کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاداشتی فراكسیۆنى یەككرتوى ئیسلامى كوردستان دزی تیرۆر كردنى رۆزنامەنوس زەردەشت عوسمان

Saturday, 08/05/2010, 12:00


دوایى ئه‌وه‌ى (سه‌رده‌شت عوسمان)ى ته‌مه‌ن (23)ساڵ وقوتابى قۆناغى چواره‌مى به‌شى زمانى ئینگلیزى له‌كۆلیژى زمان له‌زانكۆى ێلاح الین ورۆزنامه‌ نوس له‌ رۆژنامه‌ى (ئاشتى نامه‌)له‌به‌رده‌م كۆلیژى ئاداب له‌هه‌ولیر فرێنرا وبه‌كوژراوى له‌شارى موسڵ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌.
ئێمه‌ له‌فراكسیۆنى یه‌ككرتووى ئیسلامى كوردستان له‌به‌رله‌مانى كوردستان زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ومه‌حكومى ئه‌م كاره‌ تیرۆریستیه‌ ده‌كه‌ین وبه‌زه‌نگێكى مه‌ترسیدارى ده‌زانین بۆ سه‌ر ئاسایشى هاوڵاتیانى كوردستان وئه‌م ده‌ركه‌وته‌تازه‌یه‌ سیسته‌م وده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێم ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .
بۆیه‌ داوا له‌ده‌زگاكانى ئاسایش وپۆلیس وسه‌رجه‌م به‌رپرسان ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌به‌زوترین كات به‌دواداچونى ورد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ن وئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌و بدرێنه‌ دادگا بۆ به‌ سزاگه‌یاندنیان.

فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردوستان
له‌په‌رله‌مانى كوردستان
6\\5\\2010
هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە