کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ ئەو خوێندكارانەى تواناسازى كە بە تەماى مانگرتنن

Monday, 13/02/2012, 12:00



من وەك خۆێندكارێكى تواناسازى كە ئێستا لە بەریتانیام , ئەوەى كە بینیومە بۆم دەركەووتوە بەرنامەى تواناسازى سەرتاپاى یان ئەتوانم بڵێم لە %90 بەرنامەكە هەڵەیە, چونكە تەنها هەنێك ئامێرە ,ئەو ئامێرانە لاى خۆمان هەبێت ئەوا دەیان خوێندكار ئەتوانن لاى خۆمان ماستەرو دكتوراى پێ تەواو بكەن, هەموو ئامێرەكان ناگاتە پارەى 4 خوێندكار , لە كاتێكدا دەیان خوێندكار ئەتوانن بەكارى بێنن.وە من كەسێكم تا سەر ئێسقان وەزیر بە هەڵە دائەنێم و پارەى ئەم میلەتە بە هەڵە سەرف ئەكات, بەڵام با پیاو قسەیەكیش بۆ دز بكات, هەموو خوێندكارێك 1800 دولارى ئەدەنی , وە نیوەى موچەكەشى بە لایەنى كەم كەمەوە 500 دولار وەر ئەگرێت پاشان ئەگەر خێزان داریش بوو ئەوا 900 دولارى تر وەر ئەگریت. هەمووى ئەكاتە 3200 دولار واتە هەمووى ئەكاتە 2000 پاوەن لە مانگێكدا
من تەحەداى هەموو كەسێك ئەكەم ئەگەر بڵێت ئەم پارەیە بەش ناكات, هەموو كەسێ خوشك یان براى هەیە لە بەریتانیا , لێیان بپرسن بڵێن 2000 پاوەن بەش ئەكات یان نا؟؟؟ تەحەدایان ئەكەم خانوویەكى زۆر چاك و بە هاى لایفیش بژین ئەوا هەر 1500 پاوەن سەرف ئەكەن, بۆیە من ئەم داواكاریە بە ڕەواى حەق نابینم, وە ئامادەشم ڕووبەڕوو بە وەزیرى خوێندنى باڵا بڵێم بەرنامەكەو زۆر زۆر سەقەتە تەنها بۆ هەندێك اختێاێ ئەبوایە خوێندكارت بناردایەو ئەوانى تریش لە كوردستان بیان خوێندایە بە مەرجێ ئامێروو مەوادو وە مامۆستاى پسپۆر بۆ اختێاێەكانى تر لە دەرەوە بهێنایە پێویستى نە ئەكرد ئەم بوجە خەیاڵیە سەرف بكەى یان ئەم بوجەیە بەشى ئەوە ئەكات دوو ئەوەندە خوێندكار لە خوێندنى باڵا وەربگریت لە كوردستاندا, وە لە هەمان كاتیشا تەحەداى ئەوانەش ئەكەم كە ئەڵێن پارەكە بەشمان ناكات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە