كەركوك كارتە سووتاوەكەى گۆڕان و قودسەلەدەس چوەكەى یەكێتى و دڵە لەكار كەوتوەكەى پارتى .
Monday, 29/11/2010, 12:00
كەركوك كارتە سووتاوەكەى گۆڕان و قودسەلەدەس چوەكەى یەكێتى و دڵە لەكار كەوتوەكەى پارتى .
كەركوك ئەو شارەیە كەهەموو لایەك خۆى بەخاوەنى دەزانێت و بەڵام كەس لەخەمیدا نیە لەكاتى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى عێراق كە لە 3/7 ئەنجامدرا لیستە كوردییەكان ئەوەندە لە ململانێى یەكتریدا بوون نیو ئەوەندە لە هەوڵى هاندانى خەڵكى نەبوون بۆ بەشدارى كردنیان لە هەڵبژاردن ئەوەندە چاودێرى یەكتریان دەكرد تاوەكو ئەوەى تریان نەتوانێت تەزویر بكات نیو ئەوەندە چاودێرى لیستى عێراقیەیان نەدەكرد كە بەشێوەیەكى چاوەڕوان نەكراو توانى شەش كورسى لە قودسەكەى یەكێتیدا و لە دڵەكەى پارتیدا و لەشارە زوڵم لێ كراوەكەى گۆڕان كەكردبوویە بانگەشەى هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت ئۆباڵى كەركوك و هەموو كەركوكیەكان لە ئەستۆى ئەو سێ لایەنەدایە بەڵام دیارترینیان ململانێى نێوان یەكێتى و گۆڕان بوو
گۆڕان لەكاتى دەست پێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردن بنكیەكى زۆرى لەناوچە جیا جیاكانى كەركوك كردەوە خەڵكێكى زۆریان لەخۆیان كۆكردەوە و چاودێرێكى باشى لیستە كوردستانیەكان بوون تاوەكو تەزوویر نەكەن بەڵام هەردواى تەواو بوونى هەڵبژاردن ئەو بنكانە داخران تەنانەت كاندیدەكانیشیان زۆربەییان خەڵكى كەركوك نەبوون بۆیە هەر لەگەڵ تەواو بوونى هەڵبژاردن گەڕانەوە و كەركوكیان بەجێ هێشت بەبێ ئەوەى چاوەڕوانى دەرئەنجامى هەڵبژاردنەكان بكەن بۆیە گۆڕان ئەوەندە بێ ئومێد بووە لەكەركوك تائێستاش هیچ بنكە و بارەگایەكى نیە
یەكێتیش كە توانى پشكى شێرى بەركەوێت ئەویش بەدەست هێنانى چوار كورسى و دوو كورسیەكەى دیكەش بۆ پارتى بوو بەڵام ئەم دوو هێزەش بەتایبەتى یەكێتى كەدەسەڵاتى فراوانترە لەكەركوك جگە لە گاڵتە كردن بەعەقلى كەركوكیەكان هیچى دیكەیان پێ ناكرێت یەكێتى لەكاتى تەنگانەیدا سەرچۆپیەكە بەكەركوكیان دەگرێت و پارەكەى لەسلێمانیدا سەرف دەكات پارتیش توڕەیە لە كەركوكیەكان كەدەنگیان پێ ى نەداوە و گۆراِنیش بەگێلیان دەزانیت چونكە كەركوكیەكان بەقسەى گۆڕان و گۆڕان خوازان پاڵپشتى لە گەندەڵچیەكان دەكەن و ڕەش و سپى لێك جیا ناكەنەوە هەموو ئەم ملانێیە كەركوكیەكان لێ ى وەڕەس بوونە و تاكارگەیشتوەتە ئەوەى باوەڕیان بە بەڵێنى هیچ حیزب و لایەنێك نەمێنێت چونكە زۆرێك لەو بەرپرسانەى كەلەماوەى ڕابردودا و ئێستاشى لەگەڵدا بێت كە لە ئیدارەى كەركوك كاردەكەن نەیان توانیوە بەجدى كار بۆ كەركوك بكەن تەنها ئەوندە نەبێت توانیویانە گەندەڵێكى باش بن لە لوش كردنى پارەو پولى كەركوكیەكان ئەوەشى كە بۆ كەركوكیەكانیان جێ هێشتوە تەنها خاك و خۆڵ و پیسیە كە شارەكەى داپۆشیوە بەناوەش 12 ملیار دینارى بۆ پاك كردنەوەى تەرخان كراوە بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ ڕووبەرى پیس بوونى شار لەفراوانیدایە
بۆیە پێوستە ڕاستیەك هەیە حیزبە كوردیەكان لەپێش چاوى بخەن و بەهەند وەرى بگرن ئەویش ئەوەیە كە هەركاتێك ڕیفراندۆم لەسەر كەركوك بكرێت قەت لەو باوەڕەدانیم كەركوكیەكان بەكوردیشەوە دەنگ لەسەر ئەوە بدەن كە كەركوك بگەڕێتەوە بۆ سەر هەرێمى كوردستان بەڵكو دەیانەوێت وەكو هەرێمێكى سەربەخۆ بێت ئەمەش باشترین ڕێگە چارەسەرە بۆ كەركوك .
ئەگەر بگەڕێتەوە سەر هەرێم هیچى كەمتر نابێت لەحاڵى حازر چونكە لەماوەى ڕابردودا كەس دەستى كوردى نەگردبوو لە خزمەت كردنى كەركوك بەڵام ئەوەى كە كوردى سەرقاڵ كردبوو لەماوەى ڕابردودا ململانێ و شكاندنەوە یەكترى بوو شوكر بۆخوا ململانێ ى گۆڕانشى هاتەسەر .
E :
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست