دەسەڵات بەشێوەییەك كارى ڕۆژنامەنووسى شێواند دەبێت بەشەرمەوە بڵێین ڕۆژنامە نووسین

Friday, 17/09/2010, 12:00



دواى تێپەڕبوونى زیاترلە چوارمانگ بینیمان لیژنەى تایبەت بەلێكۆلینەوەى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس و فێرخواز سەردەشت عوسمان لەدەز گاكانى ڕاگەیاندنەوە دەرئەنجامى لێكۆلینەوەكانیان بڵاو كردەوە بەڵام ئەوەى چاوەڕوان نەكراو بوو دەرئەنجامى لێكۆلینەوەكانە كە جگە لەسییناریۆیەك هیچى تر نیە من نازانم چۆن توانیان ئەم سیناریۆ ناتەواوە كە چەندین شتى شاراوەو نادییارى لەپشتەوەیە بخەنەڕوو كەتەنانەت خودى ڕاگەیاندنەكانى دەسەڵاتیش بەشەرمەوە بڵاوى دەكەنەوە چونكە تەم و وژییەكى زۆرى پێوەدییارە ئەوەى كەبڵاو كراییەوە تۆمەت باركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بوون بەوەى كەگوایە لەگەڵ گروپى ئەنسار والإسلام كارى كردوەو لەبەر ئەوەى لەم دواییانەدا فرمانیان پێكردووە كەچەند باببەتێك بنوسێت ناوبراویش سەرپێچى كردووە لەفرمانەكانیان ئەوانیش هەستاون بەتیرۆر كردنى ,

بۆیە ئیتر لەم ووڵاتە دەبێتە بەشەرمەوە ڕۆژنامەنوسان بڵێن ڕۆژنامەنووسین بەبەردەوامى ڕۆژنامەنووسان گلەییمان لەوە هەبوو كەدەسەڵات میدیاى ئازادى خستۆتە ژێر فشارەوە و ئازادى ڕۆژنامەنووسى لەكوردستاندا تەسك كراوەتەوە بەڵام دەبێت لەمەبەدواوە قەناعەت بەخەڵك بكەین كە ئێمە تیرۆرست نیمان چونكە كارگەیشتوەتە شوبهاندن و ناشرین كردنى ڕۆژنامەنووسان دەبێت چاوەڕوانى قۆناغى تریش ببین كە پێمان بڵێن ئەمانە خەڵكى ئەم ووڵاتە نین و كرێ گردەو سیخوڕن ئەو قۆناغەش بەڕێوەیە , ئیتر دەبێت بڵێین ڕەحمەت لە كفن دز لەكاتى ڕژێمى بەعسدا نكوڵى لەوەناكرێت كەكارى ڕۆژنامەنووسى سەخت ترین و مەترسى ترین كار بوو وەئازادى ڕادەربڕین بەتەواوى سنورداركرابوو بەڵام بانگەشەى بۆ ئازادى ڕۆژنامەگەرى نەدەكرا ئەوەى جیاوازە ئێستە لەكوردستاندا بانگەشەى ئازادى ڕۆژنامە گەرى دەكرێت و یاساى لەپەرلەمانەوە بۆ دەردەكرێت لەولاشەوە بازرگانى بەیاساكەوە دەكرێت وەك بینیمان دواكردنى ئەو بڕەپارە زۆرە لە ڕۆژنامەى ڕۆژنامەو ئاوێنەو هاوڵاتى وە ڕۆژنامەنووسان بەتیرۆرست و سیخور لەقەلەم دەدرێت .

دەبێت دڵنیابین لەوەى كە چۆن شێخ زاناو دارو دەستەكەى سیناریۆیەك بوو ئەمەى ئێستاى سەردەشتیش بەهەمان شێوە سیناریۆیە بەڵام پێدەچێت دەرهێنەرەكانییان جییاواز بن دەپرسین ئایە بۆ چى لەكاتى دەست گیر كردنى شێخ زانادا نیچیرڤان بارزانى ووتى دەبێت لەناو هەولێرو لەپێش چاوى خەڵك لەسێدارە بدرێت بەڵام دواى ماوەیەك پیان ڕاگەییاندین كە شێخ زانا لەسێدارە دراوە بێ ئەوەى زانیارى زیاتر بخەنە ڕوو.

ئێستا دونیا پێشكەوتنى زۆرى بەخۆوە بینیوە لەهەموو بوارەكانى ژیاندا بوارى پزیشكیش بوارێكە لەو بوارانە ئەگەر تەماشاى فیلمە سیخوڕییەكان بكەین دەبینین چەندین كەسى تاوانبار دەتوانن بە نەشتەرگەرى شێوەو شێوازى خۆیان بگۆڕن شێخ زاناو ئەو كەسەش كەبوەتە پاڵەوانى فیلمەكەى سەردەشت دەتوانن شێوەى بگۆڕن و ڕەوانەى ووڵاتێكى ترى بكەن ئەمانە لەكارى سیخوڕیدا ئەستەم نیە

دەبینین دواى ماوەییەكى تر بەبێ ئاگاى ڕۆژنامە نووسان پێمان دەڵێن ئەو كەسەى كەسەردەشتى تیرۆر كرد لە سێدارە درا ئەى بۆ لێ ناگەڕێن لێكۆلینەوەى تەواوى لەگەڵدا بكرێت بۆچى دەبێت هەموو ئەم فیلمە سیاسیانەى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار لەكوردستاندا بەبَى كۆتاییى تەواو بێت.

بەڵام ئەوەى پێویستە بكرێت بێدەنگ نەبوونى ڕۆژنامەنووسانە چونكە ئەوەى كەسەردەشتى تۆمەتبار كرد بە تیرۆرست هەرئەوەش دەتوانێت من و تۆش تۆمەتبار بكات بەتیرۆرست و سیخوڕ و كرێ گردە .چونكە ئەم ووڵاتە ئەكتەرى لەو شێوەى زۆرە .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە