پیاوێکی زانا چۆن بۆ وه‌زاره‌تێک ئه‌و خه‌رمانه‌ی خۆی گڕ تێبه‌رده‌دات!؟
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین یه‌کێکه له‌و زانا کوردانه‌ی که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پێگه‌یه‌کی شیاوی بۆ خۆی پچڕی بوو له نێو ڕووناکبیرانی کوردا، له ده‌یه‌ها دیمانه و وتاردا باسی له گه‌نده‌ڵی و مۆنۆپۆلی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاوه‌نخواز و دژ به گه‌له‌ی ده‌کرد، وتاره‌کانی له هاوڵاتیدا سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ خۆی ڕاکێشابوو، ئه‌م به‌ڕێزه ڕه‌خنه و گازنده‌کانی له‌و ده‌سه‌ڵاته پیره مایه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوێسته بوون، به‌ڵام مخابن کورسی و ده‌سه‌ڵات ئه‌م زانا به‌ڕێزه‌شی ڕاپێچ کرد، پیاوه په‌مه‌ییه‌که یانی فوئادی مه‌لا مه‌عسووم که خاڵی ئه‌م زانایه‌یه ، کاک دلاوه‌ری کرده کاندیدی خۆی به پێی سیسته‌می خزمایه‌تی، فوئاد مه‌عسوم یه‌کێکه له‌و گه‌نده‌ڵه ده‌گمه‌نانه‌ی که له کوردستان و سه‌راپای عێراقدا وێنه‌ی نیه، دوای ئه‌وه‌ی له‌وه بووه‌وه که‌سه ده‌ره‌جه یه‌که‌کانی هه‌ر هه‌موویان بخزێنێته نێو وه‌زاره‌ت و زانکۆ و دامه‌زراو و باڵوێزخانه‌کانه‌وه ، ئیتر هه‌ر له کچه‌کانیه‌وه که سه‌ر ده‌سته‌یان جوان بووتا ده‌گاته خدر و ئه‌وانی تریش له براکانی، بیستیشمان ئه‌م کچه‌ی فوئاد مه‌عسوم به چی گه‌یشت و چۆن وه‌ک گه‌نده‌ڵێکی پله یه‌ک له هه‌موو عێراقدا ناسرا، به داخه‌وه جوانی فوئاد مه‌عسوم کاتێک که وه‌زیر بوو مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بوو بۆ کورد کاتێک له کۆنگره‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا له‌گه‌ڵ قهزوینیدا له حاڵه‌تێکی ناشریندا له هۆڵی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا بینرا، ئینجا نۆره هاته سه‌ر خوشکه‌زاکانی کاک فوئاد، ئه‌وه بوو به جارێک سێ خوشکه‌زای هێنا و پۆستی باڵای دانێ له حکومه‌تدا، هه‌ر له قاسم و فه‌رهاده‌وه تا سه‌ره گه‌یشته سه‌ر پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر که نه‌ده‌بوایه به‌م شێوه‌یه وه‌زاره‌تی وه‌ربگرتایه له ڕێی پیاوه په‌مه‌ییه‌که‌وه، به‌ڵکو ده‌بوو به زانایی و کارامه‌یی خۆی ئه‌و پۆسته‌ی بپچڕیایه نه‌ک به هۆی خاڵه فوئادی په‌مه‌یی ڕه‌نگه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌وه دڵنیام که کاک دلاوه‌ر شایسته‌ی پۆستی به‌رزتریشه گه‌ر به توانای خۆی بگه‌یشتایه ته ئه‌و پۆستانه، هیوادارم کاک دلاوه‌ر ئه‌م هه‌له به بارێکی تردا به‌رێت و هه‌ندێک له‌و خواریانهی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و دژ به کورده ڕاست بکاته‌وه، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و بۆ بیرخستنه‌وه‌ش هه‌ندێی زۆر که‌م له ڕاو بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزیان به بیر ده‌هێنمه‌وه که زۆری به سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه:
دیمانه له گه‌ڵ پرِۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین ده‌رباره‌ی دوا گۆرِنكارییهكانی كوردستانستیڤان: وابرِیاره به‌مزوانه كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرِانی بنه‌ڕه‌تی وچه‌ندایه‌تی زۆری تێدا بكرێت به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه وهه‌وڵدان بۆ یه‌كپێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی هێشتا بهدوولهتی ماونه‌ته‌وه،كاربه‌ده‌ستانی میریی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م هه‌نگاوه رێگه‌خۆشكه‌ری جیددییه بۆ بنبرِكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزبوونی حكومه‌تی كوردستان،به‌رای ئێوه ئه‌م گۆرِانكارییه كه‌م و لاوه‌كییانه به‌سن بۆ خستنه‌سه‌رپێی حكومه‌تێكی به‌هێز و ناگه‌نده‌ڵ؟ئایا حكومه‌تی هه‌رێم نوزهیهكی تێداماوه تا لافی دروستكردنی حكومه‌تێك لێبدات له‌ئاست ویست و داخوازیی سه‌رجه‌م هاووڵاتیاندا بێت ؟ پرۆفیسۆر دلاوه‌ر:
ده‌ستتێوه‌ردان و گۆڕانكاریى له‌كابینه‌ى حكومه‌ت، ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ى پیاده‌كردنى رێكه‌وتنه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى ئه‌نجام ده‌درێن و چى په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆیان به مه‌سه‌له‌ى بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵیى و به‌هێزبوونى حكومه‌تى كوردستانه‌وه نییه.واته ئه‌وله‌ویه‌ت دراوه‌ته پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتى، بهردهوامكردنى جهنگرتنیان له‌ده‌سه‌ڵات و دارایى و نفوزى سیاسى و ئیداریى. به‌ڵێ به‌هێزكردنى حكومه‌ت گرنگى پێدراوه، به‌ڵام نه‌بۆته ئه‌وله‌ویه‌ت. ئه‌گه‌رچى په‌تاى گه‌نده‌ڵیى سه‌رانسه‌رى جیهانى حكومه‌تى داگرتووه، به‌ڵام ئیداره‌ى حكومه‌ت قوربانیى گه‌نده‌ڵییه نه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى، بۆیه كابینه‌ى حكومه‌ت ته‌نیا به‌شێكى مهسئولییهتهكهى له‌ئه‌ستۆیه و له‌واقیعدا توانایه‌كى ئه‌وتۆى لهبنبرِیكردنى ئه‌و په‌تایه نییه. له‌ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاستدا، حكومه‌ت لهوهرِگایهكه بۆ حیزب و سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان.ئه‌و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته راستهقینهیهى كه‌تواناى كاراكردنى حكومه‌ت و پته‌وكردنى میكانیزمى لێپرسینه‌وه و قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵیى هه‌یه، وا له‌ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ته.
حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت هه‌موویان یه‌خسیرى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتین. هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ى كه سه‌ركرده برِیاردهرهكانى ناو یه‌كێتى و پارتى برِیارى بوێرانه بۆ بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى نه‌ده‌ن و له‌خودى خۆیانه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ن، ئه‌وا گه‌نده‌ڵیى له‌ناو حكومه‌تدا به‌رده‌وام ده‌بێ و قووڵتریش ده‌چه‌قێ. هه‌تا سه‌ركرده‌كان ده‌ستوور دانه‌مه‌زرێنن وقانوون نه‌كه‌نه سه‌روه‌ریى وڵات وخۆیان ملكه‌چى نه‌بن وده‌سه‌ڵات نه‌گوازنه‌وه بۆناو حكومه‌ت، ئه‌وا حكومه‌ت نابێته برِیاردهرو هه‌ر به‌لاوازیش ده‌مێنێته‌وه.
پله‌ى یه‌كه‌مى پرِۆسهى ریفۆرم له‌نیشاندان و سه‌لماندنى نیازچاكى سه‌ركرده‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وجا له‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و خوار پله به‌پله باقى پرِۆسهكه ئه‌نجام ده‌درێ.
هه‌تا ئێستا سه‌ركرده‌كانى پارتى و یه‌كێتى له‌ده‌یان موناسه‌به‌دا وهعدهى سه‌روه‌ركردنى قانوون‌یان داوه،له‌رووكه‌شدا خۆیان به‌ملكه‌چ نیشانداوه،به‌ڵام له‌واقیعدا هیچ هه‌نگاوێكى مه‌لموسیان بۆ پیاده‌كردنى وهعدهكانیان نه‌ناوه. ئه‌وه‌ش بووته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا خه‌ڵكى كوردستان باوهرِ بهنیازچاكى سه‌ركرده سیاسییه‌كان نه‌كات و وهعدهكانیان بهجیدیى وه‌رنه‌گرێت. بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رى بچو‌وكیش لاسایى سه‌ركرده‌كان بكه‌نه‌وه و رێز له‌قانوون نه‌گرن و لهچهقاندنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیدا به‌شداربن. به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه هه‌ر كاتێك سه‌ركرده‌كان برِیارى بوێرانه و خۆنه‌ویستانه‌یان ده‌ركرد، باقى حكومه‌ت و میلله‌ت وه‌ك رهعیه به‌دوو خه‌تیان ده‌كه‌ون.
پرِۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: 24 March 2008
http://www.klawrojna.com/content/view/13051/22416 - 05 - 2009 ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش پێشوازی له دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز کرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست