ڕاگه‌یاندنی گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران !
Tuesday, 28/09/2010, 12:00
به‌ڕێزان / سه‌رجه‌م پارێزه‌ران
گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران ده‌سته‌یه‌ک مه‌ده‌نی کراوه هه‌مه ڕه‌نگ خۆڕسکی ناو پارێزه‌رانه که بێگوێنه‌دانه هه‌ر ئاڕاسته‌و پارتێکی سیاسی و به‌ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسێتی ڕوشی پیشه‌یی دامه‌زراوه و خۆی به موڵکی سه‌رجه‌م پارێزه‌ران ده‌زانێ بێ جیاوازی ئامانجی کارکردنی خۆی ده‌بینێته‌وه له :
(1) ئاستی پیشه‌یی/ پته‌وکردنی به پیشه‌پێکردنی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان خودی پارێزه‌ران و بره‌ودان به‌ئاستی زانستی و لێهاتویی پیشه‌ییان و په‌یوه‌ندی نێوان پارێزه‌ران و سه‌ندیکای پارێزه‌ران ، پارێزه‌ران و دادگاکان سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی پارێزه‌ران و کۆمه‌ڵگه ، به‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رووده‌دات ، په‌یوه‌ندی به ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه به تایبه‌ت ماف‌و ئازادیه‌کان و پێشێل کاریه‌کانی دژ به‌مافه‌کانی مرۆڤی کورد .
(2) ئاستی سه‌ندیکایی/ که ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له‌کارکردن له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌ییکردن و چه‌سپاندنی دیموکراسیه‌ت ، سه‌ندیکا و گێڕانه‌وه‌ی ڕۆلی پشڕه‌وی بۆ توێژی پارێزه‌ران به تایبه‌ت به‌شداری کاریگه‌ری ئه‌م توێژه گرنگه‌ی کۆمه‌ڵگه له داڕشتنی ده‌قی یاساکان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسادان له هه‌رێمی کوردستان ، وه ده‌ربازکردنی سه‌ندیکا له‌م دۆخه ناته‌ندروسته‌ی ئێستا تێیدایه ، هه‌ر له‌ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و نایاسایبونی هه‌ڵس وکه‌وتی سه‌ندیکا به دارایی و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیکاوه سه‌ره‌ڕای ته‌واوی نادیموکراسیانه‌ی به‌ستنی کۆنگره و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن و نه‌قیبی سه‌ندیکا و چه‌قبه‌ستوی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان به ته‌نها ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکاوه دابه‌شنه‌کردنی عادیلانه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌کان له نێوان لقه‌کان و سه‌ندیکادا به شێوه‌یه‌ك که به‌رژه‌وه‌ندی پارێزه‌راندا بێت ، له‌مه‌وه به‌شداریکردنمان له هه‌ڵبژاردنه‌دا له دوو ڕاستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه .
(ێ) لای هه‌موان ئاشکرایه ئه‌م گروپه بڕیاری بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و نه‌قیبی سه‌ندیکایی ڕاگه‌یاندوه ، به پشتیوانی پارێزه‌رانی کوردستان هه‌ڵبه‌ته سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنا به ته‌نها له 49،6 % ی پارێزه‌ران به‌شداریان رد به‌مه‌ش ئه‌نجومه‌ن و نه‌قیبی سه‌ندیدیکا نه‌یانتوانی شه‌رعیه‌تی یاسایی بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ڕونبکه‌ینه‌وه که‌به‌شداریکردنمان به (ته‌حه‌فوز) کردنه له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن و نه‌قیبی سه‌ندیکای پارێزه‌ران . (ب) له پێناو به‌رده‌وام بون و به‌کرده‌وه کردنی فشاری ڕاسته‌قینه له‌ناو لقه‌کانه‌وه له‌سه‌ر سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی یاسا‌و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌له‌م گروپه‌وه ئه‌یدات به ئێوه‌ی به‌ڕێز ، به پێچه‌وانه وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی جدی و شیاو به‌رامبه‌ر سه‌ندیکا له‌کاتی به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی داواکاریه‌کانمان له‌م پێناوه‌شدا ئێمه وه‌ك گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران له‌ڕێگه‌ی پاڵێوراوه‌کانمانه‌وه که بریتین له به‌ڕێزان :
پارێزه‌ر (ئاری جه‌زا) بۆ سه‌رۆکی لقی سلێمانی .
پارێزه‌ران (سیروان خدر) و (شنۆ مه‌حمود) بۆ ده‌سته‌ی لقی سلێمانی .
خۆیان ڕێکخستوه له چوار چێوه‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌راندا به‌ڵێنی شه‌ره‌ف دوپات ده‌که‌ینه‌وه که ته‌واوی هه‌وڵ و کۆششمان بۆ پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕێز بخه‌ینه‌گه‌ڕ له پێناوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له‌کار نامه‌ی پاڵێوراوانماندا هاتوه .
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بن .
گروپی سه‌ربه‌خۆیی پارێزه‌ران
**********************************
کارنامه‌ی پاڵێوراوانی گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران !
به‌ڕێزان سه‌رجه‌م پارێزه‌ران :
سڵاو و ڕێزی گه‌رم /
ئێمه وه‌ك پاڵێوراوانی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران که پێك هاته‌که‌مان بریتیه له :
پارێزه‌ر (ئاری جه‌زا) بۆ سه‌رۆکی لقی سلێمانی .
پارێزه‌ر (سیروان حه‌یده‌ر) بۆ ده‌سته‌ی لقی سلێمانی .
پارێزه‌ر (شنۆ مه‌حمود) بۆ ده‌سته‌ی لقی سلێمانی .
به لێن ده‌ده‌ین که به پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕێزان هه‌وڵ و کۆششمان بخه‌ینه کار له پێناو به‌دیهێنان و ێبه‌جێکردنی خاڵ به‌خاڵی ئه‌م کارنامه‌یه‌مان که‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌م ئامانجانه /
(1) هه‌وڵدان بۆ ده‌ستستنی هه‌لی کار بۆ سه‌رجه‌م پارێزه‌ران له ڕێگه‌ی کارکردن بۆ / ێ فراوانکردنی سنووری کاری ڕاوێژکاری پارێزه‌ران بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و کارگه‌کان و ێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی .
ب - کاراکردنی جێبه‌جێکردنی بڕگه‌ی (8) له‌ماده‌ی (30) له‌یاسای پارێزه‌رێتی بۆ غرامه‌کردنی ئه‌و کۆمپانیاو به‌ڵێنده‌رانه‌ی که ڕاوێأکاری یاساییان نیه .
ج (حسر)کردنی کارکردن به‌بریکارنامه له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا بۆ پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك که ته‌نها پارێزه‌ان سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی ه‌و مامه‌ڵه‌یه جێبه‌جێ بکات ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی هه‌ماهه‌نگی نێوان لق و داموده‌گانی حکومه‌ت به‌شێوه‌ی که له خاڵی (5) ه خواره‌وه باسی ڵێوه‌کراوه .
د کاراکردنه‌وه‌ی دانانی پارێزه‌ران به(ئینتداب) له سه‌رجه‌م داوا سزاییه‌کاندا (لێکۆڵینه‌وه ، که‌تن ، تاوانه‌کان) وه‌دانانی پارێزه‌ران تیایاندا به شێوه‌یه‌کی عادلانه له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان لق و دادگا که له خاڵی (6) له خواره‌وه باسی لێوه‌کراوه .
(2) جێبه‌جێکردنی ته‌واوی ئه‌و بڕگانه‌ی له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی داراییدا هاتوه و له کۆنگره‌دا بڕیاری له‌سه‌ردراوه که بریتیه له ئاماده‌کردنی حساباتی ختامی ساڵانی (2007 2008 2009- 2010) به ته‌دقیق کراوه‌یی له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارییه‌وه له‌گه‌ڵ میزانیه‌ی خه‌مڵێنراوی ساڵانی (2011 2012 2013) وه‌خستنه ڕویان بۆ ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیاک که‌سه‌رجه‌می پارێزه‌رانی کوردستانه بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌سه‌ری . ئه‌مه‌ش تاسالی دارایی نوێ که ده‌کاته ساڵی 2011 بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ندیکا له‌مه‌ودوا به شه‌فافیه‌ته‌وه له‌سه‌ر بوجه‌ی په‌سه‌ندکراو له‌لایه‌ن پارێزه‌رانه‌وه کاربکات .
(3) جێبه‌جێکردنی ده‌ستبه‌جێ داواکاریه‌کانی نوێه‌ران و پارێزه‌رانی شاری سلێمانی که له کۆبونه‌وه‌ی 2 / 7 / 2010 دا بڕیاری له‌سه‌ردراوه و تێیدا هاتوه که لقێی سه‌ندیکا بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن بێت و ژماره‌ی پارێزه‌رانی ئه‌و بازنه‌یه دیاری بکرێت به شێوه‌یه‌ك هه‌ر پێنج سه‌د پارێزه‌ر نوێنه‌رێکیان هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکادا و شێوازی ئه‌نجامدانی سه‌ندیکا له زیاد بوندا ئه‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی پارێزه‌راندا.
(4) چاکسازیکردن له سسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیکا و لقه‌کاندا به په‌یڕه‌ویکردنی سستمی لامه‌رکه‌زیه‌تی ئیداری له‌سه‌ربنه‌مای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان لقه‌کان و سه‌ندیکادا به‌و پێیه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیکا (ئه‌نجومه‌ن ، نه‌قیب) دیاری بکرێت به‌شێوه‌یه‌کی (حسری) به ته‌نها ئه‌و بڕگانه‌ی که له‌ماده‌ی (58) ی یاسای پارێزه‌ره‌راندا هاتوه و هه‌رچی ده‌مێنێته‌وه ده‌سه‌ڵاتی لقه‌کان بێت وه‌ك به ئه‌ندامبون له‌سه‌ندیکا ، نوێکردنه‌وه‌ی پێناس ، گۆینی ده‌سه‌ڵات ، پێدانی سه‌رجه‌م شێوه و جۆره‌کانی پشتگیری و دامه‌زراندنی پارێزه‌ران وه‌ك ڕاوێژکاری یاسایی کۆمپانیاکان و لایه‌نه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌کان ، دانی پاره‌ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران ، هه‌ر ڕێوشوێنێکی دیکه که په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی پیشه‌ی پارێزه‌ران .
(5) دروستکردنی که‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کاندا له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی کار ئاسانی و ڕێزمه‌ندی بۆ پارێزه‌ران له‌کاتی به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کانیان هه‌ر وه‌ك چۆن له یاسای پارێزه‌رێتی کوردستان له ماده‌ی (20) دا هاتوه .
(6) دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان پارێزه‌ران و دادگادا له پێناو به‌دواچون و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان پارێزه‌ران و دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌راندا و دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ دابه‌شکردنی داوا سزاییه‌کان به‌سه‌ر پارێزه‌راندا به ڕێگه‌ی (ئینتداب) .
(7) کردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانی پیشه‌یی به‌رده‌وام بۆ پارێزه‌ران و ئه‌نجامدانی کۆڕ‌و سیمیناری زانستی تایبه‌ت به پیشه‌ی پارێزه‌ران و کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌یه‌کی شایسته به پارێزه‌ران ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی سه‌رجه‌م پارێزه‌ران و دامه‌زراندنی لیژنه‌ی به‌دواچون و ڕاگه‌یاندن له لقدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
(8) پته‌کردنی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان پارێزه‌رانی ڕاهێنراو له‌گه‌ڵ پارێزرانی کارا و ڕاوێژکاران به مه‌به‌ستی پشتیوانیکردنی مادی و مه‌عنه‌وی پارێزه‌رانی نوێ و دامه‌زراندنی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
(9) هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی سندوقی هاریکاریکردنی پارێزه‌ران .
(10) ناچارکردنی سه‌ندیکا بۆ چه‌سپاندنی کۆبونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لقه‌کاندا به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌رکردنی زیاتری شه‌فافیه‌ت و ڕوبه‌ڕوکردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان پارێزه‌ران و سه‌ندیکا له خستنه ڕوی پێشنیار و داواکاری و کێشه‌کانی سه‌رجه‌م پارێزه‌ران .
له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌م کارنامه‌یه داواکارین له به‌ڕێزانتان که به‌ویژدانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگی خۆتان بکه‌ن و له ڕۆژی 30 / 09 / 2010 ڕوبکه‌نه سندوقه‌کانی ده‌نگدان و متمانه‌ی خۆتانمان پێبه‌به‌خشن و ئێمه‌ش به‌ڵێن شه‌ره‌ف دوپات ده‌که‌ینه‌وه که ته‌واوی هه‌وڵمان به پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕێز بخه‌ینه خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه و له‌م پێناوه‌شدا ئێمه ئه‌م کارنامه‌یه‌مان واژۆکردوه .
ئیمزا / پارێزه‌ر (ئاری جه‌زا مه‌حمود)
ئیمزا / پارێزه‌ر (سیروان خدر میراوده‌لی)
ئیمزا / پارێزه‌ر (شنۆ مه‌حمود عه‌لی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست