کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خاڵ و خوشکه‌زا (د.خدر مه‌عسوم خدر) و (د. دلاوه‌ر عه‌لائوددین) به‌ جووته‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کوردستانپۆست!

Saturday, 14/08/2010, 12:00


گرفت و کاره‌ساته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه‌ کۆتاییان نیه‌ و هه‌رچی دیت و ئه‌وه‌نده‌ی تر کێشه‌کان ئاڵۆزتر ده‌کات، له‌ هه‌مووشی خراپتر کاتێک که‌سێک ده بێته‌ جێی ئومێد بۆ چاکسازی و هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت و که‌چی کات ده‌ڕواو هیچی دیار نابێت، له‌ سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌م ئه‌م وتاره‌ به‌ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌و تانه‌ وته‌شه‌ر له‌ که‌سایه‌تی  به‌ڕێزد.دلاوه‌ر نیه‌ ، ‌ ئه‌م وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌ به‌ پێی پلانێک که‌ له‌ مێشکی خۆیدا گه‌ڵاڵه‌ی کردوه‌ و خوازیاره‌  گۆڕانکاری بکات  و هه‌وڵده‌دات ڕه‌وتی زانست به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رێت و زانکۆکان به‌ره‌و ڕێگه‌یه‌کی ڕاست به‌رێت که‌ مایه‌ی دڵخۆشی و ده‌ستخۆشی لێکردنه‌ گه‌ر بگاته‌ ئامانج به‌ قۆناغ نه‌ک به‌ یه‌ک هه‌نگاو، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌کات و به‌ردی زۆر قورسیشی ده‌ست داوه‌تێ که‌ له‌ توانایدا نیه‌ به‌رزیان بکاته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش که‌ به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ته‌ی زانکۆ له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ وانه‌یه‌کی تێدا نه‌وتۆته‌وه‌و ستافی وانه‌بێژی نه‌بووه‌و و ئاگاداری وورده‌کاریه‌کان نه‌بووه‌،پێش هه‌موو شتێک پێویسته‌ ماڵه‌که‌ی خۆی که‌ دیوانی وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌تی ڕێکبخات و بیخاته‌ سه‌ر ڕاسته‌ ڕێ و گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌هێڵێت ئینجا ده‌ست بداته‌ کاره‌کانی تر، به‌ تایبه‌تیش که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه‌ ئاسته‌نگ ده‌خرێته‌ پێشی(2،1)، ئه‌وه‌ بۆ ساڵێک ده‌چێت دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵایه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌‌ به‌ قسه‌کردنه‌وه‌ خه‌ریکه‌  و سه‌رقاڵی به‌رنامه‌ بڵاوکردنه‌وه‌یه‌ چاره‌کی ئه‌وه‌ کاری نه‌کردوه‌ و ‌ نه‌یتوانیوه‌ یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی به‌رنامه‌کانی جێبه‌جێ بکات، خۆزگه‌ زه‌مانی برێمه‌ر ده‌بوو وه‌ک چۆن به‌ د.مه‌حموودی ووت هه‌ر بۆ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن باشه‌ بمانزانیایه‌ به‌م وه‌زیره‌ی که‌ بواری که‌س نادات زار بکاته‌وه‌ ده گوت چی؟هه‌رچه‌نده‌ نازناوی کاک دلاوه‌ر پڕۆفیسۆره‌ و ساڵانێکی زۆره‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ژی و ئاشنایه‌ به‌ که‌لتوری ئه‌و وڵاته‌ که‌چی که‌ هاته‌وه‌ کوردستان هه‌مووی له‌ بیر کرد و له‌وه‌ی پێش خۆی خراپتر ده‌رچوو، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌رهه‌م ساڵح ئاسا هه‌ر به‌ڵێنه‌ و ده‌یدات هیچی تر، بڕیاره‌کانی هه‌فته‌یه‌ک بڕ ناکات، ئیتر هه‌ر له‌ به‌کارهێنانی نازناوی قوتابی و خوێندکاره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ داخستنی کۆلیج و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌و بڕیاره‌ و کردنه‌وه‌ی زانکۆی جیهان به فه ‌رمی دوای ئه‌وه‌ی که ‌ چه ند‌ ساڵه کراوه یه‌ و ده‌ستبه‌کاره!! شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ وه‌زیرێک به‌ شان و باڵی باجگره‌کاندا هه‌ڵبدات و بکه‌وێته‌ ته‌ونی وه‌ها که‌سانێکه‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ه‌زیر ووتی: که‌س له‌ پڕێک نابێت به‌ کوڕێک و.......، هه‌موو که‌س ده‌زانێت نه‌وزاد باجگر ئاستی ڕۆشنبیریه‌که‌ی چه‌نده‌ و چۆن ئه‌کادیمیه‌که‌ ، خۆ نوکته‌کانی نه‌وزادی مام ئه‌لیاس ‌و ده‌نگه‌ تۆمارکراوه‌که‌ی له‌ فیستیڤاڵی باجگره‌کان که‌م مۆبایل هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێردا تێیدا نه‌بێت بۆ پێکه‌نین، خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌زانن ئه‌وانه‌ چۆن ئه‌و سامانه‌یان که‌ڵه‌که‌ کردوه‌، له‌وه‌ش ناشرینتر ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌ که‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا گیراوه‌ بزانن دلاوه‌ر عه‌لائوددین شانبه‌شانی کێوه‌ دانیشتوه‌، وێنه‌که‌ خۆی ده‌دوێت. 
 
 
پڕۆفیسۆر وه‌زیر دکتۆر دلاوه‌ر، نوری عوسمان، پشتیوان سادق!
قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتی زانستی و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ و ڕێگه‌پێدانی جارێکی تر،ده‌یان بڕیار و ده‌یان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ وه‌ک گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ زانکۆی سلێمانی و دوای ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره‌، گۆڕینی  ڕاگره‌کان  که‌ ده‌بوایه‌ له‌ یه‌کی ته‌مموزدا له‌ ڕاگری لا ببرانایه‌ و وه‌ستاندنی ئه‌م بڕیاره‌ش  تا 31ی ته‌مموز، له‌ هه‌مووشی خراپتر جێبه‌جێنه‌کردی ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن زانکۆی سه‌لاحه‌ددینی هه‌ولێر و زانکۆی پزیشکی هه‌ولێره‌وه‌ (1)، ئه‌مه‌ وه‌زاره‌ته‌‌ یان کارگه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌......خۆ سه‌د باره‌ کردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی ده‌رباره‌ی خوێندنی دکتۆرا و ماسته‌ر و تواناسازی له‌ میدیای کوردیدا پانتاییه‌کی فراوانیان داگیر کردوه‌، ئینجا ڕێنماییه‌کانی دبلۆم و ...‌.
 باشه‌ کێ بیستویه‌تی له‌ هه‌موو جیهانی پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتودا سه‌رۆک زانکۆیه‌ک 18 ساڵ له‌ پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵستانه‌که‌ی بارزانیدایه‌ و ڕێک له‌ زانکۆکه‌ی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌دایه‌ که‌ عیسمه‌تێک له‌ قۆنته‌راتچێتی کۆشکه‌کانی سه‌دامه‌وه‌ ده‌بێته‌ دکتۆر و قنج له‌سه‌ر کورسی پاشایه‌تی زانکۆی دهۆکدا ده‌مێنێته‌وه‌، نازانم بۆ ئه‌مه‌یان کاک دلاوه‌ر چ دبێژی، یان د.عه‌لی سه‌عیدێک که‌ به‌ پیری بوه‌ته‌ یه‌کێتی، ئه‌وه‌ی خه‌می بۆ نه‌خوات زانکۆی سلێمانیه، ئه‌و زانکۆیه‌ی به‌ ده‌ردێک بردوه‌ سیمای زانکۆی پێوه‌ نه‌ماوه‌، یان ئه‌حمه‌ دزه‌یی که‌ له‌ خه‌ویشدا نه‌یده‌ده‌ی ببێته‌ سه‌رۆک زانکۆ ، نازانم که‌ی سه‌رد دێته‌ سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ که‌ بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م زانست و زانکۆکاندا. 
 ئێستا نیوه‌ی بینای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ لایه‌ن‌ وه‌زیر و ده‌ورو به‌ره‌که‌یه‌وه‌ داگیرکراوه‌، زیاتر له‌ 10-15 که‌س له‌و بینایه‌ی که‌ وه‌زیری تێدایه‌ ئیشیان وه‌ک سکرتێره‌ و سکرتێریش نین، هه‌ندێکیان ته‌نها ئێشیان وه‌ڵامدانه‌وه‌ و ڕیکردنی ئی مه‌یڵه‌ بۆ وه‌زیر که‌ ده‌رکه‌وتوه‌ زۆربه‌یان ناخوێنێته‌وه‌ تا ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی دوایی که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌بینێت که‌  بۆی نوسیوه‌، زۆرینه‌ی ستافی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی که‌ وه‌زیر له‌ ده‌وری خۆی خڕی کردنه‌ته‌وه‌ ده‌بێت ویلاده‌ی کۆیه‌ بن گه‌ر ده‌ستنه‌که‌وت هه‌ولێر خراپ نیه‌، هه‌ر که‌ ده‌ستبه‌کار بوو دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمانی کۆنه‌ وه‌زیر فریای که‌وت و ستافێکی له‌وه‌ی خۆی بۆ ڕه‌وانه‌ کرد وه‌ک سکرتێر و قه‌ڵه‌م سڕی ، ئه‌م پڕۆفیسۆره‌ خۆی ئه‌کادیمیه‌ و که‌چی له‌ خۆی گۆڕدراوه‌ و بۆته‌ پاشا، بێزی نایه‌ت مامۆستاکانی زانکۆ له‌ دیوه‌خانه‌که‌یدا پێشوازی بکات و ده‌بێت پێش 2-3 هه‌فته‌ لێی بپاڕێنه‌وه‌ و Request letter  ی بۆ بنووسن و ڕه‌وانه‌ی ساراخانی سکرتێره‌ی بکه‌ن و ئه‌ویش که‌ی ئاره‌زووی کرد وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ، عه‌سرانی پێنج شه‌ممه‌شیان داناوه‌ بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌چنه‌ حزوری وه‌زیر به‌سه‌رهاتی سه‌یر ده‌گێڕنه‌وه‌، داواکار‌ ده‌برێته‌ ژوورێکه‌وه‌ که‌ ده‌رگای دیوه‌خانه‌که‌ی وه‌زیری لێوه‌ دیاره‌، داواکار یان تاوانبار له‌سه‌ر کورسیه‌ک داده‌نیشێت که‌ مێزێکی بچوکی ‌له‌ به‌رده‌مدایه‌ و کورسیه‌ک به‌رامبه‌ری دانراوه‌ که‌ جه‌نابی وه‌زیر له‌سه‌ری داده‌نیشت و له‌مسه‌ریشه‌وه ‌کورسیه‌ک بۆ د.بێریڤان خێڵانی دانراوه‌ که‌ ده‌سته‌ ڕاست و ده‌مڕاستی ئه‌م پڕۆفیسۆره‌یه‌، ئه‌م بێریڤانه‌ که‌م که‌س هه‌یه‌ بزانێت پێش ڕاپه‌ڕین له‌ کوێی کوردایه‌تیدا بوو که‌ له‌ به‌غدا کاری ده‌کرد! ئه‌م ژووره‌ ڕێک له‌ گرتوخانه‌ ده‌چێت که‌ به‌ندیه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ،به‌ په‌له‌ په‌ل و خیرایی به‌ کۆمه‌ڵێک گفتی ناڕاسته‌وه‌ داواکار یان تاوانبار ڕه‌وانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن خۆمان په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین وه‌ک ده‌ڵێن بالمشمش، هه‌ر له‌ کاتی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا که‌سێک به‌ کاغه‌زێکه‌وه‌ دێته‌ نزیک وه‌زیروه‌ وه‌ک هێمایه‌ک بۆ ته‌واو بوونی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ و وه‌زیریش به‌ خێرایی ده‌چێته‌وه‌ لای میوان و دۆست و ئه‌حبابه‌کانی له‌ دیوه‌خانی پاشادا، زۆربه‌ی هاوڕێ و دۆسته‌کانی که‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ شیراتۆنه‌ حه‌یاته‌که‌ ده‌بنه‌ میوانی هه‌رێم ، یان هه‌ندێکیانی وه‌ک ڕاوێژکاری وه‌زیر دامه‌زراندوه‌ که‌ فڕیان به‌سه‌ر کوردایه‌تیه‌وه‌ نه‌بووه‌ و نیه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕی و براده‌ری وه‌زیر بوون له‌ به‌ریتانیا، توو ویژدانتان ئه‌مه‌ وه‌زیرێکی ئه‌کادیمیه‌ یان سه‌رۆک هۆزه‌ و دیوه‌خانی هه‌یه‌. ئێستاش هه‌مووانی به‌ بابه‌تێکه‌وه‌ سه‌رقاڵ کردوه‌ و ده‌یه‌ها لیژنه‌ی بۆ دروستکردوه‌ که‌ دڵنیایی جۆریه‌ Quality assurance، من له‌م وتاره‌دا نامه‌وێت درێژه‌ به‌م بابه‌ته‌ بده‌م ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ده‌شێت ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م بابه‌ته‌ ی بدرێته‌ ده‌ست پێش هاتنه‌وه‌ی بۆ کوردستان له‌ له‌نده‌ندا  ………بوو بێت ‌ و زیاتر خه‌ریکی بژێوی ژیان بوو بێت وه‌ک له‌وه‌ی سه‌رقاڵی زانکۆ و تۆژینه‌وه‌ بێت، ئایا ئه‌و که‌سه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ کارێکی وا گرنگی بدرێتێ له‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتاندا، وه‌ک داوای cv له‌ خه‌ڵكی دی ده‌که‌ن هیوادارم چاوێک به‌ سی ڤی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌که‌تدا بخشێنیته‌وه‌ گه‌ر ده‌رفه‌تت هه‌بوو و مایته‌وه‌ وه‌ک وه‌زیر، چونکه‌ ئێستا ده‌نگۆی لابردنتان له‌سه‌ر کار یان ناچارکردنتان به‌ ده‌ستکێشانه‌و له‌ ئارادایه‌ وه‌ک هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن(1،2).ئه‌م وه‌زیره‌ که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو ئه‌وه‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ووت ڕه‌خنه‌ی توند و زبر بوو، له‌ کوردستانپۆستیشدا وتاره‌کانیمان دیوه‌، که‌چی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی مایسدا، ئه‌م وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌ ‌ له‌ کۆلیجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی له‌ به‌کره‌جۆ  که‌وته‌ ‌هێرشکردنه‌ سه‌ر کوردستانپۆست و په‌لاماردانی، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا مامۆستایه‌ک به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستابوو مۆبایلێکی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، وه‌زیر هاواری لێکرد ئه‌و مۆبایله‌ لابه‌ ئه‌ته‌وێت ده‌نگم تۆمار بکه‌یت و بینێریت بۆ کوردستانپۆست! له‌ هه‌مووشی ناشیرینتر ڕاگری کۆلیجی کشتوکاڵ د.مه‌ی جاف بوو که‌ به‌ خه‌ویش نه‌ده‌بووه‌ ڕاگر گه‌ر خزم خزمێنه‌ نه‌بووایه‌، نه‌ڕاندی به‌سه‌ر‌ ئه‌و مامۆستایه‌دا، خۆ د.عه‌لی سه‌عید که‌ سه‌رۆکی زانکۆیه‌ له‌م مه‌سه‌لانه‌دا که‌ڕ و لاڵه‌، پیاوێک به‌ شه‌ست ساڵی بیکه‌نه‌ حیزبی له‌به‌ر کورسی ئه‌بێ چۆن که‌سایه‌تیه‌ک بێت ، کاکی وه‌زیر بۆ له‌ د.عه‌لی سه‌عید ناپرسی بۆچی مانگانە 18 ملیۆن دینار ده‌دات به‌ کرێی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زانکۆ به‌ پاس له‌ کاتێکدا زانکۆ 45 پاس ئۆتۆمبێلی‌ تایبه‌تی‌ ڕیز کردوه‌ و دیمه‌نی ناو زانکۆیان کردوه‌ به‌ گه‌راج(3).
 

ئه‌م زاته‌ کێیه‌ وا پڕۆفیسۆر و د.عه‌لی سه‌عید له‌ ته‌حیه‌دا به‌رزه‌ پێ بۆی وه‌ستاون؟

  ئه‌مانه‌ن ئه‌کادیمی و پڕۆفیسۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و گه‌نده‌ڵن، ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌کی زۆریشه‌ هه‌رچی سه‌ر ده‌کات به‌ ژووره‌که‌ی خاڵی دلاوه‌ردا له‌ کۆیه‌ یانی د.خدری مه‌لا مه‌عسوم بێ سێ و دوو ده‌که‌وێته‌ جوێندان به‌ کوردستانپۆست که‌ هه‌ر له‌ خۆی دێت ئه‌و گه‌وهه‌رانه‌ له‌ زاریه‌وه‌ بێنه‌ ده‌رێ، به‌ راستی شه‌رمه‌ کورد خاوه‌ی ئه‌م پیاوانه‌ بێت، نازانم کوردستانپۆست چی لێکردون وا ئه‌وه‌نده‌ زاریان پیسه‌ به‌رامبه‌ری،  چاکتر وایه‌ دلاوه‌ر عه‌لائودین خه‌ریکی دیوانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بێت که‌ نوسراوی تێدا قووت ده‌درێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌ کارامه‌که‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان که‌ به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی کارگێڕی و داراییه‌ و له‌ جیاتی وه‌زیریش واژۆ ده‌کات و به‌ فاشیلترین که‌س داده‌نرێت فڕی به‌سه‌ر جمهوریه‌ته‌وه‌ نیه‌ و حیزب له‌ هیچه‌وه‌ کردویه‌تیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ، که‌سێکه‌ ئه‌وه‌ی نه‌یزانێت کاری یاساییه‌ و به‌ میزاج کاروباره‌کان ڕای ده‌کات، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیر خۆیدا وه‌ک دیاریه‌کی گرانبه‌ها و ده‌گمه‌نی گه‌نده‌ڵی هاتۆته‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ وکه‌م نوسراو هه‌یه‌ به‌ مانگێک بێته‌ ده‌رێ گه‌ر 4 مانگ نه‌خاێنێ یان بزر نه‌بێت له‌ ژوره‌ سیحراویه‌که‌یدا‌ که‌ مامۆستاکان ناویان ناوه‌ سیگۆشه‌ی په‌رمۆدا، به‌شی خۆیه‌تی سه‌ر‌ۆکایه‌تی زانکۆکان تووشی ده‌رده‌سه‌ری بوون به‌ ده‌ست ئه‌م نه‌زانه‌وه‌ و ئه‌رکێکی زۆری خستونه‌ته‌ سه‌ر به‌ بزرکردنی ئه‌و نوسراوانه‌ که‌ ده‌بێت دووباره‌ و سێ باره‌ ڕه‌وانه‌ی که‌نه‌وه‌ بۆ لای ، کاتێک که‌ که‌سێک ده‌یه‌وێت ئه‌م پیاوه‌ ببینێت سکرتێرێکی داناوه‌ له‌ بێڕێزی زیاتر هیچ وه‌ڵامێکی نیه‌ بۆ به‌رامبه‌ر و یه‌که‌م پرسیاری ئه‌وه‌یه‌ : تۆ به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ناسی هاوڕێته‌ گه‌ر وه‌ڵام به‌ به‌ڵێ بوو ده‌رگا کراوه‌یه‌ گه‌ر نه‌تناسی ئه‌وا کوڕه‌که‌ی ڕه‌مه‌زان سه‌رقاڵه‌ و کاتی نیه‌، ئه‌مه‌یه‌ ڕه‌فتاری فه‌رمانبه‌ره‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ت کاکی پڕۆفیسۆر به‌ڕێزم،  به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیرر ده‌توانێت به‌دوادا چوون بکات له‌م ڕوه‌وه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ڕاست نیه‌ لای و بڕوای پێی نیه‌، بۆیه‌ وا چاکه‌ پێش هێرشکردنه‌ سه‌ر خه‌ڵکی و به‌ تایبه‌تی میدیای ئازاد و بوێر وا باشتره‌ سه‌ردانی نهۆمه‌که‌ی سه‌رو دیوه‌خانه‌که‌ت بکه‌یت، تا بزانیت له‌و لای دیوه‌خانه‌وه‌ چ باسه و که‌مێک له‌و چه‌وتیانه‌‌ ڕاست بکه‌یته‌وه‌‌!!
 (1)    http://destur.net/hewal/kurdistan/905-dlawar-aladin-xwendni-balla.html
 (2)    http://www.knewsdaily.org/direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=2002
 (3)    http://destur.net/hewal.html?start=10
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە