نهێنی و قۆناغه‌کانی پلان B ی دوێنێی پاراستن له گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا!
Sunday, 26/07/2009, 12:00
به پێی هه‌موو ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی که له زۆربه‌ی په‌یامنێری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و چاودێره‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه گزی و ساخته‌کاریه‌کانی لیستی ده‌سه‌ڵات له دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێوه ده‌ستی پێکردوه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و بنه‌ماڵه‌دا له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی زۆربه‌ی قه‌زا و ناحیه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆکدا، با په‌رده هه‌ڵده‌ینه‌وه و بزانین چۆن و که‌ی ئه‌و ساخته‌کاریانه ده‌ستی پێ‌کرد؟ دوێنێ 25-7-2009 و دوای چه‌ند کاژێرێک له سلێمانی و گه‌رمیان ناوه‌نده‌کان چڕیه‌کی هێجگار زۆریان به‌خۆوه دی ، سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ر به ڕێک و پێکی و ئارامی ده‌چوونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و له به‌رامبه‌ردا پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌کانی ڕێژه‌ی ده‌نگدان تیایدا ئه‌و تین و گوڕه‌ی نه‌بوو و نه‌ده‌گه‌یشته 40%، ئه‌م ڕێژه که‌مه پاراستنی به‌دناوی سه‌رسام کرد و به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د زاوێتی په‌یامنێری که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی ئه‌لجه‌زیره له نیوه‌ڕۆدا و ڕاسته‌وخۆ له هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ده‌نگدان له سلێمانی قه‌ره‌باڵغیه‌کی زۆر به خۆیه‌وه ده‌بینێت و له هه‌ولێر کزه، هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی له‌وه کرد که له هه‌ولێر گه‌ڕانی هاتوچۆی ئوتومبیل قه‌ده‌غه کراوه و ئه‌مه‌ش کێشه و گرفتێکی مه‌زنی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوه له‌و گه‌رمایه‌دا و له‌وانه‌یه هۆکه‌ی گه‌رما و قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌ڕانی ئه‌وتومبێل بێت، هه‌ر دوای ئه‌م ڕاپۆرته ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ر و ساخته‌کاره‌کانی پاراستن که‌وتنه بێداری و به ئاگا هاتن و که‌وتنه خۆ بۆ جێبه‌جێکردنی پلانی B، ئه‌م پلانه چه‌ند قۆناغێکی بۆ دانرا بوو و نه‌خشه‌ی ته‌واوی بۆ کێشرا بوو پێشوه‌خت، ئه‌وه بوو له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا و له‌ناکاو و یه‌کسه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ماشێنه‌کانیان لابرد به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن، که بۆ تا نیوه‌ڕۆ و پێش راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د زاوێتی هاتوچۆ به ماشێن قه‌ده‌غه بوو به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆ لابران؟ یان بۆ ته‌نها له هه‌ولێر ئه‌م بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنه هه‌بوو؟ ئینجا هه‌نگاوی دووهه‌می پلانىB تایبه‌ت به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وه بوو هه‌موو ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ناوخۆ و سه‌رته‌لایته‌کان که‌وتنه وروژاندنی بابه‌تێک له ناکاوو و کتوپڕدا ئه‌ویش ئه‌وه بوو که گوایه ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆر له هاوڵاتیان ناویان له کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نه‌هاتۆته‌وه و بێبه‌ش ده‌بن له ده‌نگدان و ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزرێته‌وه، ئه‌م ده‌هۆڵ لێدانه دوو تا سێ کاژێر به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و ماوه پێویسته بوو که ده‌زگاکانی پاراستن پێویستیان بوو تا خه‌ڵكه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و به فاس مه‌ره‌که‌به‌که‌ی په‌نجه‌یان بسڕنه‌وه و له ده‌وری لقی دوو له هه‌ولێر و ناوچه‌کانی دی کۆیانکردنه‌وه و ئینجا پاسێکی زۆریان ئاماده کرد بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان و بوو به گه‌ڕه‌لاوژی و هاوار گوایا ئه‌مانه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن که ناویان نه‌هاتۆته‌وه و ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن و مافیان نه‌فه‌وتێ، له هه‌مان کاتدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمسیۆندا هه‌نگاوی سێهه‌می پلان B که‌وته جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌وه بوو له کاژێری پێنج و نیوی عه‌سردا بڕیاردرا که ماوه‌ی ده‌نگدان یه‌ک کاژێر درێژ بکرێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ی کۆمسیۆن له کاتێکدا درا که هیچ ڕاوێژێک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیسته‌کاندا نه‌کرا و ڕوون نه‌بوو ئایا پێویست به‌و درێژکردنه‌وه‌یه ده‌کات یان نا؟ ئینجا هه‌نگاوی چوارهه‌م که‌وته جێبه‌جێکردنه‌وه که له هه‌مووی سه‌رسوڕهێنه‌ر تر بوو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمسیۆن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ناوه‌نده‌کاندا که پێشوه‌خت پاراستن کاری له لایه‌نه‌دا کرد بوو که‌وتنه دابه‌شکردنی هه‌زاران فۆرمی ئاماده کراو که ناویان لێنابوو فۆرمی ژماره 111 ده‌یاندا به‌و هه‌واداران و خه‌ڵکه زۆره‌ی خۆیان که هێنابوویانن بۆ ده‌نگدان و گوایا ناویان نه‌هاتۆته‌وه، له هه‌مان کاتدا بۆ هه‌ریه‌که‌یان ناوێکی وه‌همیان دانا بوو که له ناسنامه‌ی باری که‌سێتیه‌کی مزه‌وه‌ردا نووسرا بوو، ئیتر ئه‌وه بوو ئه‌وانه ڕێگه‌یان پێدرا ده‌نگ بده‌ن به لێشاو و ئه‌و هه‌موو ساخته‌کاریه پڕ له شه‌رمه‌زاریه‌یان ئه‌نجامدا وه‌ک پیشه‌ی پێشینیان و به‌مه‌ش ئه‌و پڕۆسه جوان و ئارامه‌یان پیسکرد و تێکدا، لێره‌دا ده‌بێت لیسته‌کان به په‌له و بێ دواکه‌وتن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌نه‌وه که ده‌بێت هه‌موو ئه‌و فۆڕمانه‌ی ژماره 111 کۆبکرێنه‌وه و به‌راوردی ناوه‌کانیان بکرێت له‌گه‌ڵ تۆماره‌کانی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌کانی باری که‌سێتیدا و بزانن ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌و فۆڕمانه‌یان پڕ کردۆته‌وه هه‌ن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه یه‌ن ساخته‌ن و که‌سی بن تارمایی و شه‌به‌ح و وه‌همین ، ده‌بێت کۆمسیۆن بخرێته ژێر پرسیاره‌وه بۆچی پێشوه‌خت ئه‌و فۆڕمانه‌ی ئاماده کرد‌و به‌و ژماره زۆره و ئایا ئه‌م فۆڕمی 111یه ئه‌وان چاپینکردوه؟ ئایا چه‌ند که‌س ده‌یزانی که فۆڕمێکی وا هه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا؟! یان ئه‌و هه‌زاران کۆپیه چۆن وا به سانایی دراوه به‌وانه؟ ئه‌ی بۆچی فۆرمی تۆمارکردنی سکاڵا چوو بووه قاتی و به هیچ کلۆجێک په‌یدا نه‌ده بوو؟ ئایا ئه‌مانه هه‌مووی پرسیاری به‌جێ نین که ئاڕاسته‌ی ئه‌و کۆمسیۆنه ته‌ره‌فداره بکرێت، باشه فه‌ره‌ج میرزا بۆچی هه‌ر که پرسیاری ئه‌و سکاڵایانه‌ی لێده‌که‌ن یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت کوا به‌ڵگه، کوا وێنه، له کاتێکدا ده‌زانێت که وێنه‌گرتن قه‌ه‌غه بوو له‌و نێوه‌ندانه‌دا! باشه چۆنه وا کۆمسیۆن ئه‌مجاره وا چالاکه و له کاتێکی پێوانه‌ییدا مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه قورسه‌دا کرد و وا به سانایی کێشه‌ی ئه‌و هه‌زارانه‌ی که پاراستن هێناونی وا زوو چاره‌سه‌رکرد که‌چی جاران که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا کێشه‌ی زۆر که‌متر و سانا تر و ژماره که‌متر ڕوویده‌دا نه‌تانده‌توانی چاره‌سه‌ری بکه‌ن، کۆمسیۆن جێگای گومانێکی زۆره به تایبه‌تی که سه‌رۆکه‌که‌ی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی بووه له به‌غدا و ساڵانێکی پێشتریش جگه له قوتابیه‌کی ته‌نبه‌ڵی کۆلیژی چاندنی زانکۆی سلێمانی زیاتر که‌سێکی ئه‌وه‌نده به‌هێز و بلیمه‌ت و زیره‌ک نه‌بووه تا به لێوه‌شاوه‌یی خۆی بکرێته سه‌رۆکی کۆمسیۆنێکی وا گرنگ و بڕیارده‌ر له‌سه‌ر چاره‌نووسی پڕۆسه‌یه‌کی وا گرنگ گه‌ر پاراستن و بنه‌ماڵه پشتیوان و یاریده‌ری نه‌بووبن، شه‌رمه‌زاری و ڕوو ڕه‌شی بۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌مجاره‌ش کوردیان به‌ره‌و لیست ڕه‌ش برد و ئه‌م به‌پیره‌وه‌چوون و خۆشی و ئارامیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌یان لێتێکداین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕسواییه‌کی بێ وێنه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک په‌نا به‌رێته پلانی وا گڵاو و دوور له دیموکراسی ، لێستی گۆڕان که که‌وتبوه به‌ر شاڵاوی ده‌ستدرێژی زۆر که‌چی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا گۆڕان بتاندا به زه‌ویدا، دکتۆر که‌مال میراوده‌لی به مانگێک توانی نزیکه‌ی له‌سه‌دا 35 تا 40ی ده‌نگه‌کان بۆ خۆی بپچڕێت ، که چی سه‌رۆکێک به‌و هه‌مووو ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ر و ملیۆن دۆلاره‌وه ته‌نها بتوانێت له سه‌دا 15 تا 20 ی ده‌نگی گزی زیاتر به ساخته‌کاری ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، داڕزینه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک ئاوا بیه‌وێت بۆ 4 ساڵی تریش حوکمی گه‌لێک بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست