کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هه‌ردوو دزه‌ گه‌وره‌که‌ توشی شۆک بوون

Sunday, 15/07/2012, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌کوردستانپۆست هه‌واڵی دزیه‌کی قه‌به‌ بڵاو بویه‌وه‌ ، ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌وته‌ سه‌رزاری هه‌مو پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ییه‌کان و لیواکان تا ده‌گاته‌ ئه‌و فه‌وج و لیوانه‌ی که‌ له‌ جیشی عراقدان ،ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ ئه‌مرۆ هیچ ناشاردرێته‌وه‌ نه‌ک ته‌نها دزینی پاره‌ به‌ڵکو روی ره‌شیشیان له‌به‌رامبه‌ر فه‌سادی ئه‌خلاقی هه‌ڵماڵ راوه‌ ،به‌م دواییانه‌ دزینی یازده‌ ملیار دینار له‌ کوردستانپۆست بڵاو بویه‌وه‌ که‌ ئه‌نۆری حاجی عوسمان و شێخ جه‌عفه‌ر به‌ رۆژی روناک دزیبویان ، وا ماوه‌یه‌که‌ له‌دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌کوردستانپۆست له‌ هه‌مو فه‌وج و لیواکاندا باس باسی ئه‌م دزییه‌یه‌ ، ئه‌نۆری حاجی عوسمان و شێخ جه‌عفه‌ر تۆشی شۆک بوون و نازان چۆن ئه‌م نهێنییه‌یه‌ن که‌شف بوو ، به‌پێی زانیاریی، ئیستا ده‌می ماستاوچیه‌کانی خۆیان چه‌ور ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوه‌ پێکردوه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا شێخ جه‌عفه‌ر و ئه‌نۆر هه‌ردوکیان دڵیان له‌ یه‌ک پیسکردوه‌ له‌ ده‌رچونی ئه‌و زانیاریانه‌ و هه‌ردووکیان توشی شۆک بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە