ئەمانە پاسەوانى گەلن یا شوانى گامێش

Friday, 18/03/2011, 12:00






لەدواى ئەوەى خۆپیشاندانەكانن لە17ى 2 لە شارى هەڵمەت و قوربانى سەرى هەڵدا و سەرجەم شارەكانى پارێزگاى سلێمانیشى گرتەوە. هەڵەبجەى شەهیدیش وەك هەموو شارەكانى تر كە زۆرترین زیانى ڕژێم و شەڕى ناوخۆى بەركەوتوە كەوتە خۆپیشاندان دژ بە گەندەڵى.بۆ سەركوتكردنى خۆپیشاندانەكان دەستەڵات هێزێكى زۆرى لە شار و شارۆچكەكان بڵاو كردوەتەوە شارى هەڵەبجەش وەك هەموو شارەكانى دى هێزێكى زۆرى تێدابڵاوكراوەتەوە بەجۆرێك كاتێك ڕوو لەم شارە دەكەیت وا هەست دەكەیت كە لە یەكێك لەبەرەكانى شەڕى ناوخۆدایت. لە هەمووشت ناشیرینتر ئەوەیە كە دەبینرێت هێزەكانى ئاسایش و پۆلیسە كە هەریەكەیان دارێكیان بەدەستەوەیە كەتیرەكەى زیاتر لە 3 سم دەبێت و درێژیەكەى نزیكەى مەترێك دەبێت لە كاتێكدا كە ئەم دارەى دەستیان تەڕەو لە دارى هەنار و تو یاخود بەڕو بڕاون ئەم دارانەش ئازارێكى زۆر بەوكەسە دەگەیەنێت كەبەرى دەكەوێت.بە دڵنیایەوە ئەم دارانەلە درەختى زیندو بڕاون كەئەمەش رَێگە پێنەدراوە و دەستەڵات سەدان بگرە هەزاران كەسى بەناوى پۆلیسى دارستانەوە بۆ ڕێگەگرتن لەبڕینى ئەم دارە زیندوانە دامەزراندوە بەڵام بەبەرچاو هەموومانەوە دەستەڵات خۆى هەڵدەستێت بە بڕینى ئەو دارانە.ئەم دارانەش لەلایەن ئاسایش و پۆلیسى هەڵەبجەوە بۆ بڵاوە پێكردنى خۆپیشاندەران بەكارى دەهێنن وەك ئەوەى كە خەڵكى خۆپیشاندەر ئاژەڵ بن و بە هێزى دار بجولێن ئەمەش فەرمانێكە كەلەلایەن قایمقامە گەندەڵەكەى هەڵەبجەو ئاسایشەوە دەرچوە.دەبێت قایمقامى هەڵبجەش ئەوەبزانێت ئەگەر خەڵكى بەڕێزى هەڵەبجە ئاژەڵبێت ئەوا ئەو سەگى پاسەوانى ئاژەڵەكانە.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە