ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانکۆ کێن که واژوویان خستۆته سه‌ر ئه‌و شه‌رمه‌زارییه
Saturday, 08/08/2015, 20:32
ئێوه زۆر سه‌یرن له یه‌کێک وایه باسی مامۆستاکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد ده‌که‌ن!
له‌م ڕۆژانه‌دا که باس هه‌ر باسی ئه‌و لیستی شه‌رمه‌زاریه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س و براده‌رێکی نێو کۆمه‌ڵ و شاره‌زای زانکۆ‌دا که‌وتینه ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی گه‌رمه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر زۆر نهێنی هه‌ڵدرایه‌وه، ئه‌و براده‌رانه‌ی شاره‌زایی و زانیاری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر که‌ساییه‌تیه‌کانی نێو ئه‌و لیسته هه‌ر له چوار کۆمۆنیسته خرهفاوهکانی نێو لیسته‌که :ئه‌حمه‌د دلزار و عیزی ملا مسته‌فای سه‌فوه‌ت و حاجی که‌مال مه‌زهه‌ری ئێستا و کوڕی مارکسی دوێنێ و دواییشیان حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم که ئه‌وه‌نده‌ی باوکی پیاوی ئایین بوو ئه‌م پێچه‌وانه‌که‌ی بوو.
عیزه‌ددین و حاجی و حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم و ئه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا بێت که به په‌پووله ناوزه‌ده ده‌کرا خۆشه‌ویستی سلێمانی به هه‌ڵه کاک جه‌مال عبدول ، ئه‌مانه ئێستاش ده‌ست بکه‌یت به قوڕگیانا هه‌نگوینی دهرخواردراوی یه‌کێتی دێننه‌وه که‌چی ئێستا وا لێی چوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌وه، حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم که گیانی ئه‌دا یه‌کێتی زیندووی کرده‌وه ئه‌وه‌نده پاره‌ی تێدا خه‌رج کرد،جگه له کڕینی خانوو بۆی له گه‌ڕه‌کی به‌ختیاری له سلێمانی و هه‌تا په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌کانیشی به پاره‌ی یه‌کێتی بۆی کڕدرا، له‌و چه‌ند دانێشتن و دهمهتهقێیانهدا باس له بهرائهتکردنی هه‌ندێکیان کرا که دوای ئه‌وه‌ی ئابڕوویان چوو ئێستا لێدوان ده‌ده‌ن که کڵاویان کراوه‌ته سه‌ر، له‌و دهمهتهقێیانهدا زۆر باسی مامۆستایانی زانکۆ کرا، به ئه‌مانه‌ته‌وه پوخته‌ی ئه‌و باسانهتان بۆ ده‌گوازمه‌وه له ده‌می که‌سانێکه‌وه که جێی باوه‌ڕن بۆ من، به‌ڵام ناوی یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وانه نانووسم که زانیاریان له‌باره‌وه ووترا تا نه‌چێته خانه‌ی ناو زڕاندنه‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌و مافیایه‌ی که حوکمی کوردستانی که‌وته ده‌ست، یه‌که‌م کارێک که کردیان و زۆر سه‌رکه‌وتوو بووبن تێیدا تێکدانی سه‌راپای پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بوو، ته‌نها خه‌مێک که هه‌یان بوو ده‌ستگرتن بوو به‌سه‌ر زانکۆ‌دا، ئه‌و کات ته‌نها زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ( سلێمانی بوو به‌عس بۆ هه‌ولێری گواستیه‌وه و ناوه‌که‌ی گۆڕی بۆ سه‌لاحه‌ددین)، ئه‌و سه‌رده‌مه مامۆستای زانکۆ که‌سایه‌تی به‌هێزبوو قورسایه‌تی خۆی هه‌بوو، کاربه‌ده‌سته تازه‌کانی حیزب سڵیان لێده‌کرده‌وه، هێشتا مامۆستای زانکۆی علوج دروست نه‌بوو بوو، بۆیه یه‌که‌م هه‌نگاویان کردنه‌وه‌ی کۆلیجی یاسای ئێواران بوو که له‌سه‌ر پێشنیاری کۆنه به‌عسیه‌کی کورد ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا، وه‌ک لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی به‌عس کاتی خۆی که کادیره به‌عسیه‌کانی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕی کرد بوو و بڕوانامه‌یان نه‌بوو،کۆلیجی قانون و سیاسه‌تیان له زانکۆی موسته‌نسڕیه بۆ کردنه‌وه تا به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رگرن، ئه‌مانیش ههروایانکرد به‌ڵام زۆر خراپتر، بۆ نموونه فازیل مه‌تنی بوو به قوتابی یاسا سه‌ری بچوایه ده‌رسی نه‌ئه‌چوو! ئیتر وه‌ره بۆ خواره‌وه.. کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا به ده‌یان کۆلیجی یاسا هه‌یه له‌م هه‌رێمه گه‌نده‌ڵه‌دا و ئه‌وه‌ش حاڵی دادپهروهریر له گه‌نده‌ڵستان، هه‌رچی مامۆستایی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی حیزبی خۆیان هه‌بوو به شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خزاندنیانه زانکۆکانه‌وه و کردیانن به خاوه‌ن به‌کالۆریۆس و ماسته‌ر و دکتۆرا، ئه‌م کاره‌ساته ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، به هه‌زاران ماسته‌ر و دکتۆرای بۆش ههلتۆقین و بوونه مامۆستای زانکۆ که ئێستا پاراستن و بنه‌ماڵه ناویان ده‌خاته ئه‌و لیسته جوانه‌ی 2244 ه که بۆ نوکته ده‌ڵێن ئه‌وه 2244 ژماره‌ی ئوتۆمبیله‌که‌ی مه‌سروره که سواری ده‌بێت که به ناوی رۆشنبیر و مامۆستایانی زانکۆوه که پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه له‌و لیستی شه‌رمه‌زاریه‌دا خۆیان کردۆته سه‌رقافڵه، هه‌ر پیرۆزی باڵای نه‌وی خۆیان بێت ، ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانکۆ زۆربه‌یان که‌سانی سووک و جاسوسی پاراستنن و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌عسدا هه‌بووه به‌ڵام باشیان ناسیبون نهیانکردبوونه مامۆستای زانکۆ، ئه‌وانه فڕیان به‌سه‌ر خه‌سڵه‌ته جوانه‌کانی مامۆستای زانکۆوه نیه، تێیاندایه هاوڕێی خۆی که له شانه‌کانی به‌عسدا بووه له‌گه‌ڵیدا باسی لێکردوه که چۆن کۆبونه‌ته‌وه و چیانکردوه و چۆن ڕاپۆرتیان نووسیوه، تێیاندایه دزی زانستیی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتوه و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی خۆی تۆژینه‌وه‌ی که‌سانی تری دزیوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به پاراستن و بنه‌ماڵه بووه هیچی لێنه‌کراوه، تێیاندایه له‌سه‌ر پێیه که‌ی فه‌رمانی پێبکه‌ن ووتارێک بۆ گوڵان یان بۆ کاغه‌زه ڕووزه‌رده‌که‌ی هه‌ولێر ده‌نووسێت له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی خۆی بۆی بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ده‌نووسن: تایبه‌ت بۆ گوڵان یان هه‌ولێر ده‌نووسێت، هه‌شیانه ده‌وامی زانکۆی بردۆته ناوچه‌ی زانکۆ چونکه به هۆڵی وانه‌بێژی زانیوه، ئیتر ئێستا چۆن واژووی خۆی سه‌د جار ناخاته سه‌ر ئه‌و لیستی شه‌رمه‌زاریه، که‌سێک دزی بکات خیانه‌تی نیستمانی چیه بۆ ئه‌و...، زۆربه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانکۆی نێو ئه‌و لیسته کێشی پووشێکیان نیه و هه‌ژارترین که‌سن له ڕووی ویژدانی و مۆڕالیه‌وه، تییاندا هه‌یه بووه به خاوه‌نی خانویه‌کی 500 هه‌زار دۆلاری به فه‌رمانی نێچیر بارزانی له دێی زانکۆ‌دا به‌رامبه‌ر 3-4 ملیۆن دینار، ئیتر چۆن باوکی نافرۆشێت، سه‌د واژوو به فلسێک، باس له خاڵێکی زۆر سه‌یر کرا که له کۆی ئه‌و مامۆستایانه‌دا هه‌یه که هه‌موویان به‌شدارن تێیدا جگه له سووکی هه‌مووشیان ڕه‌زیل و پیسکه‌ن، ئێستا خاوه‌نی چه‌نده‌ها خانوو و شوقه و دوکان وپارچه زه‌وین، هه‌یانه جووتیار نیه و چه‌نده‌ها دۆنمی وه‌رگرتوه، تێیاندایه ڕۆژانه له پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبێل ده‌وام ده‌کات خه‌ریکی کڕین و فرۆشتنه، پێم جوان نیه به‌ناو یه‌که یه‌که‌یان ناونووسیان بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاگادارن باش ده‌یانناسن. ئه‌مانه هۆکاری سه‌ره‌کی دواکه‌وتنی زانکۆکانی کوردستان که له دوای دواوه‌ی لیستی ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی جیهانه‌وه‌ن به کورتیه‌که‌ی قڕهن، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مانه په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن، ده‌بێت چیان لێده‌رچێت! له‌به‌ر ئه‌وه هیچ جێی سه‌رسوڕمان نیه له داهاتوشدا ئه‌مانه چه‌نده‌ها ده‌وری قێزه‌ون و ناشرین و پڕ شه‌رمه‌زاری وازی بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه کردیان، ماوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه بکه‌م شه‌ره‌فی کۆتایی لیسته‌که دراوه به دوو که‌س ، یه‌کێکیان ئازاد عه‌بدولواحیده که وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌و عه‌ڕابی ئه‌م بێ شه‌رمیه بووه و به گفتی هه‌ندێک له‌وانه‌ی نێو لیسته‌که گوایه کڵاوی له‌سه‌ر ناون ، ناوی پێش کۆتاش پاشای جافان پیاوی موخابه‌راتی عێراقی خوسره‌و جافه، بۆ زانینی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م جافه بیره‌وه‌ریه‌کانی وه‌فیق سامهڕائیی بخوێننه‌وه بزانن چۆن باسێکی ئه‌م پیاوه ده‌کات، سوپاس و پێ‌زانین بۆ برایانی ئه‌و دانیشتنانه که وه‌ک ئه‌رکێکی نێشتمانی ئه‌و زانیاریانه‌یان ئاشکرا کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست