کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هێڵی ئاسمانی بەناو العیراق و سووکایه‌تیکردنیان بەهاولاتیان

Wednesday, 14/04/2010, 12:00


ئه‌م هێڵی بەناو العیراقەوە / كە ناوی زلوو شاری وێرانە سەفەرەكانیان بەفرۆكەی ووڵاتان وەبەناو ناچڵی بەڕێ دەخەن كەئه‌مەش بوەتە هۆی دروست بونی نائارامی لەلایەن ئه‌وگەشتیارانەی كە بەم هێلە نا ئاسمانیە هاتو چۆدەكەن ،وە بەخوتو خۆڕای یاری بەچارەنوسی گەشتیاران دەكەن وەهچ ڕێزێك نادە بە مەرجو یاساكانی گواستنەوە / بەزەوقی خۆیانو گیرفانی ئاغاكانیان لەعێراقوو كوردستان دەڕۆنو هەلسوكەوت دەكەن
بۆ نمونە لەبەروای ١٧،٠٣،٢٠١٠ پاش پێشخستنی گەشتەكەیان لە فرانكفۆرتەوە / بۆهەوللێر ئێمەلە دوو كاتژمێر زیاترهێڵراینەوە ، هۆكاریش ئه‌وەبو كە ئه‌وبەرپرسە چاوبرسیانە ،زیاتر لە جێی دانیشتن بلیتیان فرۆشتبو،  بەهەمان شێوە لەكاتی گەڕانەوەدا لەفڕۆكەخانەی هەولێری بەنا و نێوودەوڵەتی لە 4،٠7، 2010 هەمان فلیم كەوتەوە گەڕ،  چاوەڕوانی و دواكەوتن وەپاشان گاڵتە كردن بەوگەشتیارانەی كەچاوەڕوانی گەڕانەوەبون بۆ ناوخێزانیا یاخود كارو كاسبیان  ئه‌سەر لێشێواوی چاوبرسیانە نەیان دەزانی چی بكەن بۆ ئه‌وەی ئه‌و خەڵكە توڕەیەی هێواش بكەنەوە لەناو فڕۆكەخانەدا ، چونكە دیسان وەك جارەكانی تر بلیتی زیادیان فرۆشتبو) ٨ ( دانە،ئه‌مە لەلایەك لەلایەكی تر كارتی چونە ناو فڕۆكە )بۆر كارت (بە بەتاڵی بێ ئه‌وەی جێی دانیشتنی گەشتیاران دیاری كراو بێت ئه‌م مەهزەلەیە هەرچۆن بو لە كاتژمێر ٣٠،٨ شەو كۆتای هات وەتوانیمان سەركەوین بۆ ناو فڕۆكەكە،  وە پاش تێپەڕ بونی زیاتر لە ٢ كاتژمێر لەكاتی خۆی / گەیشتینەوە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت وەهەمو ئه‌وكاتەی كەلەلایەن هێڵی بەناو ئاسمانی عێراقەوە لەدەستمان دا ، كارمەندانی فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت پیاوانە  هەقیان بۆكردینەوە لەماوەیەكی زور كەمتر لە ١٥ دەقیقە كارەكانیان بۆڕاپەڕاندین ،  نەك وەك كارمەندانی ئاسایشی فڕۆكەخانەی هەولێر بەخۆیانو بەرپرسە كۆنە تەزویر چیە كەیانەوە نەیاندەتوانی هیچ بكەن ،)ڕوتان لەوە زەرد تربێت (ئه‌ی ئه‌وانەی ئه‌تانەوێ شان بەشانی )د بی (شەن بكەن)..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە