جەند سەرنجێك لەسەر ووتەكانى بەرزانى
Friday, 11/03/2011, 12:00
بەناو سەرۆك لەكەل سەرەتاى دەسبێكردنى ووتەكەیدا زۆر بە شبرەو شیواو دەبینرا ئەمە هیج كەس ناتوانیت نكوڵى لێ بكات دواتر ئەو ووتانەى بەرزانى بیشكەشى كرد هیجى كەمتر نەبوو لەگەل ووتەكانى موبارەك كەلەسەرەتاى دەس بێكردنى خۆبیشاندانەكانى میسر بیشكەشى كرد دەتوانین بڵێین هەندیكى دیكە لەوتەكانى لە وتارەكەى قەزافیش دەجوو كەلە گۆرەبانى سەوز لەپێش جەماوەرى خۆى بیشكەشى كرد ئەوەى ئەمرۆ لە شارى هەولیر رویدا تەقلیى قەزافى بوو كە كۆمەلیك خەلكى جڵێس و نەفس نزمى لایەنگرى خۆى كۆككردەوە تاوەكو بە دونیاى دەرەوەى بیشان بدات كە گەل لەگەل دەسەلاتى ئەودایە هەبۆیە ئەمرۆش بەرزانى ئەوەى كرد تاوەكو ئەوە بسەلمینیت كە جاریك ئەو شەرعیەتى هەرماوە بەریزان هەركەسیك وەتەكانى بارزانى بینیبیت بەدلنباییەوە جەندین تیبینى و سەرجى لەسەر هەبووە
1- ئاماژەى بەوەكرد كە لایەنى ئۆپۆزسیۆن دەبوایە پرۆزەى چاك سازیان بیشكەش بكردایە نەك دانانى بەرنامە بۆ تیدان و توندو تیژى .
بەریزان خۆتان شایەت بن ئۆپۆزسیۆن تائیستا لەكوردستان جەن برۆزەى بیشكەش كردوە و كەس گوێى لى نەگرتوە و زۆرجاریش بە ئاژاوەگیرو تیكدەرانى ئارامى دەستكەوتەكانى كوردستان لەقەلەم دراون ئەى پرۆزەى چوار حیزبە كوردستانیەكە پرزە نەبوو ؟ ئەى تالە بانى خۆى برۆزەیەكى بۆ چاك سازى بیشكەش نەكرد دواى پرۆزەى جوار حیزبە كوردستانیەكە ؟ئەى گۆران تائیستا جەندین راسباردەو پرۆزەى بیشكەش نەكردوە ؟ جەنابى بەرزانى بۆجى وەلامى هیجیانتان نەدایەوە ؟
2- ووتى ئیستا رۆژانەگۆرى بەكۆمەل دەدۆزریتەوە و بیویستە هەول بدەین شوینى ئەو سەد و هەشتاو دو هەزاركەسە ببینینەوە كە لەناو بران .
ئیمەش دەلیین خۆئەوانە بەدەستى بەعس بى سەرو شوین كران بۆیە گۆرەكانیان نادیارە ئەى ئەوانەى لەشەرى براكوزى شەهید كران كۆرەكانیان لەكوییە ؟ بەرزانى ئەى ئەوانەى لەو شەرەدا بى سەرو شوین كران لەكوین ؟ ئەوى ئەوانەى كە لەلایەن دەزگاى باراستن و دزە تیرۆرەوە بێ سەرو شوین كران لەكوین ؟ بۆ ئەوانە نادۆزنەوە ؟ بۆ ئەوانە باس ناكەن ؟
3- لەوتەكەیدا ووتى بیویستە ئەم ئەزمونە بپاریزین .
ئەم قسەیە زۆر سەیرە بەلامەوە كەكاتیك هەر بەرپرسیكى ئەم وولاتە بە موبەڕیر دەیهێنێتەوە بۆ ئەو وەزعەى كە ئەمرۆ لە كوردستان خولقاوە نازانم ئیمە بێویستە لەسەرمان ج ئەزمونیك بپاریزین ئەزمونى شەرى براكوزى یان ئەزموونى گەندەلى و فەسادى ئیدارى كە هەموو دام و دەزگاكان ى ئەم وولاتەى بەنج كردوە بووە بەتلیاكى بەرپرسان جۆن ئەو كەسەى ئالودەى گەندەلى بیت دەتوانیت وازى لێ بێنێت بەخودى سەرۆكیشەوە كە ئالودەى كورسى و دەسەلات و حوكمى بنەمالەیە. بیویستەى ئەم قسەیەى پاراستنى ئەزموونى كوردستان لە 31 ئاب بیكردایە كە تانك و زریپۆشەكانى بەعس هاتە كوردستان.
4- ووتى ئەگەر حیزبەكان بینە بێشەوە ئامادەین حكومەتى بنكە فراوان بیك بهێنین .
دەتوانین بڵێن ئەم ووتەیە سەرەتاى دەس بێكردنى تەنازولاتى بەرزانیە ئەو حیزبانەى كە بەرزانى كوێى لێ نەدەگرتن ئێستە داوایان لى دەكات كە بێنە بێشەوە بۆ بێك هێنانى حكومەتى بنكە فراوان ئەم تەنازولە بەدلنیاییەوە جەندین تەنازولى دیكەشى لەدواوەیە بەلام بێویستى بە خۆڕاگرتن هەیە .
5- ووتى ئەم ئەزمونە تیك ناچیت .
مەبەستى ئەوە بوو كە ئەم حكومەتە هەڵناوەشێتەوە ئەمە لەكاتێكدایە كە پێش چەند رۆژێك بەر لە یئَستا نوسینگەى سەرۆكایەتى هەرێم رایگەیاند كە سەرۆكى هەرێم تاوتوێ ى دروست كردنى حكومەتى ئینتقالى و هەڵبژاردنى بێش وەخت دەكات كەواتا بەرزانى پەشیمان بوەتەوە لەو تاوتوێ كردنى ئەو بابەتە . ئەى بەجى شێوەیەك ئیمەى جەماوەر بروامان بەم حكومەتە هەبێت كە ئەمە سەرۆكەكەى بێت و تەراتێن بكات بەجەماوەر و ئەمرۆ قسەیەك بكات و سبەى پەشیمان ببێتەوە.
6- هەر لەوتەكەیدا ووتى بێویستە سێ چوار مانگێك مۆڵەت بەحكومەت بدرێت بۆ ئەوەى بتوانێت چاكسازى بكات.
ئایە حكومەتێك كە سالێك چوارمانگ دەچێت پێك هێنراوە نەتوانیت چاك سازى بكات ئەى چۆن دەتوانیت بە سێ بۆ چوارمانگ چاكسازى بكات كە هەموو جوعبەو جبەكانى ئەم ووڵاتە پڕە لە گەندەڵى سەرۆكێك كە بە دوو رۆژ پاشگەز ببێتەوە لە قسەى خۆى ئەبى جۆن گەل باوەرى پێبكات و چوارمانگ مۆڵەتى پێ بدات بۆ چاكسازى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست