کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نا جه‌وهه‌ر نامیق هه‌ڵه‌که‌ی حسێن کامیل دووباره‌ ناکاته‌وه‌ (به‌شی سێهه‌م و کۆتایی)

Friday, 12/06/2009, 12:00


" زیاتر لە شەش ساڵە هیچ پەیوەندییەكمان بە پارتییەوە نەماوە، بڕیاری واشمان نییە و، شتی واش لەئارادا نییە و باسیش نەكراوە‌"*

چ لێکچونێک هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ڵه‌که‌ی حسێن کامیل و جه‌وهه‌ر نامیقدا؟

دیاره‌ لێره‌دا به‌ هیچ جۆرێک مه‌به‌ست نییه‌ له‌ ڕووی که‌سایه‌تیه‌وه‌ کاک جه‌وهه‌ر به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌ک حسێن کامیلدا، به‌تایبه‌تیی له‌ سه‌ر گه‌رمی ئاماده‌کردنی به‌شێ سێیه‌مدا، کاک جه‌وهه‌ر هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه‌، به‌ڵکو زیاتر مه‌به‌ست ‌ تیشک خستنه‌ سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌یه‌‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی به‌و سیناریۆیه‌ی که‌ له‌ حاڵه‌تی حسێن کامیلدا ڕوویدا.
حسێن کامیل له‌ پاسه‌وانێکی سه‌دامه‌وه‌ گه‌یشته‌ که‌سی پله‌ یه‌کی ده‌سه‌ڵات و له‌ عه‌ریفییه‌وه‌ بوو به‌ فه‌ریق و له‌ پاسه‌وانه‌وه‌ گه‌یشته‌ وه‌زیری گرنگترین وه‌زاره‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، که‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه‌ سه‌ربازیه‌کان بوو(التسنیع العسکری). ئه‌وه‌ بوو له ئابی 1995 دا له‌گه‌ڵ عوده‌یدا تێک چوو خۆی و خێزانه‌که‌ی که‌ کچی سه‌دام بوو له‌گه‌ڵ براکه‌ی و خێزانه‌که‌یدا به‌ کاروانێک مارسیدس و ملیۆنه‌ها دۆلاره‌وه‌ خۆیان کرد به‌ ئوردوندا و بوونه‌ میوانی شا حوسێن، دواییش ئه‌و ملیۆن دۆلارانه‌ سه‌ری زۆر که‌سی خوارد و چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌کو ئاوچییه‌کانی تێدا چوون، پاره‌ی دزراو و حه‌رام جۆگه‌له‌ی خوێن به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێ، دوو مافیا دزه‌که‌ی کوردستانیش چاره‌نووسیان له‌مانه‌ باشتر نابێت و ملیۆنه‌کانیان سه‌ریان ده‌خوا به‌ دڵنیاییه‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕووداوێک بوو ته‌ختی سه‌دامی هێنایه‌ له‌رزین، ئه‌و کاته‌ش گه‌ڕان به‌ دوای چه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌دامدا له‌ گه‌رمه‌یدا بوو، بۆیه‌ به‌ زوویی ئه‌میرکا گرنگی به‌م ڕووداوه‌دا و که‌وتنه‌ دیده‌نی و گفتوگۆکردنی له‌گه‌ڵ حسێن کامیلدا.
ئیکیۆس که‌ سه‌ده‌سته‌ی پشکنێنه‌رانی چه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی عێراق بوو چه‌نده‌ها زانیاری لێوه‌رگرت، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بوترێت هه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوو، که‌ حسێن کامیلیان پشتگوێ خست و گرنگیان پێنه‌دا و نه‌یانتوانی به‌کاری بهێنن و سووودی لێوه‌رگرن، له‌ بری ئه‌وه‌ هاتن قه‌وانی ئه‌وه‌یان لێده‌دایه‌وه‌، که‌ ئه‌و یه‌کێک بووه‌ له‌ سه‌رانی ڕژێم و تاوانباره‌ و چۆن نزیک ده‌بینه‌وه‌ لێی، بۆیه‌ به‌ ته‌نها جێیان هێشت و بێ ئومێدیانکرد، له‌ بری ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن‌ پشتێک بۆ خۆی دروست بکات، سه‌دام زیره‌ک بوو به‌ ووردی چاودێری چرکه‌ به‌ چرکه‌ی ده‌کرد، که‌وته‌ په‌یوه‌ندیی دروستکردن له‌گه‌ڵیدا و به‌ڵێنی شه‌ره‌فی دایه‌ که‌ لێیده‌بورێت و هیچی به‌سه‌ر نایه‌، ئه‌وه‌ بوو ئه‌ویش له‌ ده‌به‌نگی خۆیدا ڕۆژی 19-2-1996 گه‌ڕایه‌وه‌‌، هه‌ر که‌ گه‌یشتنه‌ سنووری عێراق هه‌ردوو کچه‌که‌ی سه‌دام، که‌ خێزانی حسێن کامیل و سه‌دام کامیلی برای بوو له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا جیاکرانه‌وه‌ و به‌ هه‌لیکۆپته‌رێک گوێزرانه‌وه‌، به‌ په‌له‌ له‌ سیناریۆیه‌کدا، که‌ سه‌دام خۆی ڕێکیخستبوو وه‌فدێک له‌ خزمانی حسێن کامیل چوونه‌ لای سه‌دام و داوایان له‌ سه‌دام کرد: سه‌رۆک تۆ له‌و به‌شه‌ خۆش بوویت که‌ مافی که‌سی خۆته‌ و ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر به‌شێک له‌ عه‌شیره‌ت (فاسد) بوو ده‌بیت چی لێبکه‌ین؟ سه‌دامیش ده‌ستوبرد ووتی ده‌بێت ئه‌و به‌شه‌ ببڕدرێته‌وه‌ به‌ مانایه‌کی دی یانی له‌ناویان به‌رن، ‌ دوای 24 کاتژمێر له‌ گه‌یشتنیان هێرشێکی دڕندانه‌ کرایه‌ سه‌ریان له‌ ماڵی باوکی حسین کامیل، له‌ (سه‌یدیه)‌ بوو که‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد، که‌ مامی حسێن کامیله‌ له‌ ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا دا و دوای شه‌ڕێکی خوێناوی قه‌ڵاچۆیانکردن، ئه‌مه‌ ئه‌و لێبوردن و په‌یمانی شه‌ره‌فه‌ بوو، که‌ سه‌دام دابوی به‌ حسێن کامیل! ئه‌مه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ بوو، که‌ ده‌کرێت وانه‌ی زۆری لێ هه‌ڵێنجین، ڕیککه‌و‌تن و بڕواکردن به‌ په‌یمان و گفتی که‌سه‌ تاک ڕه‌وه‌کان که‌ پێشینه‌یه‌کی خوێناویان هه‌یه‌ و‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک له‌ پێناوی مانه‌وه‌یندا له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و هه‌رگیز جێی متمانه‌ و باوه‌ڕپێکردن نین‌.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ کاک جه‌وهه‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ سه‌رۆک په‌رله‌مان و دواتر سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، که‌ تێکچوو له‌گه‌ڵ بارزانیدا یان ڕه‌خنه‌ی لیگرت و له‌ پۆسته‌که‌ی لابرا زیاتر له ‌به‌ره‌ی میلله‌ت نزیک بووه‌وه‌، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ببێته‌ جێی ئومێد بۆ چاکسازیی و گۆڕانێک، به‌ تایبه‌تیش کاک جه‌وهه‌ر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کی له‌سه‌ر نییه‌ له‌ ڕووی ده‌ستپاکی و داوێنپاکی و یه‌کێکه‌ له‌و که‌سه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی‌ به‌ خاوێنی ماوه‌ته‌وه‌ و جێی شانازییه‌، ژیانی ئێستاشی له‌ خانویه‌کی 100 مه‌تریدا له‌ گه‌ڕه‌کی غوڵام له‌ پیرمام له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ساده‌دا زیاتر ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، که‌ ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ نموونه‌‌ی که‌سێکه‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرا ببێته‌ پێشه‌نگی ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌یه‌، که‌چی له‌ناکاودا و له‌ پڕێکدا وه‌ک بڵاوکرایه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو پارتی، له‌سه‌ر چ بنه‌ما و چ خاڵێک له‌ کاتێکدا هه‌ر پێرێ بوو کاک جه‌وهه‌ر خاوه‌نی ئه‌م چه‌ند ده‌ربڕین و بۆ چوونانه‌ بوو، که‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی گه‌شن له‌ ژیانیدا:

ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی ئه‌م هه‌رێمه (پارتی‌و یه‌كێتی)ن‌، ئه‌گه‌ر به‌نیازی ریفۆرمن‌، ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌ خۆیانه‌‌وه‌‌و له‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ‌و حیزبه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن، ئینجا ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و كۆمه‌ڵگا، چونكه‌ قه‌یرانه‌كان‌و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌ كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه‌‌و تا دێت قوڵ‌و فراونتر ده‌بێت، له‌م هه‌رێمه‌ ئه‌زموونێكی په‌رله‌مانیمان‌ هه‌یه‌ وه‌لێ سه‌قه‌ته‌. نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌ وه‌لێ فه‌رزكراوه‌. ده‌زگایه‌ك هه‌یه‌ وه‌لێ روكه‌شه‌‌. توانا هه‌یه‌ وه‌لێ وه‌لاوه‌نراوه‌. ئیراده‌ هه‌یه‌ وه‌لێ لغاوكراوه‌.
له‌وه‌ش خراپتر ئه‌م سستێمه‌، غه‌رقی سستێمی ده‌سه‌ڵاتی نوخبه‌ی سیاسیی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌..!رۆسه‌كانی له‌ حیزبه‌كانه‌وه‌ دزه‌ی كردووه‌و له‌ سه‌ره‌وه‌ی به‌ره‌و خواره‌وه‌‌، هه‌ر چاكسازییه‌كیش ده‌بێت له‌وێوه‌ ده‌ستپێبكات چاكسازیی ئیراده‌‌و به‌رنامه‌ی ده‌وێت، به‌رنامه‌ش پره‌نسیپ‌و لێكدانه‌وه‌‌و ئامانج‌و مه‌وداو ئالیاتی ده‌وێت، ئالیاتیش شه‌فافیه‌ت‌و به‌دواداچوونه‌وه‌‌و پرس‌و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌وێت، ریفۆرم داخوازیی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ده‌یكات!

لێره‌دا گرنگترین و هه‌ستیارترین پرسیار، که‌ ڕوو به‌ ڕووی کاک جه‌وهه‌ر ده‌بێته‌وه‌ و ناتوانێت خۆی لێ لابدات ئه‌وه‌یه‌: به‌ڕێز له‌ ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیتدا له‌ په‌رله‌مان تاوانبارترین جه‌للاد که‌ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی گه‌نجه‌ بێبه‌خته‌کانی کوردی ده‌دا له‌ گرتووخانه‌ نهێنیه‌کانی پاراستنی به‌دناودا ئه‌ندامێکی ئه‌و په‌رله‌مانه ‌بوو، که‌ تۆ سه‌رۆکی بوویت، ئه‌ویش حسێن عه‌لی که‌مال ئه‌حمه‌د فه‌همیه‌‌ ناسراو به‌ حسێن په‌رله‌مان، ئایا هیچت کرد به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌للاده‌، که‌ سوور ئاگات له‌ تاوانه‌کانی بوو؟ ڕۆژێک ناوت هێنا به‌ هێماش بێت له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا، ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ چه‌ند جارێک چیرۆکی ئه‌و زیندانیانه‌مان باس کردوه‌، که‌ حسێن په‌رله‌مان ئه‌شکه‌نجه‌ی دابوون، که‌چی ئێستاش حسێن په‌رله‌مان بنه‌ماڵه‌ کردویانه‌ته‌ وه‌کیلی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا، له‌وانه‌شه‌ به‌ڕێزتان ده‌سه‌ڵاتتان نه‌بوو بێت به‌سه‌ر ئه‌و جه‌للاده‌دا، هه‌روه‌ها هێنانه‌وه‌ی که‌سێکی تاوانباری وه‌ک جه‌عفه‌ر کیمنکی که‌ ڕایکردبوو بۆ سوید و دانانی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌کی تری به‌ڕێزتان بوو, باشه‌ ئه‌مه‌ بیروبۆچوونی پیاوێکی سیاسی به‌ ئه‌زموونی سی چل ساڵه‌ بێت، ده‌بێت چ هێزێک وای لێکرد بێت له‌م ڕایانه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌ و بچێته‌وه‌ قوڕگی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌؟ ته‌نها ئه‌گه‌رێک که‌ مرۆڤ باوه‌ڕی پێبکات له‌ ئارادا بێت هه‌ڕه‌شه‌لێکردن و تۆقاندنه‌، گه‌ر وا نه‌بێت به‌داخه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامێک که‌ بۆ که‌سێکی وه‌ک کاک جه‌وهه‌ر جوان و شیاو نییه‌، که‌ بڵێین به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌زکردن له‌ کورسی و ده‌سه‌ڵات که‌ ئه‌و تا دوێنێ دژی بوو و ده‌یگوت: یه‌کێتی و پارتی ته‌نها لایه‌نن که په‌نا بۆ توندوتیژی ببه‌ن چونکه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنیان وه‌كو جاران نابێت و مه‌حاڵه‌''.، من هیوادارم ئه‌مه‌ وا نه‌بێت، ڕۆژانی داهاتووش زیاتر ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌بن، هیواداریشم بنه‌ماڵه‌ بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌و پیاوه‌ ڕێز له‌ ماندوو بوون و ته‌مه‌نی بگرن و په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر توند و تیژی و ده‌ستدرێژی و سیناریۆکه‌ی حسێن کامیل به‌ جۆرێکی تر له‌ کوردستان دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌!
له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌ مه‌وه‌ته‌وه‌ ‌ بڵێم ئێستا خوێنه‌ر زیره‌کانه‌ ده‌توانێت تێبگات بۆ ئه‌و ناونیشانه‌م بۆ ئه‌م وتاره‌م هه‌ڵبژاردوه.

کاک جه‌وهه‌ر خۆی گومانه‌کانی ڕه‌وانده‌وه‌:
له‌ به‌شی دووهه‌مدا ئاماژه‌م به‌وه‌ دابوو، که‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی لێدوانی کاک جه‌وهه‌ر بین، ئه‌وه‌ بوو خۆشبه‌ختانه‌ ڕۆژی 8-6-2009 به‌ ڕوونی خاڵی خسته‌ سه‌ر پیته‌کان و به‌ ته‌واوه‌تی خۆی یه‌کلا کرده‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌، که‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناو پارتی و سەبارەت بە گەڕانەوەشی بۆ ناو مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت "زیاتر لە شەش ساڵە هیچ پەیوەندییەكمان بە پارتییەوە نەماوە، بڕیاری واشمان نییە و، شتی واش لەئارادا نییە و باسیش نەكراوە‌"*. به‌مجۆره‌ هه‌موو گومانه‌کانی ڕه‌وانده‌وه‌ و جارێکی دی ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی میلله‌تدایه‌ و جارێکی دی ناچێته‌وه‌ نێو ڕیزی ئه‌و مافیایه‌ ، به‌مه‌ش سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمار ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیدایه‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵیی و بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌رز بنرخێنرێت و ده‌ستخۆشی لێبکه‌ین، بۆیه‌ ئێستا ده‌توانین به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی خۆمان بده‌ینه‌وه،‌ که‌ ئایا جه‌وهه‌ر نامیق هه‌ڵه‌که‌ی حسێن کامیل دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌؟
ئه‌مه‌ ناونێشانی به‌شی یه‌که‌م و دووه‌می وتاره‌که‌مان بوو، ده‌توانم بڵێین نه‌خێر سیناریۆکه‌ی حسێن کامیل دووباره‌ نابێته‌وه‌ به‌‌سه‌ر کاک جه‌وهه‌ردا و ده‌رفه‌ت نادات به‌ بنه‌ماڵه‌ سوود وه‌رگرن له‌م پڕۆپاگه‌نده‌ لاوازه‌ له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا. تێبینیه‌کی بچوکیش له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بوایه‌ کاک جه‌وهه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی دوایی له کوردستانپۆست، یان‌ هاوڵاتی یان ئاوێنه‌دا بڵاو بکردایه‌ته‌وه‌، نه‌ک ڕووداو که‌ ئاشکرایه‌ کێ له‌ پشتیه‌وه‌یه‌تی، کێش کۆمه‌کی دارایی ده‌کات، که‌ ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ن، به‌هه‌ر حاڵ له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو بێت که‌ به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌ و ئه‌وان زووتر په‌یوه‌ندیان پێوه‌ کردوه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ شه‌رمه‌زاریی و شووره‌ییه‌کی زۆره‌ بۆ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، که‌ ئه‌و درۆ زله‌ی کرد و بێباکانه‌ وتیڵ کاک جه‌وهه‌ر نامیق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نێو پارتی، هه‌واڵه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
***********************
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاسۆ ڕایگه‌یاند؛ "له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك بارزانی و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێكی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا، جه‌وهه‌ر نامیق سالم گه‌ڕایه‌وه‌ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی قبوڵكرا".**

ده‌نگوباس ئاسۆ: به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی‌ ئاسۆ، جه‌وهه‌ر نامیق سالم گه‌ڕِاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی قبوڵ كراوه‌ته‌وه‌ فه‌ره‌یدون جانڕۆیی زیاتر له‌سه‌ری ڕۆیشت و جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ڕاسته‌: ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراوی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام وتی: "ئێستا جه‌وهه‌ر نامیق پۆستی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه‌ و بۆ كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش جارێ دیار نییه‌ چ پۆستێكی ده‌درێتێ".

باشه‌ گه‌ر ئه‌مه‌ لێدوانی ئه‌ندامێکی لیژنه‌ مه‌رکه‌زی پارتی بێت و ئاوا به‌ ئاشکرا ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنێت ئیتر چیده‌مێنێته‌وه‌ بڵێین، له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌ریه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار (چاودێر) که‌ ئێستا هه‌واڵه‌که‌شیان له‌ ئه‌رشیفدا لابردوه‌ و ڕۆژنامه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح (ئاسۆ) وه‌ک هه‌نگیان له ‌داردا دۆزیبێته‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوکرده‌وه‌ ، له‌وه‌ش زیاتر ئاسۆکه‌ی به‌رهه‌م زیاتر بڕوات و جه‌خت بکاته‌وه‌ که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاسته‌:

ده‌نگوباس ئاسۆ: به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی‌ ئاسۆ، جه‌وهه‌ر نامیق سالم گه‌ڕِاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی قبوڵ كراوه‌ته‌وه...‌،**

دیاره‌ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ئه‌و که‌سه‌ نیه‌ بتوانێت لێدوانی وا بدات گه‌ر ده‌زگای پاراستن و بنه‌ماڵه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌و ئه‌رکه‌یان به‌و نه‌سپاردبێت که‌ به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق له‌که‌دار بکات، بنه‌ماڵه‌ و حیزبێک ئه‌مه‌ بێت پیشه‌یان له‌ درۆکردندا ئیتر چۆن خه‌ڵکی کوردستان متمانه‌یان پێده‌کات و ده‌نگیان ده‌داتێ، ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڕێز کاک جه‌وهه‌ر بڵێین گرێنه‌دانی چاره‌نووستان به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ کارێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه‌‌ و دواڕۆژی خۆتان له‌ سوتاندن پاراست و ئه‌م هه‌نگاوه‌تان له‌ خزمه‌تی میلله‌تدایه، سه‌رجه‌می خه‌ڵکه‌ باشه‌کان له‌گه‌ڵ ڕاستیدان و پشتیوانی هه‌ڵوێستی بوێرانه‌تانن.‌
تێبینی: وێنه‌ی کاک جه‌وهه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕووداوه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە