار دەكەن دەبێت بەو ڕۆحێتەوە كار بكەن كە ژیانى مرۆڤەكان گرەنگەو پێویستى چارەسەركردنیان ئەركێكى مرۆڤانەیە و دەكەوێتە سەرشانى ئەوان .لاى خوێنەرى بەڕێز ئاشكرایە بۆ بەڕێوەبردنى كارێكى وا گرنگ پێویستمان بەسیستمێك هەیە چۆنێتى ڕێكخستنى ئەم كارانمان بۆ ڕێبخات و بەپێ یاسا و ڕێسایەك كە ئەركەكان دیارى بكات و مافەكان بدات و بەرژوەندى گشتى و تاك فەراهەم بكات . دیارە بۆ بەڕێوبردنى كارێكى وا پێویستمان بە وەزارەت و بەدەزگاو بەڕێوەبەرایەتى تایبەت و سەربەخۆ هەیە . لێرەدا گرنگە بزانین ئاراستەكردنى كارى بەڕیوەبردن ڕۆلێكى یەكجار گرنگ و حەیاتیە چونكەڕۆلێكى ڕاستەو خۆى دەبینێت لە سەر كۆى كاركردن لەم بواردا . واتە كارى بەڕێوەبردن ڕێكخستن و سەرپەریشتى كردن و چاودێرى كردن و لێپرسینەوەشە لەهەمان كاتدا . بۆ ئەم كارەش پێویستمان بە كەسانى گونجاوە تا بتوانن ڕۆلى بەڕێوەبردن وەك پێویست ببین و لە ئاست بەرپرسیارەتى كارەكەدابن . واتە كەسى بەڕێوەبەر دەبێت لێوەشاوەبێت خزمەتكردن بەهەند وەرگرێت و دەستەمۆى بەرژەوەندویستى و حیزبویستى و ناوچەویستى و ڕەگەزویستى و ویستیەكانى تریش نەبێت .بەتایبەت بەرێوەبردن لە بوارێكدا وەك بوارى تەندروستى كە مرۆڤتێدا جەوهەرە پەیوەندى ڕاستەوخۆى بەژیانى مرۆڤەكانەوە هەیە كارى تەندروستى توشى ئیفلیج بوون دەكات و نەخۆشەكان و ئەومرۆڤانەى ڕوولە ناوەندەكانى تەندروستى دەكەن بۆ چارەسەركردن زەرەرمەند دەبن و ژیانیان دەكەوێتە مەترسی یەوە.
 
 بەڕێوەبردن و كارى بەڕێوەبەرایەتى لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى تەواو پێچەوانەى ئەو ڕاستیانەیە كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا .زۆربەی ئەوكەسانەى لەبوارى تەندروستیدا كاردەكەن لەنزیكەوە ئاگادارى چۆنیەتى بەڕیوەبردنى كارى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانین . بەڕێز دكتۆر میران زیاد لە چوارساڵە بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیە نەیتوانیوە وەك بەڕێوەبەرێكى گشتى بێت و خۆى لە جوغزى حیزب قوتاربكات و ئیلهامى بەرێوەبردنى كارەكانى بەڕێوەبەرایەتیەكەى لە مەڵبەندە فرە كوتلەى وەرنەگرێت . ئەم بەڕێزە كارى بەڕێوەبردن لەوەدا دەبینێت كە داواى نامە واژۆ سەوزەكان جێ بەجێ كات و خۆى دووردەگرێت لەبێلایەنى لە بەڕێوەبردندا . گەر پزیشكیك یان كارمەنێك یان هەر هاوشاریەكى شارە كڵۆڵەكە ڕێگەى بكەوێتە دیوەخانى بەڕێوەبەرایەتیەكەى كە ڕۆژانە هێندەى چاخانەى شەعب چاى مجامەلەى تیدا دەخورێتوە دەبێت سەبرى ئەیوبی هەبێت تا ڕێگەى دەدەن بەدیدارى بەڕێزى شاد دەبێت و ئەسات پێت دەڵێت تۆ لاى كێوە هاتویت گەر لاى هیچ كەسێكى قەلەم سەوزەوە نەنیردرابیت ئەوا بێگومان بەختت باش ناهێنێ و جێ بەجێ كردنى كارەكەت وەك جێ بەجێ كردنى مادەى سەد و چلى لێدێت.
 لەم جۆری كاركردنى بەڕێزیەوە بۆمان دەردەكەوێت كەكارى بەڕێوەبردن.
 
 لەبەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانیدا حیزب باڵادەستە و داواى حیزب مەبەستەو پۆستەكەشى لەوخزمەتەدایە . واتە هەلاواردن و جیاكارى لەنیوان مرۆڤەكان بە پێوەرى بەرژەوەندى حیزبى و حیزبى بوونە .
 
 خوێنەرى بەڕێز دیارە ئەم جورە بەڕێوەبردنە رەنگدانەوەى دەبێت لەسەر كۆى ئەو نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنكە تەندروستیانەى كە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەرپەریشتیان دەكات و ئەم جۆرە لەبەڕێوەبردنە حیزبیە بەشێكى زۆرى هاولاتیان دەكات بەقوربانى ڕێژەیەكى زۆر كەمى كۆمەڵگا . لێرە جێگەى خۆیەتى نەخۆشخانەى شار (نەخۆشخانەى چوارسەد قەرەویلەكە) وەك نموونە بهێنینەوە ئەم نەخۆشخانەیە كارى بەڕێوەبردن تیدا لە ئاستێكدایە كە هەموو پرینسپەكانى بەڕیوەبردنى فەرامۆشكردوە. ئەمەش بە هۆى كارى حیزبایەتى و ململانێى بەڕیوەبەر و بەڕێوەى كارگێڕى نەخۆشخانەكەوە . كێشەمەكێش دەسەلات و خۆویستى و شەڕى كوتلەچێتى ئەم دوو بەڕێزە پزیشكان و كارمەندان و خەلكى شارى سلێمانیشى هەراسان كردوە . لێرەدا جێگەى خۆیەتى لە بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى بپرسین لە چ نەخۆشخانەیەكى دنیادا نەخۆشخانەیەك پێدەزانیت وەك نەخۆشخانەى شار لە سایەى بەڕێوەبردنى بەڕێزتا دابەشكرابێت و وەك هەرێمەكەى من و تۆ دێگەڵیەك پرسگەبێت لە نێوانیاندا ؟ . ئایا بەڕێزت ئاگاداریت كارگوزارێك لە كاتى كاركردن لە بەرزیەكەوەدەكەوێتە خوارەوە لەبەركیشەى بەرێوەبەرو بەڕێوەبەرى كارگیڕى چارەسەرى بۆناكرێت و دەنێرێت بۆ نەخۆشخانەى نەخۆشخانەى فریاكەوتن ؟ . ئایا بەڕێزت ئاگاداریت لە نەخۆشخانەى ناوبراودا لەبرى وێنەى سەرۆكى كۆمارو سەرۆكى هەرێم وێنەى بەڕێوەبەرو بەڕیوەبەرى كارگیڕى هەڵواسراوە بەجودا لە بەشەكاندا . ئایا ؛ ئایا ؛ ئایا ؛ چەندین ئایایى تر جەنابى بەڕێوەبەرى گشتى . من دەزانم تۆ زیاد لەو ئایانە دەزانیت بەلام گەندەڵى لەبەڕێوەبردندا چاوەڕوانى لەوە زیاترى لێدەكرێت . بێگومان زۆر ئاساییە ئەو ئەدایەى تۆ ممارەسەى دەكەیت لەبەڕێوەبردندا بەچاوى حیزبایەتیەوە لە كارى بەڕێوەبردن بنواڕیت ڕەنگدانەوەى نەرێنى دەبێت لەسەر نەخۆشخانەو بنكەو مەڵبەنداكانى تەندروستى وەك ئامەژەم پێدا نەخۆشخانەى شار وەك نمونە .
 بەڕێز جەنابى بەڕێوەبەر پێم باشنیە باسى دیار نەبوونى كرێ ى چوارساڵى بورجەكەى ئاسیاسێلى سەردایانگاى نەخۆشخانەى منداڵبوون بكەم:
 (باشە بەڕێز كارى وا دەكرێت بورجى ئاسیا سێل لەسەر دایەنگا دابنرێت گەر شوێنەكەش نەخۆشخانە بێت؟) . یان مایكرۆپایپێتەكانى بانكى ناوەندى كە سەدهەزار دانەیە بەپارەیەكى زۆر كڕدراوەو كەس نازانێت لە كوێیە (گەر بەڕێزت ویستت بزانیت چى بەسەرهاتووە ئەركێ بكیشەو بچۆ بۆ مەرزى باشماخ) .
 یان كێشەى جەنابى بەڕێوەبەرى مەڵبەندى تەندروستى زانكۆ (ئاخر دەزانیت ئەوێ زانكۆیە نەك كۆمیتە).
 یان كیشەى مەلبەندى شەهید سەردار (خۆ دەزانى دەڵێم چى ؛ دەبێتت خوێنەر ببورێت؟) .یان كێشەى نەخۆشخانەى ئیمێرجنسی و حوكمە قەرەقوشیەكەى بەڕێزت (بەڵێ بەڕیز ئەو نەخۆشخانەیە چارەسەرى ئەنفالچیەكى وەك ماهیر عبدولڕەشیدو كچە سوتاوەكەى تیدا دەكرا لەسایەى حیزبەكەت ئیدارەكەى بەرێزت بۆیە پێویست بوو حوكمێكى وابدەیت كە دڵى حیزبەكەت گەرد نەگرێت و كورسیەكەت لەق نەبێت) .
 
 بەڕێز هێندە بەسە تەنها هێندە ماوە بلێم ئایا شارى سلێمانى (سینیە زێڕەكەى حیزبەكەت) شایەنى بەڕێوەبەرایەتیەكى تەندروستى وایەلەسایەى بەڕێزتا با ویژدانى وەڵام بدەرەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە