ژیاندنه‌وه‌ی شانه چه‌کدار و ڕێکخستنه نهێنیه‌کان تاکه زامنه بۆ خلۆر بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه
Saturday, 21/08/2010, 12:00
به‌شی یه‌که‌م
وه‌ک جاران بێستان به‌ره‌ڵڵا نیه ئه‌م دووگه چه‌وره بێ به‌ڵا نیه زۆرداریی و نایه‌کسانی گه‌یشتۆته هه‌موو سوچ و قوژبنێکی کوردستان، به تاڵانبردن و دزینی سامانی گشتیی سه‌رزه‌وی و بن زه‌وی به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه ئاشکرا و ڕوونه، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی قیاده‌ی موه‌قه‌ته نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی هێژا بنێرێت ((گه‌ر رێگایه‌کی دیکه‌م شک ببردایه له‌و بروایه‌دا بوم په‌نام وه‌به‌ر ئه‌م نامه کراوه‌یه نه‌ده‌برد به‌ڵام غه‌در ناچاری کردم لێره‌وه لهدرگاتان بده‌م ، به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆک له کۆتایی 1979 وه به‌بێ دابران له‌سه‌نگه‌ری شه‌رف مه‌ندانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستاندام و وه‌ک هه‌مو پێشمه‌رگه‌یه‌ک دڵسۆزانه ئه‌رکی سه‌رشانم ئه‌نجام داوه‌و له کاروانی رێبازی پیرۆزی بارزانی رێبوارێکی به‌ئه‌مه‌ک و دڵسۆزێکی خاک‌و نیشتیمانه‌که‌م بووم...... ئێستاش له په‌نای ئه‌م ئه‌زمونه ده‌وڵه‌مه‌ند و شکۆداره‌دا خاوه‌نی شه‌ش سه‌ر خێزانم و نه‌داری زۆری بۆ هێناوم و به‌هۆی فهقهراتهوه توانای کرێکاریشم نیه و ته‌مه‌نیشم مساعید نیه گه‌ر نا په‌نام وه به‌ر نامه‌یه‌کی له‌م جۆره نه‌ده‌برد گه‌ر به‌راست لێم وه‌ربگریت ، له‌مه زیاتر ناچمه سه‌ر هیچ باسێکی دیکه چون دڵنیام ئه‌م نامه‌یه به‌سه))1 هه‌زاره‌ها نموونه، زۆربه‌مان ئه‌و چیرۆکه خه‌مناکه‌ی ئه‌و گه‌نجه کورده‌مان خوێنده‌وه که جه‌للاده‌کانی بنه‌ماڵه له سوریا به چ ده‌ردێکیان بردوه و له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه: (مەحمود گەرگەرى، ئەو پیاوەى که منی وه‌ک مۆساد به موخابەراتى سوریا فرۆشت)2، له کوێێ دنیدا ده‌سه‌ڵات وا له هاوڵاتی خۆی ده‌کات و هاوزمانی خۆی به‌ره‌و مه‌رگ ڕه‌وانه‌ی ده‌کات له کاتێکدا که چڵکاوخۆرێکی بنه‌ماڵه وه‌ک زه‌عیم عه‌لی له ئوتێل مۆناکۆی عوسمان شوانی وه‌زیره کارامه‌که‌ی یه‌کێتیدا که له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی هه‌ولێر که‌رکوکه له یه‌ک شه‌ودا 47 ده‌فته‌ر دۆلار بدۆڕێنێت، ئا ئه‌مه‌یه بێدادیی و ئا ئه‌مه‌یه به‌هه‌شته‌که‌ی هێژا!!
ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌که‌ی زه‌عیم عه‌لی له‌و شه‌وه‌ی مۆنکۆ پاڵاسدا!
یان دوو وه‌زیری خانه‌نشین هه‌ر یه‌ک له په‌روین بابه‌کر که مامه جه‌لالی به شێره‌ژن بانگی ده‌کات و دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمانی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌وه‌وه نه‌وه‌ستن که مانگانه 5000 دۆلاری خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، که‌چی ئێستا بونه‌ته فه‌رمانبه‌ر له کۆمپانیای نۆکان و له‌وێش 5000 دۆلار وه‌رده‌گرن مانگانه، ئێستا په‌روین خان به‌رپرسی وه‌زیری په‌رورده‌ی پێشوه له نۆکان!! که ئێستا بوه‌ته ماڵی دووهه‌می وه‌زیره لێکه‌وتوه‌کانی یه‌کێتی!
پیشه نوێکانی وه‌زیره لێکه‌وتوه‌کان: دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان(و
.په‌روه‌رده)، په‌روین بابه‌کر(و. پیشه‌سازی)3 : بازرگانی و کۆمپانیا یان
عوسمان شوانی(و. پلاندانان) ئوتێل و قومارخانه.
بڕواننه وه‌زیری وڵاتان دوای خانه‌نشینی بیره‌وه‌ری و ئه‌زموونه‌کانیان ده‌نوسنه‌وه، یان ده‌بنه ئه‌ندامی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و پۆستی به‌رز ده‌پچڕن به لێهاتوویی خۆیان و سه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌رز ده‌که‌نه‌وه، سه‌یری ئاستی نزمی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی کورد بکه‌ن چۆن بۆ مادده سه‌ر دائه‌نه‌وێنن، هه‌ندێکیان خاوه‌نی چه‌ند کۆمپانیایه‌کن و خه‌ریکی بازرگانین و هه‌ندێکیشیان سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی مه‌لها و قومارخانه‌ن!! ئه‌مه‌یه داڕمانی هه‌موو به‌هاکان، په‌روین بابه‌کر به خۆی و مێرده‌که‌ی 15000 دۆلار مانگانه مووچهیانه، که ده‌کاته مووچه‌ی 30 فه‌رمانبه‌ر گه‌ر مانگی 500 دۆلاریان هه‌بێت، گوناهن کۆشێک مناڵیان به‌سه‌را که‌وتوه، ئه‌مه‌یه نا عه‌داله‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، به سه‌دان نموونه له‌به‌ر ده‌ستدان که به هه‌وانته مووچه‌ی به‌رزیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه، که‌چی پێشمه‌رگه‌یه‌کی داماو دوای ته‌مه‌نێک قوربانیدان و نه‌خۆشی به شه‌ش سهرخێزانهوه مووچه‌یه‌کی پێ ڕه‌وا نابینن، بڕواننه شێخی خرهفاوهکان مه‌لای لاجانی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر له چ خۆشگوزهرانیهکدایه، به‌ڵام به‌بێ ویژدانی ده‌ژی، که‌چی ئه‌وه‌ی له سه‌روسیما و ده‌م و چاوییدا نه‌بێت ڕووخۆشیه، تو ویژدانتان له مۆزهخانهشدا پیاوی وا مڕومۆچ ماوه!
ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه که مه‌سعود بارزانی زمانی به‌کارده‌هێنێت و کردویه‌تیه مقاشی ده‌ستی بۆ هێرشکردن وقسه‌ی نابه‌جێ
وا ئێستاش هاوتاکه‌ی مه‌لا، جنێوفرۆشهکهی هۆمه‌ر فه‌تاح و گوته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌ت جه‌مال عه‌وڵا به‌م ڕه‌مه‌زانه له گرتوخانه‌دایه و به‌ڕۆژوه و له جێودان که‌وتوه، نوخشه بێت له‌وانی دوای ئه‌و.
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕه‌که‌ت پیره‌مێردی نه‌مر که پڕ به پێستی ئه‌م کاراکته‌رانه به‌رگی شیاوت داونه‌تێ:
ئاو مه‌ند بێ و پیاو مۆن، لێیان بترسه
لچ شۆڕ په‌ریش بێ،هه‌ر ئێسکی قورسه
*************
وه‌ک جاران بێستان به‌ره‌ڵڵا نیه
ئه‌م دووگه چه‌وره بێ به‌ڵا نیه
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌ر هه‌موو ئاژه‌ڵه دڕنده‌کانی نێو ئه‌و دارستانه‌ی که له سایه‌ی بنه‌ماڵه‌دا بێخه‌م ڕاکشاون دادگایی بکرێن و سزای خۆیان وه‌رگرن، ئه‌وانه‌ی که بۆ هه‌ژده ساڵه ده‌ستیان سووره و گیرفانیان پڕه له دراوی دزراوی ئه‌و بێده‌نگانه‌ی که ئێمه‌ین، با بیانده‌ین به زه‌ویدا و فڕێیاندهینه زبڵدانی مێژوه‌وه، وا کات دره‌نگه و دێری کرد کورده غیره‌تێ، کاتی فرمان هات کورد نابێت بنوێت، هه‌سته ئه‌ی لاوی نیشتمانی کورد......
1.
2.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e9956360 3.
http://www.kurdistanpost.info/news/2163.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست