کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م تاوانباره‌ بناسن: حه‌سه‌نی عه‌به‌ی قیروان که‌ به‌ حاکم حه‌سه‌ن ناسراوه‌، حاکمی لقی چواره‌، کاتی خۆی به‌ ڕاسپارده‌ی که‌ریم جوم

Friday, 01/04/2011, 12:00


چالاکوانانی کود له‌ وڵاتی سوید کارێکی باشیانکرد که‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی ئه‌و وڵاته‌یان هێنایه‌ سه‌رای ئازادی، چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌موو کات له‌وه‌ ترساوه‌ که‌ سه‌رکوتن و داپڵۆسینه‌کانی دژی هاوڵاتیانی کورد نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌یه‌کی نهێنیدا بمێنێته‌وه‌ و که‌س ئاگادار نه‌بێت له‌ نێو دۆزه‌خه‌که‌ی ئه‌واندا چی ده‌گوزه‌رێت، له‌وه‌ش باشتر ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ که‌ له‌ ئارادایه‌ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی که‌ له‌ لقی چواری پارتیه‌وه‌ گه‌نجانی بێ چه‌ک و بوێر و ئازای گه‌له‌که‌مانیان خه‌ڵتانی خوێنکرد، به‌ تایبه‌تی زۆر له‌و تاوانبارانه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانیان هه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌نده‌ران که‌ هه‌وڵه‌کان چڕ بکرێنه‌وه‌ و پۆلیس و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌کان ئاگادار بکرێنه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌و تاوانباره‌ کوردانه‌ی که‌ له‌ هه‌مان کاتدا هاوڵاتی ئه‌وروپین، ئه‌وه‌ی سه‌یری لیستی ناوه‌کان بکات بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ زۆریان له‌و تاونبارانه‌ هاوڵاتی ئه‌ڵمانی و سویدی و هۆڵه‌ندین، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی هاوڵاتیانی ڕاکێشاوه‌ له‌ هه‌نده‌ران و له‌ کوردستان ناوی دوازده‌ هه‌مه‌ له‌و لیسته‌ی که‌ کوردستانپۆست* بڵاویکردۆته‌وه‌، ئه‌م که‌سه‌ ده‌بێت تاوانه‌که‌ی چه‌ند قاتی تاوانباره‌کانی دی بێت و ده‌بێت بکرێته‌ نموونه‌ بۆ مێژوو تا که‌سێکی وه‌ک ئه‌و جارێکی تر زاتی ئه‌وه‌ نه‌کات تاوانی وا ئه‌نجام بدات، ئه‌و که‌سه‌ حه‌سه‌نی عه‌به‌ی قیروانه‌ ناسراوه‌ به‌ حاکم حه‌سه‌ن، حاکمی لقی چواره‌، کاتی خۆی به‌ ڕاسپارده‌ی که‌ریم جومعه‌ی تاوانبار دامه‌زراوه‌ له‌ لقی تیرۆر، زه‌مانی سه‌دامی گۆڕ به‌ گۆڕ یه‌کێک بوو له‌و به‌عسیانه‌ی که‌ له‌ناو دادگای سلێمانیدا ناسرا بوو وه‌ک به‌عسیه‌کی سوک که‌چی ئێستا له‌ ژووره‌ تاریکه‌کانی لقی تیرۆره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی کوشتنی جگه‌رگۆشه‌کانمان ده‌کات له‌ ئێواره‌ شومه‌که‌ی به‌ر لقی تیرۆره‌وه‌ له‌ 17ی شوباتدا، ویژدانی چ دادوه‌رێک له‌ دونیای دواکه‌وتو و پێشکه‌وتودا قبوڵ ده‌کات جگه‌ له‌ دۆزه‌خه‌که‌ی دوو تاوانباره‌که‌ نه‌بێت که‌ حاکم بیت وده‌ست درێژی وا بکه‌یت و تاوانی وا گه‌وره‌ دژ به‌ هاوڵاتیانی کورد ئه‌نجام بده‌یت، جه‌نابی حاکم بۆچی و کاری چی بوو ئه‌و ئێواره‌یه‌ وا له‌ لق خزا بوو، ئایا شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی دادوه‌ر دادگایه‌ یان باره‌گای داپڵۆسین و تیرۆر، له‌بری ئه‌وه‌ی کار بکات بۆ سه‌روه‌ری یاسا که‌چی خۆی یاسا ده‌خاته‌ ژێر پا، ئه‌م کورده‌ هۆڵه‌ندیه‌ وه‌ک زۆر له‌ تاوانباره‌کانی نێو ئه‌و لیسته‌ ئه‌ویش له‌ دوای قه‌سابخانه‌که‌ی به‌ر لقی چواره‌وه‌‌ له‌ سلێمانی ڕایکردوه‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران و دیار نه‌ماوه‌ له‌ ترسی تۆله‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ په‌له‌و بێ دواکه‌وتن چالاکوانه‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بیده‌نه‌ دادگا تا له‌ هۆڵه‌نداش ڕاینه‌کردوه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه‌ ئه‌وێش جێ بهێڵێت.

*ناوی به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاو و چه‌کداره‌کانی لقی چوار ناسراوه‌ به‌ (ئه‌منه‌ زه‌ره‌د)ه‌که‌ی پارتی

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1b013a2a

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە