ژیاندنه‌وه‌ی شانه چه‌کدار و ڕێکخستنه نهێنیه‌کان تاکه زامنه بۆ خلۆر بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه
Monday, 30/08/2010, 12:00
به‌شی دووهه‌م
وه‌ک جاران بێستان به‌ره‌ڵڵا نیه ئه‌م دووگه چه‌وره بێ به‌ڵا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رازووی هێز له نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی میلله‌تدا له ڕووی توانای ئابووری و چه‌کداریه‌وه یه‌کسان نین ، ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی به ده‌یان هه‌زار چه‌کدار و ده‌یان ده‌زگای جاسوسیه‌ت و هه‌واڵگریه که هه‌ر هه‌موویان ئاماده‌ن ده‌ست له نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات بوه‌شێنن، سڵ ناکه‌نه‌وه که هه‌موو سنورێک ببه‌زێنن و به‌ها پیرۆزه‌کان بنێنه ژێر پێوه و ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ بخنکێنن، له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاوادا چۆن ئه‌و هه‌موو نا یه‌کسانی و نا دادیه له نێو ده‌برێت، ئایا له ڕێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنێکی کاراوه یان له له لایه‌ن هێزێکی چه‌کداره‌وه، به‌ره‌ی میلله‌ت ده‌توانێت له ڕێی گردبونه‌وه و ڕێکخستنه‌وه و هه‌بوونی ڕابه‌رایه‌تیه‌کی هۆشیار و ئازاوه بگاته ئامانجه‌کانی له ڕێی ململانێی خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانیه‌وه، به‌ڵام له‌م کوردستانه‌ی ئێمه‌دا که دوو مافیای بێ ویژدان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێکی ژیاندا، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وانه ده‌هێڵن له ژینگه‌یه‌کی ئارام‌دا ئه‌و ئۆپۆزسێۆنه گه‌شه بکات، هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق ئه‌وه‌یان ده‌رخست که مه‌حاڵه له ده‌ڤه‌رێکی وه‌ک بادیناندا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بهێڵن هیچ هێزێکی ئۆپۆزسیۆن سه‌رده‌ربهێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و لیسته‌ی که د.عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد تووشی چ ده‌رده‌سه‌ری و ڕاوه‌دونان وون، یان گۆڕان له بادینان چۆن هه‌وادارانی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کرا به جۆره‌ها شێوه، له‌وه‌ها ژینگه‌یه‌کدا ژیاندنه‌وه‌ی ڕێکخستنی نهێنی و کاری نهێنی پێویستیه‌کی ئه‌مڕۆی تێکۆشانه، به‌ڵام ئه‌و ڕێکخستنانه پێویسته چه‌کدار بن به بیروباوه‌ڕی به‌رز و به‌های پیرۆز و خۆنه‌ویستی و نه‌فه‌س درێژیه‌کی بێ وێنه، بانگه‌شه بۆ ژیاندنه‌وه‌ی شانه چه‌کاره‌کان به‌و مانا ته‌قلیدی و کلاسیکیه نایه‌ت که زۆربه‌مان بۆی ده‌چین، ئه‌و چه‌که کلاسیکیانه‌ی که زۆربه‌مان ده‌زانین که ئامرازی مرۆڤ کوشتن وڵاتێکی پێ خاپور ده‌کرێت.
شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ،ده‌سه‌ڵات ئاوا وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م ده‌داته‌وه
ئێمه نامانه‌وێت چه‌کدار بین به‌و جۆره چه‌کانه و مرۆڤی کوردی پێ له‌ناوچێت، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌کی باوه‌ر و درێژه‌دان به خه‌باتی مه‌ده‌نی شانبه‌شانی ژیاندنه‌وه‌ی ڕێکخستنی نهێنی زیاتر تێکۆشانمان ده‌پارێزێت و زووتر نزیکمان ده‌کاته‌وه له هه‌ره‌سهێنان و ڕمانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه.
ڕوناکبیران و خه‌مخۆرانی کوردستان خۆتان کۆبکه‌نه‌وه و خۆتان ته‌یار بکه‌ن، هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ڕووناکی ، به به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیری و تۆکمه‌ی وا که چه‌ک و دۆلار له ئاستیاندا نه‌وی بن و چه‌کی باوه‌ڕ ته‌نها چه‌کتان بێت، به‌رنامه‌ی چاکسازی و ئیداری و ئابووری به‌ره‌ی گه‌ل جاڕده‌ن، له به‌رامبه‌رێشدا وا ده‌سه‌ڵاتی ته‌پیو و سه‌پیو ئیفلاسی سیاسی له به‌غداوه جاڕ ده‌دات، وا چه‌کوشه ئاماده‌کانی بازووه به‌هێزه‌کان، له سه‌رویانه‌وه کوردستانپۆست و نووسه‌ره بوێره‌کانی، بزمار له دوای بزمار دائه‌کوتن به تابووتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا، وا پشت و په‌ناکانی لێقه‌وماوان و برسی و هه‌ژاره‌کانی وڵاته‌که‌مان، ده‌بنه شوره‌ی پاراستنیان، وا ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن ترس و تۆقاندن له فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کوردستاندا نامێنێت، به ئاشکرا له هه‌موو کوچه و کۆڵان و فه‌رمانگه‌یه‌کدا نه‌فره‌ت له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه ده‌کرێت، دیواری ترس هه‌ره‌سی هێناوه، بنه‌ماڵه‌ی خۆسه‌پێن خه‌یاڵی خاوه که بتوانێت گه‌ڕه‌که‌کانی هه‌ولێر له ڕێی ناوچه کارتۆنیه‌کانی پارتی و موختاره جاسوسه‌کان و ڕێکخستنه‌کانی پاراستنه‌وه کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو بکات له سه‌عاتی سفردا، وا دروشمه‌کانی بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی مافیا له‌سه‌ر دیواره‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، وا خه‌مخۆرانی وڵات پیرۆزبایی له یه‌کتری ده‌که‌ن ، به‌ره‌ی گه‌ل پشتگیری له داکۆکیکه‌ره‌کانی ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتی سیخوڕییش به‌دوای ئازادیخوازاندا ده‌گه‌ڕیت، ده.. سه‌د.. هه‌زار ...بۆ کێ ده‌گه‌ڕین، ئێمه هه‌موومانین تاک نین، وا ڕسوایی و نوشستی و دۆڕانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و گه‌نده‌ڵ گوێی دنیای که‌ڕ کرد، وا خراپه‌کاریه‌کانیان به هیچ بۆیان په‌رده پۆش ناکرێت، وا ئاگره‌که که‌وتۆته ماڵه‌کانیانه‌وه، ئه‌مجاره لێتان نا‌گه‌ڕێین ئاوا یاری به به‌ها پیرۆزه‌کانمان بکه‌ن، وا خوێنی ده‌ماری لاوانمان له جماندایه، هزری بیرمه‌ند و زانا و پسپۆڕه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دز و گه‌نده‌ڵ به به‌رنامه‌سازی و پلانی وورد ، دواڕۆژی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ژیر ده‌سه‌ڵاتی دژ به میلله‌ت داده‌ڕێژن، زۆرمان چێشت له سایه‌تاندا ئه‌ی دز و داوێن پیس و تاڵانکه‌رانی وڵات، ئێوه پۆشته و ڤی ئای پی فڕگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوون، ئێمه‌ش بۆمان نه‌بوو له دوو‌ریشه‌وه خه‌و به گه‌شتێکه‌وه ببینین، ئێوه ده‌سه‌ڵات و زێڕه‌ڤان و فه‌له‌ک و پاراستن ،ئێمه‌ش میوانی خه‌م و هه‌ژاری و تاریکی ، ئێمه دووره په‌رێز به‌ڵام پاک و بێگه‌رد، ئیوه مافیا وئێمه‌ش له‌شکرێکی بێده‌نگی ئارام، ئێوه خاوه‌ن سامان و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی وڵاته‌که‌مان نه‌دار و نه‌خۆش و برسی، ئێوه خاوه‌نی هه‌موو شت بوون جگه له ڕه‌وشت، ئێمه‌ش هه‌ژاری مادده و خاوه‌نی سامانێک له به‌ها و ڕه‌وشت، وا خۆری ئازادی له که‌له‌وه سه‌ره‌تاتکێیه‌تی، به‌یانیتان باش کیژانی کورد، دایکانی کورد، لاوانی کورد، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی کورد، هه‌ژارانی کورد، به‌یانی هه‌مووتان باش، دڵنیا بن وا پا‌یزی زۆرداران ده‌ستیپێکرد، به‌هاری ئیوه‌ش به‌ڕێوه‌یه، شه‌قاو شه‌قاو به‌ره‌و گۆڕنانی زۆردارانی خۆماڵی، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی دادپه‌روه‌ر و کوردانه‌ی ته‌واو، به‌ره‌و ئازادی دوور له ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه،
ژیاندنه‌وه‌ی ڕێکخستنه نهێنیه‌کان و شانه چه‌کداره‌کان به چه‌کی ووره ته‌نها ڕێگه‌یه بۆ ڕزگار بوون له‌م زۆردارانه و ڕێگه‌یه‌کی دیمان له‌به‌رده‌مدا نیه. به‌شی یه‌که‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست