کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پەلە: ئەمریكیەكان لە ماڵى محەمەدخۆرشید تۆفیق كارگێرى لقى 3 پارتى لە كەركوك دەستیان بەسەر 4 كیلۆ لە مادەى هۆشبەرى(تلیاك) دا گرتووە!

Monday, 11/01/2010, 12:00


ئێوارەیى ئەمڕۆ هێزەكانى ئەمریكا بە 5 سەیارەى هەمەر لە گەڕەكى دۆمیزى لە شارى كەركوك لە ماڵە نهێنیەكەى محەمەد خۆرشید تۆفیق كارگێڕى لقى 3 پارتى، كە بۆ كارى ڕابۆاردن و حەوانەوەو شەوانەكانى بەكارى دەهێنێت، بە پێى ئەو زانیاریانەى دەست هێزەكانى مارێنز كەوتووە، كە چەند ئیرهابیەكى عەرەب، لەلایەن محەمەد خۆرشید كارگێڕی پارتیەوە داڵدەدراون و، بۆ كارى ئەمنى و نهێنى بەكاریان دەهێنێت، ئەمریكیەكان بۆ گەڕان بەدوایى ئەو زانیاریانەدا، لە ماڵەكەى محەمەد دەستیان بەسەر 4 كیلۆ تلیاكدا گرتووە، لەگەڵ 120 كۆندۆم كە بۆ كاری سێكس بە كاردەهێنرێت و، 4 دەمانچەى 14 خۆرو 3 كڵاشینكۆڤدا گرتووە!
بە پێى ئەو سەرچاوەیە ى ئەم هەواڵەى دزە پێكردووە، ئەوەى ئاشكراكردووە، مارێنزەكان ماوەیان نەداوە یەك پۆلیس و پاسەوان و ئاسایشى كەركوك لەو سنورەدا بوونیان هەبێ، بە چەشنێك تورەكەیان كردۆتە سەر محەمەد و 3 لە پاسەوانەكانى ماوەى زیاتر لە 5 سەعات لە گرتووخانەى ئەمریكیەكان لە فرۆكەخانەى كەركوك سوكایەتیان پێكراوە، تا نووسینى ئەم خەبەرە محەمەد خۆرشید تۆفیق و پاسەوانەكانى توركەكان لەسەریان لانەبراوەو، مارێنزەكان زانیاریان هەبووە كە كارگێرەكەى لقى 3 پارتى 4 خانووى دیكەى لە كەركوك بۆ كارى بەدرەوشتى هەیە و بە پێى زەروریەت بەكاریان دەهێنێت!
لە دوایى پڕۆسەى ئازادى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى لە جیاتى بایەخدان بەكارى سیاسى و ڕێكخستنەكانیان، هەموو تواناكانیان بۆ كارى بە درەوشتى و كۆكردنەوەى سۆزانى و مامەڵەكردن بە فرۆشتنەوەى ئیرهابیەكان كە پارتى و یەكێتى بە شەوان دەستگیران دەكەن و بەرشۆژ بە كەسوكاریان دەفرۆشنەوەو، زیاتر لە 6 جار ئەمریكیەكان لەماڵە بەرپرسەكانى كەركوك مەوادى هۆشبەریان دەست بەسەراگرتووە، كە دواهەمینجار ئەوەى محەمەى خۆرشید تۆفیقە بەرپرسى كارگێڕى لقەكەى نەجات حەسەنه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە