وه‌هاب و ڕه‌زاق دوو برای بلیمه‌تی تێکه‌وتووی زه‌لکاوه‌که‌ی بنه‌ماڵه!
Tuesday, 04/08/2015, 17:29
سکانداڵێکی بێ ئابڕوویی ده‌زگا به‌دناوه‌که
سیاسه‌ت له کوردستاندا ئه‌وه‌نده قێزه‌ون بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زۆر له حیزبیه‌کانیش شه‌رم ده‌که‌ن بڵێن له فڵانه حیزب‌دا ئه‌ندامین، یانی له شانازیه‌وه بووه به شه‌رمه‌زاری، هۆکاره‌کانیشی بۆ هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه، ئه‌م دوکانه سیاسیانه که‌سی وایانکردوه به شیکار وسیاسه‌تمه‌دار که به ته‌واوه‌تی سنعاتهکهیان ڕه‌زیل کردوه، دوو له‌مانه ئه‌م جووته برا یه‌ن، چیرۆکی وه‌هاب له کێلگه‌کانی به‌کره‌جۆی سه‌ر به زانکۆی سلێمانی جارانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌و کات وه‌هاب وه‌ک ئێستا سهکیر نه‌بوو ، قه‌رزاری زۆربه‌ی باڕ و نادیه‌کانی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌بوو، کارمه‌ندێکی بچوک بوو به ناونیشانی (مراقب)، وه‌هاب وه‌ک له دوا دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری متمانه‌دا ئاماژه‌ی پێکردوه دۆن جوانی زه‌مانی خۆی بووه، به ده‌یه‌ها کیژ شێتی بینین و په‌یوه‌ندی دروستکردن بوون له‌گه‌ڵ وه‌هابدا پێش ئه‌وه‌ی بێژه‌ره‌که‌ی موناسه‌باتی پارتی بکاته هاوسه‌ری، زۆر له‌و کیژه شه‌یدایانه‌ی وه‌هاب باسیان لێده‌کات خۆی ووته‌نی ئێستا نهنکن و هێشتا له نێوانیاندا چاک و چۆنی ماوه، ئه‌مه دوایین فه‌رمایشته‌کانی خاڵه وه‌هابن.
له‌وه‌ته‌ی وه‌هاب چووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق نوزه‌ی بڕاوه، که‌وتوه به‌سه‌ر خۆشی خۆیدا و ملیۆنه دیناره‌کانی به‌غدا له زۆر بڵێی دووری خستۆته‌وه و له‌گه‌ڵ پێکدا کات ده‌باته سه‌ر. جاران که پارتی که‌ی بیویستایه شه‌ڕه قسه بکات له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانی وه‌هاب یان ڕه‌زاقی جاهیلی ڕه‌وانه ده‌کرد، ساڵانی به‌رێش ده‌م پیسه‌که‌ی بنه‌ماڵه فرانسۆی نه‌گریس ئه‌مه کاری بوو، به‌ڵام ناشوکری نه‌بێت ئه‌وه‌ته‌ی ڕه‌زاق لێی قه‌وماوه تاقه‌تی هیچی نه‌ماوه، ڕه‌زاق به‌وه به‌ناوبانگ بوو که پێشبینیه‌کانی سه‌د ده‌ر سه‌د ڕاست ده‌رده‌چوون، ئه‌وه‌تا دوو ساڵ پێش ئێستا و له 20ی ئابی 2013 دا ده‌لێت: (په‌یه‌ده شه‌ریكى به‌شار ئه‌سه‌ده و پاش دوو مانگى تر له قه‌ندیل ده‌یانبینێته‌وه)
http://sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=4577ڕاست ده‌کات ئه‌وه نیه په‌یده به به‌ده‌م هاواری هه‌ڕن ... ههڕنهکهی 3ی ئابی 2014 وه‌ک براده‌ره‌کانی ئه‌و سه‌نگه‌ر چۆڵ ده‌که‌ن و تا قه‌ندیل خۆیان نه‌گرتۆته‌وه، کورد ده‌ڵێت حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که تکا...تکا! په‌یه‌ده نه‌ک له کۆبانی ئه‌وا حهسهکهشیان کۆنتڕۆڵ کرد بێ ئاگا له دونیای بێداران. ئه‌م ڕه‌زاقه کاتی خۆی لای خوالێخۆشبوو و کوژراوی ده‌ستی غه‌دری بنه‌ماڵه محێدین ڕه‌حیم (برای هه‌ڤاڵ جووجه‌ڵه ناسراو به خاڵه حاجی) له لقی پارتی وه‌ک سکرتێر کاریده‌کرد، یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که له یادداشته‌که‌ی محێدین وساڵی 1995 بۆ مه‌سعود بارزانی نارد بوو که داوای وازهێنانی کرد بوو و که له‌سه‌رئه‌و یادداشته سه‌ری تێدا چوو خالی2 بوو که تێیدا هاتوه:
سکرتێرو مه‌سئولی حمایهکانم که به‌هۆی منه‌وه توشی زۆر نه‌هامه‌تی بوون و ئه‌وه‌نده‌ی جه‌لالی حاقدن و ڕقیان له منه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌مان. موافه‌قه‌تیان بۆ بکه‌ن که بچن بۆ خارج که ناوه‌کانیان ئه‌مانه‌یه:
أ- عبدالرزاق علی سکرتێر
ب- هه‌ڤاڵ محمد تاڵ مه‌سئوولی حمایهکانم
ئه‌و محیدینه کڵۆڵه هه‌ر له‌و یادداشته‌دا داوای چاره‌سه‌رکردنی نه‌سره‌دین هه‌ورامی و فازیل به‌شاره‌تی کرد بوو، نه‌سره‌دین مرد و فازیلیش مایه‌وه بۆ شه‌ڕ فرۆشتن به نه‌یاره‌کانی بنه‌ماڵه. با بێینه‌وه سه‌ر ڕه‌زاق که زۆر په‌رێشانه و خه‌مباره دوای ئه‌و سکانداڵه‌ی که مه‌سرور و پاراستن به‌سه‌ریاندا هێناوه و به هۆیه‌وه خێزانه‌که‌ی وازی لێهێناوه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سکانداڵه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بکه:
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=79021 ئیتر دوای ئه‌وه ئه‌بێت چی مابێته‌وه بۆ ڕه‌زاق که‌وا ده‌ست به‌رنادات له بنه‌ماڵه جگه له ڕسوایی و ڕه‌زاله‌تی ته‌مه‌ن نه‌بێت. ئه‌وه‌ی زوڵم له که‌سێک بکات هه‌ر ده‌بێت باجه‌که‌ی سه‌د قات بداته‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌و لینکه‌وه هه‌والی ده‌ستدرێژیکردنی سیکسی سه‌ر کچه‌که‌ی خزمه‌تکاری نێچیر و نهێنیگرهکهی که سه‌رباز هه‌ورامیه ده‌خوێنیته‌وه له لایه‌ن پیاوه‌کانی مه‌سروری کوڕی مه‌سعودی سه‌رۆکه‌وه، کاتی خۆی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کوڕی سه‌رباز هه‌ورامی کچێکی به شه‌ره‌فی دانیشتوی شاری هه‌ولێری له لۆفه‌کانی مه‌سیف به ئوتومبیله‌که‌یه‌وه خسته خواره‌وه و کچه‌که گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌و کوڕه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی دوای که‌وتبوو به ئوتومبێل، به‌ڵام که‌س نه‌یتوانی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، ئه‌وه وا ئێستا عه‌داله‌تی خودایی دادگایی کردن.
دار و په‌ردووی ئه‌و سیسته‌مه‌ی بنه‌ماڵه له‌سه‌ر به کۆیله‌کردن دامه‌زراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ په‌یام و ئایدلۆجیایهک نین، هه‌رچی حه‌رامه ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، له نوێترین سکانداڵدا که مرۆڤ شه‌رم ده‌کات هه‌واڵی وا ببیستێت، که له سایتی چاوی گه‌لدا عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه بوێرانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر بێڕهوشتیهکی بێ وێنه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵداوه‌ته‌وه که هه‌ر یه‌که له خوالێخۆشبوو جه‌رجیس فه‌تحولڵا ومحمهد مه‌حموود ئه‌و باسه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه، کورته‌ی باسه‌که ئه‌مه‌یه:
فەرەنسۆ حەريری لە دانشتنێکدا لێپرسراوی يەکێتی قوتابيانی کەرەج دەعوەت و سەرخۆش دەکات، پاشان کاری سێکسيشی لەگەڵدا دەکات و چەند وێنەيەکيشی دەگرێ ، لێپرسينەوە لەگەڵ فەرەنسۆ کراوە، لە وەڵامدا وتويەتی ئێمە قوتابی بۆ خوێندن دەنێرينە دەرەوە بۆ وڵاتان، کە خوێندن تەواو دەکەن نەک هەر واز لە پارتی دەهێنن بەڵکو دژايەتيشمان دەکەن، منيش وەک پاراستن بە ئاگاداريی بارەگای بەرزانی ئەو کارەم لەگەڵ ئەو قوتابی و چەندين قوتابی ديکەشدا کردووە و وێنەکانيشيان وەک بارمتەيەک لای خۆمان پاراستووە!
عەبدولڕەحمان زه‌نگه‌نه له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێت:
لە پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا لە سويد يەکمان گرتەوە، لە سەر هەمان پرس ناوی چەند کادرێکی پێشکەوتوی نێو پارتەکەی مەسعودی هێنا، کە ئەم جارەيان فەرەنسۆ نەک بە وێنەی بەڵکو بە بڕە ڤيديۆ و بە ڕوتی و بە شێوەی جياواز فيلمی گرتون، ئەو تکاندنەی حەيا کە لە کەرەج ڕوی دەدا بەس جنسی نێرينەی دەگرتەوە، بەڵام پاشتر لە هەولێر نێر و مێ وەک يەک لەو ڕيسوا کردنە يەکسان بون! تەنانەت لە ئەرشيفی تايبەتی لای مەسرور بارزانی وەک بارمتە پارێزراون، بۆ بەڵگە باسی بڕە ڤيديۆی سەرۆکی يەکێتی قوتابيانی ئەو سەردەمەی هەولێری کرد کە ئێستا وەزيرە. ئەمە يەکێکە لەو نهێنييە شاراوانەی سەبارەت بەو دکتۆر و ئەو کاديرە پێشکەوتوانەی کە ئێستا لە تەلەفزيۆن داکۆکيی کوێرانە لە مەسعود دەکەن و ناتوانن لە ژێر ڕکێفيان دەرچن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی باسه‌که کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بکه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست