بۆ یه‌که‌م له جار دانپیانانێکی ڕاستگۆیانه‌ی مه‌سعود بارزانیدا: ئێمه ئه‌وه نیین، که تێمان گه‌یشتون!
Sunday, 26/12/2010, 12:00
ئه‌یوب بارزانی: پارتی له شاری هۆشیاردا جێینابێته‌وه و هیچ زه‌مینه‌یه‌کی بۆ سه‌وز نابێت.
ڕووناکبیر و سیاسه‌توان کاک ئه‌یوب بارزانی که ماسته‌ری هه‌یه له زانستی سیاسه‌تدا و له هه‌موو که‌س زیاتر شاره‌زای مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی، کوڕی شێخ بابۆیه ،که خۆی ئامۆزای مه‌سعود بارزانیه و زاواشیه‌تی و خوشکی مه‌سعود خێزانیه‌تی ،ئه‌وه پتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که به ئاشکرا و بێ پێچ و په‌نا
په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕاستیی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ده‌مێکه ئه‌و له‌وان گه‌یشتووه و خواریه‌کانیان شه‌ن و که‌و ده‌کات و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود جیا ده‌کاته‌وه له بارزانیه‌کان، به‌ڵام سه‌د ئه‌فسوس بۆ مێشک جامبوه‌کانی نێو پارتی، که مه‌کینه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان له‌کار که‌وتووه و به به‌کره‌ی ناڕاستیه‌کانی بنه‌ماڵه نه‌بێت ناکه‌وێته‌وه کار و ته‌نها به ده‌رزی قه‌وانه سواوه‌کانی بنه‌ماڵه ده‌که‌ونه گه‌ڕ.
کاک ئه‌یوب ده‌ڵێت: (ئ
هم بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا که هه‌یه، به هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندیی به خووڕه‌وشتی سروشتی بارزان و بارزانیه‌کانه‌وه نییه و دژی ڕه‌فتاری بارزانه)1.
با بزانین کاک ئه‌یوب ڕاستده‌کات یان مه‌سعود بارزانی، مه‌سعود بارزانی، که ده‌بڵ سه‌رۆکه ئه‌ویش دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی که به‌سه‌ر کوردیا هێناوه و دوای خه‌ڵه‌تاندنی ده‌یه‌ها هه‌زا له‌وانه‌ی وه‌ک ناله هه‌ورامی ده‌بێژن هه‌ر تۆمان گه‌ره‌که سه‌رۆک و غه‌یری تۆمان نه‌گه‌ره‌که، وا دواجار هێژا دانی‌نا به‌و راستیه‌دا که ساڵه‌های ساڵ بوو شارد بویه‌وه، فه‌رموو ئه‌وه‌تا هێژا دبێژێت:
(
ئێمە بنەماڵەیەكی زۆرین، یانی بۆ زانیاری ئێوە كە دەڵێن بنەماڵەی بارزان، ئێمە هەر پیاو لە هەزار كەس زیاترین. ئەگەر لەسەر بنەماڵەی ئێمە لەمیانەی بەرخودانی شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا حوكم دەدەن، ئێمە قبوڵمانە. ئەگەر حوكم لەسەر بنەماڵەی بارزانی و خەباتی بارزانیان لە ڕێگەی ئێمەمانان دەكەن، تكاتان لێدەكەم تووشی ئەو هەڵەیە نەبن. لەگەڵ ئەوەشدا كە ئێمە بنەماڵەیەكی زۆرین، وەكو هەر بنەماڵەیەكی دیكە خەڵكی باشمان تێدایە، ڕەنگە خەڵكی خراپیشمان تێدابێت. ئەمە شتێكی سرووشتییە، كە بنەماڵەیەك بوو بە هەزار كەس هەر هەموویان وەكو یەك نابن، ئیلتزامیان وەكو یەك نابێت، بەڵام ڕێبازی بارزانی ڕێبازی شێخ عەبدولسەلامە، ڕێبازی شێخ ئەحمەدە و ڕێبازی مەلا مستەفایە، ئی ئەمانەیە)2.
دیقه‌تی ئه‌و زمانه بازاڕی و ناشارستانیه بده‌ن که چۆن به‌ناو سه‌رۆکی وڵاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بچوکده‌کاته‌وه له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا و چۆن خێڵه‌کیانه شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که ئه‌وان بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆرن،
هه‌ر له پیاو له هه‌زار که‌س زیاترین، ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و تێڕوانینه دواکه‌وتوانه‌یه‌ی مه‌سعودی به‌ڕێز بۆ چه‌مکی نه‌ته‌وه و دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، توو ویژدانتان سه‌رۆک هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاوا خێڵه‌کانه بئاخفێت به‌رامبه‌ر نماینده‌کانی پارته‌که‌ی!! کاک ئه‌یوبیش ئاوا پارتی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:
(
ئه‌و شێوه حوکمه ئاغایه‌تییه‌ی سه‌رکردایه‌تی (پ.د.ک.) که له هه‌ولێر و بادینان پیاده ده‌کرێت، له شاری هۆشیاردا جێینابێته‌وه و هیچ زه‌مینه‌یه‌کی بۆ سه‌وز نابێت)1.
له‌و شانۆگه‌ریه گاڵته جاڕیه‌یی ئه‌م دواییه‌یی بنه‌ماڵه‌ی جه‌هل و نه‌زانیندا ئه‌مجاره‌ش مه‌سعود بارزانی که‌وته‌وه جوڵاندنی سۆزی ده‌روێشه شه‌یداکانی، که هه‌ر ئه‌و باب و که‌سیانه و با پێشیانکه‌وێت بارزانی، به‌ڵێ سه‌دام ئاسا، که چۆن ساڵی 1979 گه‌وره‌ترین کۆبونه‌وه‌ی ڕێکخست و ده‌ستی کرد به فرمێسک ڕشتن بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵه‌نه‌ی خۆی وه‌ک محه‌مه‌د عایش و غانم عه‌بدول جه‌لیل و....که یه‌که یه‌که ناوی ده‌خوێندنه‌وه و به شه‌ق و لێدان ده‌یانکردنه ده‌ره‌وه و دواییش هه‌ر ئه‌و شه‌وه هه‌مویانی قه‌لاچۆ کرد، نازانم بۆ که ئه‌و دیمه‌نه‌ی مه‌سعودم بینی بۆ یه‌کسه‌ر گرێمدا به‌و شانۆگه‌رییه‌ی سه‌دامه‌وه، ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه دیکتاتۆره‌کان له ڕه‌فتار و گۆڕانی سیمای ده‌موچاو و جوڵانی ده‌ست و په‌نجه و سیما و ده‌نگیاندا له‌و بۆنانه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه یان ئه‌وه نه‌سته که پێمان ده‌ڵێت ئه‌م دیکتاتۆرانه له یه‌ک سه‌رچاوه داتاشراون.
به‌ڵێ هێژا بینی پێوه‌نا و که‌وته جوڵاندنی سۆز و هه‌ست تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی، که یه‌که‌م جاره به‌و ڕاشکاویه دان به‌وه‌دا بنێت و به ئاشکرا بڵێت:
(
ئەگەر حوكم لەسەر بنەماڵەی بارزانی و خەباتی بارزانیان لە ڕێگەی ئێمەمانان دەكەن، تكاتان لێدەكەم تووشی ئەو هەڵەیە نەبن)2.
با واز له‌و زمانه کوردیه شه‌ق و شڕه‌ی بهێنین که پێی ده‌دوێت، ئه‌وه‌تا به ئاشکرا ده‌ڵێت ئێمه ئه‌وه نین که تێمان گه‌یشتون، ئێمه ئه‌و سومبولی به‌رخودان و پاکژیه نین که ئێوه‌ی تێنه‌گه‌یشتوو دوامان که‌وتون و وه‌ک بنێشت به به‌رگمانه‌وه نووساون و لێمان نابنه‌وه، ئێمه له ڕێبازی کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی لامانداوه و خه‌ڵکانێکی جیاوازین، تکاتان لێده‌که‌م به هه‌ڵه‌دا مه‌چن، ئه‌وان که‌سانێکی به‌رز بوون و ئێمه نه‌وی و نزمین، جگه له ڕاو و ڕووت و کورد کوشتن و چۆکدادان بۆ دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی تر هیچمان له هه‌گبه‌دا نیه، ئێوه ئه‌ی هه‌ڤاڵان و دۆستانی پارته پیره‌که دوای چی که‌وتون:
(
ئەگەر لەسەر بنەماڵەی ئێمە لەمیانەی بەرخودانی شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا حوكم دەدەن، ئێمە قبوڵمانە)2.
هه‌ر له میانه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ی که خودی خۆی و هه‌موو کورد هه‌ستی پێکردوه و باشیش ده‌زانن که چه‌ند خه‌ڵکی ئه‌وانی ناوێت و لێیان بێزارن و به هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ن که فڕێیانده‌نه زبڵدانی مێژوه‌وه، بۆیه بۆ ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره ناله‌باره و هه‌ڵمژینی ئه‌و ناڕه‌زاییه زۆره وه‌ک پیشه‌ی دیکتاتۆره بێزراوه‌کان ده‌ڵێت:
(
مرۆڤ ڕۆژێك خواحافیزی بكات كه‌خه‌ڵك بڵێ نا نه‌ك له جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێن ئه‌رێ كه‌ی له‌كۆڵمان ده‌بیه‌وه‌بنەماڵە تەكەتولات هەیە)2.
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو دایکانی کڵۆڵی جه‌رگ سوتاوی شه‌ڕه خوێناویه‌کانی خۆت و خه‌ره‌فاوه‌که‌ی به‌غدا ڕۆژانه سنگتان لێده‌کوتن و ده‌ست به نزاوه له یه‌زدان ده‌پاڕێنه‌وه نغرۆتان بکات و تا زووه قڵپ ببنه‌وه و تۆڵه‌ی ئه‌م هه‌موو بێدادی و ده‌ستدرێژیانه‌تان لێبکاته‌وه، ئه‌م وتانه‌ی دوایی هێژا به ته‌واوه‌تی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که بنه‌ماڵه چه‌ند له لێواری گۆڕه‌وه نزیکه و پاڵێکی قایمی ماوه، له به‌رامبه‌ریشدا کاک ئه‌یوب وه‌ک ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمیه‌کی به‌ئاگا وا شرۆڤه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای بنه‌ماڵه ده‌کات:
(
ده‌بینم که سه‌رکردایه‌تی به شێوه‌یه‌کی چه‌واشانه گه‌لی کورد به‌کارده‌هێنێت بۆ چه‌سپاندنی مه‌به‌سته شه‌خسی و بنه‌ماله‌ییه‌کانی خۆیان، ئه‌مه‌ش له ڕیی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی گشت ئیمتیازێکی دارایی و ڕامیاری و حکومی‌و مۆنۆپۆلکردنی گرێبه‌سته بازرگانی و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیان و داگیرکردنی زه‌وییه برفراوانه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها بڕیاردان له‌سه‌ر دانانی وه‌زیران له حکومه‌تی به‌غداو حکومه‌تی هه‌رێم. دانانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ده‌ستێوه‌ردان له دادگا و تاڵان و بڕینی ماڵ و سامانی گه‌ل. داپۆشینی ئه‌م کرده‌وه ناشرینانه به سیمایه‌کی جوان له ڕێی ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌کانه‌وه ده‌کرێت. ئه‌ندامانی ده‌ستنیشانکراویان له سه‌روو یاساوه‌ن، له کۆشک و ته‌لاری ڕازاوه‌ن، ڕاده‌بوێرن بیبێ ئه‌وه‌ی ترسیان له هیچ که‌سێک هه‌بێت. ئه‌و ده‌زگا داپڵۆسێنانه‌ش که هه‌یانه، ئاماژه‌ن بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌موو گۆڕانکارییه‌کانی دیموکراتی، بۆ هه‌موو بزاڤ و سه‌رهه‌ڵدانێکی چاوه‌ڕوانکراو. نه‌فره‌تترین حکومه‌ت ئه‌و حکومه‌ته‌یه که گه‌له‌که‌ی کۆیله بکات، ده‌ستی ناپاکی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ژیانیدا بگرێت. میلله‌ت وا لێبکات که له‌تاو نه‌بوونی و دابینکرنی تیکه‌ی ژیانی بۆ ماڵ و خێزانی ببته ملکه‌چ و سه‌رشۆڕ. ئه‌مه به‌ڕاستی دیمه‌نێکی نائاساییه له بارودۆخی ئێستای کوردستاندا. ژیانی ئێستای گه‌لی کورد له باشووری کوردستاندا، دیل و گیرۆده‌تی ده‌ستی په‌یداکردنی تیکه‌ی ژیانه)1.
سه‌رچاوه‌کان:
(1) لڤین،ژ:81
http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=5793&z=4&l=1(2)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست