کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەست لەكاركێشانەوە كۆمەڵێك كادرى لقى12 پارتى لە هەڵەبجە......

Wednesday, 01/06/2011, 12:00


دوابەدواى كۆنگرەى 13ى پارتى وئاڵوگۆڕى بەرپرسى لقەكان لەلایەن مەكتەبى سیاسیەوە لقى12 ش یەكێك بوولەو لەقانە ئەم ئاڵوگۆڕەى بەسەردا جێ بەجێكرا،

سەرەتا بڕیار درا (ئاراس حەسۆ میرخان)بكرێتە بەرپرسى لقى12 تا ڕادەێك ئەبڕیارە ئومێدێكى لاى هەندێك لەكادرانى ئەم لقەدروست كرد ؛بەڵام بەهۆى ڕازى نەبونى (ئاراسە)وە بەو بڕیارە دەست بەجێ (دیارى حسین)ئەو دەرفەتەى قۆستەوەو لە ڕێگەى هەندێك لەندامانى سیاسیەوە كەوتە هەوڵدان تاوەكو یەكێك لەمسرور یان نێچیر ڕازى بكەن كە ئەو بكەن بەبەرپرسى ئەو لەقە چونكە چەندساڵێك بوولەهەوڵى ئەوەدابو و ئەگەر تەنها بۆ ماوەى چەندمانگێكى كەمیش بێت بكرێتە بەرپرسى ئەو لقە تا هەندێك لەمەرامەكانى بهێنێتەدى كەدژیایەتى كردنى كۆمەڵێك لەكادرو كارگێڕى ئەولقە كەلەكۆنگرەى12وە دژیایتیانكردبوو كەوتبویە منافەسە لەگەڵیادا كەهەندێك لەومنافەسانە شەخسى بون لەگەڵ خزم وعەشرەتەكەى خۆىدا،بەڵام سەركردایەتى پارتى دەركى بەم كێشانە كردبوو بۆیە مەجالى نەدەدا بگەڕێتەوە سنورى لەقەكە .لەگەڵ دروست بوونى ئەم دەرفەتە ئاواتەكەى هاتەدى هەرلەگەڵ دەست بەكاربونى كۆمەڵێك لەكادرى ئەولەقە لەئاستى كاركێڕلەق وئەندام لەق دەستیان لەكاركێشایەوە لەناویاندا خزمى نزیكى خۆى تێدایە.

دواى تپێپەڕبونى نزیكەى (3)سێ مانگ بەسەردەست بەكاربونى وزنجیرەێك لەكۆبونەوە لەگەڵ كادرو لیژنە ناوچەكانداوبەڵێنى گەورە بەهەندێك لەكادر كەلەكۆنگرەدا ستافى خۆى بوون و پشت گوێ خستنى هەندێك لەكادرى تر كەلەدەروەى بازنەكەوەن خۆنزیك كردنەوە وگرنگى دان بەو كادرانەى كەلەچەند ساڵى ڕابردوو لەلایەن(فه‌ره‌یدون جوانڕۆى) یەوە دورخرابونەوە لەكارى حزبى لەسەر گەندەڵى ودزى وقاسە بڕینى لق ودروست كردنى كۆمەڵێك موچە بەناوى كادرى وەهمیەوە ودەست تێكەڵكردنى لەگەڵ كۆمەڵێك كادرى ئافرەت دا ،لاى هەندێك لەكادرى ڕۆشنبیرو نوخبەى ئەم لەقە پرسیار دروست بوو چونكە ناوبراو لەسەردەمى شاخ دا كەئێستاش فەخرى پێوەدەكات خۆى بەشۆڕش گێڕ دەزانێ لەساڵى هەشتاكاندا ئەم پیاوە شۆڕشگێڕە دەست درێژى سێكسى دەكاتە سەر كچێكى كوردى كوردستانى ڕۆژهەلاّت لەگوندى دزڵى بۆ ماوەێك لەحوكمەتى ئێران خۆى دەشارێتەوە .هەرلەبەر ئەوەى لە29/5/2011 كۆمەڵێك كادرو رۆشنبیرى نوخبەى ئەم لەقە دەست لەكاركێشانەوەى خۆیانیان ڕگەیاند ولەنێویاندا ئەندامى مەكتەبى ڕۆشنبیرى ڕاگەیاندنى لەق وبەڕێوەبەرى ڕادیۆى دەنگى كوردستان لەهەڵەبجەو پارێزەرێك وچەند ڕاگەیاند كارێكیان تیایە.

دواى ئەم دەست لەكاركێشانەوەیە لەلایەن دیارى حسێنەوە بانگهشت كران وبەڵێنى شتى باشى پێدان ناردنیان بۆلاى عزەالدین بەروارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى لەبەرامبەر پاشگەزبونەوەیان بەڵام بەهیچ داواێك ڕازى نەبون تەنها داواى چاكسازى دەست هەڵگرتن لەگەندەڵى هەندێ كارى نابەجێ و جیاوازى نەكردن لەنێوكادراندا ودروست نەكردنى ستاف وستاف كارى لەناو (لق)دا كەئەمەش زۆر مەحاڵە وچاوەڕوان دەكرێت ئەگەر بەرپرسى لەق لەوكارانەى بەردەوام بێت ژمارەێكى ترى زۆر لەئاست لەق ولیژنە ناوچەكاندا بەكۆمەڵ دەست لەكار كێشانەوەى خۆیان رٍابگەێنن.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە